Accessibility links

د.ئه‌یوب سماقه‌یی: له‌كوردستان كێشه‌ی ئابوریمان نیه‌ داهاتی ناوخۆ هه‌مه‌ چه‌شنه‌ بایی ئه‌وه‌نده‌ ده‌كات كه‌بتوانرێت مووچه‌ی پێ دابین بكرێت


د.ئه‌یوب ئه‌نوه‌ر سماقه‌یی مامۆستا له‌زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین كۆلێژی به‌ڕێوه‌بردن و ئابوری به‌شی ئابوری

د.ئه‌یوب ئه‌نوه‌ر سماقه‌یی مامۆستا له‌زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین كۆلێژی به‌ڕێوه‌بردن و ئابوری به‌شی ئابوری."كۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وت كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر دۆخی ئابوری، به‌ڵام داهاتی ناوخۆش له‌هه‌رێم زۆره‌ داهاتی ناوخۆ هه‌مه‌ چه‌شنه‌، بایی ئه‌وه‌نده‌ ده‌كات كه‌بتوانرێت مووچه‌ی پێ دابین بكرێت ماده‌م پاره‌ی پێی دابین ناكرێت زۆر مووچه‌ی نایاسایی و ناشایسته‌ هه‌یه‌ ده‌توانێت ڕایبگرێت، ده‌توانێت له‌سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه‌ هه‌تا سه‌رۆكی حكومه‌ت و هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌كان به‌ته‌واوه‌تی مووچه‌یان هه‌ر ڕابگرێت، ناكرێت مووچه‌ی كه‌مئه‌ندام ببڕێت ناكرێت مووچه‌ی كه‌م ئه‌ندام و كه‌سوكاری شه‌هیدان به‌رده‌وام نه‌بێت هه‌ندێك مووچه‌ هه‌یه‌ زه‌روریاته‌ مامۆستایه‌كی سه‌ره‌تایی مووچه‌ی 500 هه‌زاره‌ و له‌ 30 ڕۆژ ناكرێت به‌رده‌وام نه‌بێت به‌ڵام ده‌كرێت مووچه‌ی هه‌موو خانه‌نشینی وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و ئه‌وانه‌ی ده‌وام ده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌شی خانه‌نشینن به‌یه‌كجاری ببڕدرێت یان ڕابوه‌ستێنرێت بۆ ماوه‌یه‌كی تر."

"ده‌كرا هه‌رێمی كوردستان نیه‌ت پاكی خۆی پیشان بدات، عیراق نیه‌ت پاكی خۆی پیشاندا "

له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا د.ئه‌یوب سماقه‌یی ده‌رباره‌ی تێپه‌ڕاندنی یاسای قه‌رز و بڕینی 320ملیار دینار له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عیراقه‌وه‌ وه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان وتی" ئه‌وه‌ی كه‌ له‌به‌رچاوه‌ و ده‌بینرێت نه‌ك ئه‌وه‌ی باوه‌ڕم پێی هه‌یه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و پاره‌یه‌ نه‌نێردرێت له‌وانه‌یه‌ هه‌رێم نه‌توانێت له‌كاتی خۆیدا مووچه‌ به‌لێبڕینه‌وه‌ دابه‌ش بكات كه‌ ئه‌وه‌ش جارێكی تر ترس و دڵه‌ڕاوكێ لای خه‌ڵك دروست ده‌كات و ده‌بێته‌هۆی سستكردنه‌وه‌ی دووباره‌ی بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان."

سماقه‌یی وتیشی" كاریگه‌ری ئه‌وه‌ی ده‌بێت كه‌خه‌ڵك ناوێرێت پاره‌ خه‌رج بكات جۆرێك له‌ترس و جۆرێك له‌"ئیرهابی ئابوری" دروست ده‌كات كه‌ هه‌م حكومه‌تی هه‌رێم بۆخۆی توانای نییه‌ و هه‌م لایه‌نه‌ سونی و شیعه‌كان له‌ به‌غداد فشارێكی زۆریان كردووه‌ بۆ بڕینی 320 ملیار دیناره‌كه‌، وه‌ دواجار بڕیشیان ئه‌وه‌ واده‌كات كه‌ بازاڕ دوباره‌ سست ببێته‌وه‌، كه‌بازاڕ سست بێته‌وه‌ چالاكی ئابوری كه‌م ده‌بێته‌وه‌ و بێكاری زیاترده‌بێت هه‌ژاری زیاتر ده‌بێت ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك و دڵه‌ڕاوكێ و ده‌نگه‌ ده‌نگ و خۆپیشاندان و ته‌نانه‌ت دیسان ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان سست ده‌بێته‌وه‌ ته‌نانه‌ت خوێندن ده‌چێته‌ بارێكی زۆر ناخۆش و زۆر نه‌ویست."

"هیچ شێوه‌یه‌ك ناكرێت مووچه‌ و قوتی خه‌ڵك ببه‌سترێته‌وه‌ به‌گه‌مه‌ی سیاسی یان ڕێكه‌وتنی سیاسی "

ئه‌و پسپۆڕه‌ ئابورییه‌ ده‌شڵێت" ئێمه‌ له‌ كوردستان كێشه‌ی ئیداره‌دانی ئابوریمان هه‌یه‌ كێشه‌ی ئابوریمان نییه‌ وه‌ناشكرێت مووچه‌ و قوتی خه‌ڵك ببه‌سرێته‌وه‌ به‌ڕێكه‌وتنی سیاسی پێویسته‌ له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم مووچه‌ و قوتی خه‌ڵك بۆخۆی دابینی بكات ده‌كرێت خزمه‌تگوزارییه‌كان و پرۆژه‌كان ببه‌ستێته‌وه‌ به‌ڕێكه‌وتنی سیاسی له‌گه‌ڵ به‌غداد به‌ڵام به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ناكرێت مووچه‌ و قوتی خه‌ڵك ببه‌سترێته‌وه‌ به‌گه‌مه‌ی سیاسی یان ڕێكه‌وتنی سیاسی."

د.ئه‌یوب سماقه‌یی وتیشی" ئه‌مه‌ سزادانێكی ئابوریه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند نیه‌ به‌ ڕاده‌ستكردنی نه‌وت بۆ عێراق وه‌ ئه‌وان نیه‌ت باشی خۆیان پیشاندا به‌ڵام گرفته‌كه‌ له‌وه‌یه‌ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت وه‌ڵامی ئه‌وه‌ بداته‌وه‌ كه‌هۆكاری چییه‌ هه‌تا ئێستا نه‌وتی ڕاده‌ست نه‌كردووه‌؟ ته‌نها ده‌ڵێن به‌ڵێن ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن پابه‌ندده‌بین و له‌ڕووی كرداریش پابه‌ندنین."

"چاره‌سه‌ره‌كان زۆر ئاسانه‌ به‌ڵام گرفته‌كه‌ له‌ نه‌بوونی ئازایه‌تی و بوێری حكومه‌تی هه‌رێمه‌ "

"به‌غداد ئه‌گه‌ر نیه‌تی ڕێكه‌وتنی نه‌بێت، ئه‌وه‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كه‌یه‌تی من نایزانم به‌ڵام لایه‌نه‌ ئابوریه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ "سلم بلم"، ئه‌وان ماده‌م نه‌وت ناده‌ن ، ئه‌ویش پاره‌ نادات. ده‌كرا هه‌رێمی كوردستان نیه‌ت پاكی خۆی پیشان بدات به‌لایه‌نی كه‌م چه‌ند مانگێك نه‌وت ڕاده‌ست بكات. "د.ئه‌یوب سماقه‌یی وایوت "

واته‌ حكومه‌تی هه‌رێم بێ ناردنی به‌شه‌ بودجه‌ له‌به‌غداده‌وه‌ ده‌توانێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی خۆی بدات؟ له‌وه‌ڵامدا د.ئه‌یوب ئه‌نوه‌ر سماقه‌یی مامۆستا له‌زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین كۆلێژی به‌ڕێوه‌بردن و ئابوری به‌شی ئابوری ده‌ڵێت" به‌ڵێ ئه‌گه‌ر ئیداره‌یه‌كی باش بێت و شێوازی دابه‌شكردنی مووچه‌كه‌ بگۆڕن ده‌كرێت ئه‌و پاره‌یه‌ی هه‌یه‌ به‌شی وه‌زاره‌تێك ده‌كات دابه‌شی بكه‌ن و به‌شی وه‌زاره‌تێكی تر كه‌كۆده‌بێته‌وه‌ دابه‌شی بكه‌ن نه‌ك هه‌رهه‌مووی كۆبكه‌نه‌وه‌ پاشان دابه‌شی بكه‌ن وه‌ ده‌كرێت له‌ڕێگه‌ی حساباتی بانكییه‌وه‌ حساب بۆ هه‌موو فه‌رمانبه‌رێك بكه‌نه‌وه‌ و نیوه‌ی مووچه‌ی هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك ببێته‌ حسابی ژماره‌یی و بتوانێت ئه‌و ژماره‌یه‌ مامه‌ڵه‌ بكات له‌گه‌ڵ بازاڕ و له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت ، چاره‌سه‌ر ده‌بێت، چاره‌سه‌ره‌كان زۆر ئاسانه‌ به‌ڵام گرفته‌كه‌ له‌نه‌بوونی ئازایه‌تی و بوێری حكومه‌تی هه‌رێمه‌ كه‌ ناتوانێت متمانه‌ به‌بانكه‌كانی خۆی بدات وه‌ ناتوانێت متمانه‌ له‌نێوان خۆی و میلله‌ت بگه‌ڕێنێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و سێ شته‌ی توانی چاره‌سه‌ری گرفتی نه‌بوونی سیویله‌ و نه‌بونی پاره‌و گرفتی مووچه‌ ده‌كرێت به‌ڵام بۆ نایكه‌ن نازانم.!"

" چاره‌نووسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم "

سه‌باره‌ت به‌چاره‌نووسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم پاش بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عیراق؟ د.ئه‌یوب سماقه‌یی ڕایگه‌یاند" چاره‌سه‌ری مووچه‌ له‌تونێلێكی تاریكدا ده‌بێت و پشێویه‌كی زۆر و دڵه‌ڕاوكیه‌كی زۆردروست ده‌كات هیچ ڕووناكیه‌ك نامێنێت له‌وه‌ی كه‌بتوانرێت لانیكه‌م مووچه‌ 30 ڕۆژ جارێك به‌لێبڕینیشه‌وه‌ دابه‌ش بكرێت."

" به‌ڵام من نابینم كێشه‌یه‌كی دارایی هه‌بێت له‌ هه‌رێمی كوردستان"

د.سماقه‌یی پێشبینی زیاتری سه‌باره‌ت به‌مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم خسته‌ڕوو له‌و ڕووه‌وه‌ ده‌ڵێت" حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌مه‌ودوا ئه‌گه‌ر وای لێبێت ده‌توانێت 60 ڕۆژ جارێك مووچه‌ به‌لێبڕێنێكی زیاتر له‌وه‌ی كه‌هه‌یه‌ بدات به‌ڵام من بۆخۆم قه‌ناعه‌تم به‌وه‌ نییه‌ من قه‌ناعه‌تم به‌وه‌ هه‌یه‌ له‌كوردستان كێشه‌ی دارایی نییه‌ به‌ڵكو كێشه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ ڕه‌هه‌ندی سیاسی یان ڕه‌هه‌ندی سه‌ربازی یان هه‌ر ڕه‌هه‌ندێكی دیكه‌ی تری هه‌بێت به‌ڵام من نابینم كێشه‌یه‌كی دارایی هه‌بێت له‌هه‌رێمی كوردستان."

"بۆ له‌مه‌ودوا وه‌ك چاره‌سه‌رێك بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران حكومه‌ت ده‌توانێت له‌سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه‌ هه‌تا سه‌رۆكی حكومه‌ت و هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌كان به‌ته‌واوه‌تی مووچه‌یان هه‌ر ڕابگرێت "

ئاماژه‌ت به‌وه‌كرد كێشه‌ی دارایی نابینیت له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ڵام دابه‌زینی نرخی نه‌وت و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایره‌سی كۆرۆنا وه‌ك به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێن كاریگه‌ری هه‌بووه‌ له‌سه‌ر دۆخی ئابوری و نه‌بوونی مووچه‌؟

به‌ڵام د.ئه‌یوب سماقه‌یی ده‌ڵێت " كۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وت كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر دۆخی ئابوری، به‌ڵام داهاتی ناوخۆش له‌هه‌رێم زۆره‌ داهاتی ناوخۆ هه‌مه‌ چه‌شنه‌ بایی ئه‌وه‌نده‌ ده‌كات كه‌بتوانرێت مووچه‌ی پێ دابین بكرێت ماده‌م پاره‌ی پێی دابین ناكرێت زۆر مووچه‌ی نایاسایی و ناشایسته‌ هه‌یه‌ ده‌توانێت ڕایبگرێت، ده‌توانێت له‌سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه‌ هه‌تا سه‌رۆكی حكومه‌ت و هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌كان به‌ته‌واوه‌تی مووچه‌یان هه‌ر ڕابگرێت، ناكرێت مووچه‌ی كه‌مئه‌ندام ببڕێت ناكرێت مووچه‌ی كه‌م ئه‌ندام و كه‌سوكاری شه‌هیدان به‌رده‌وام نه‌بێت هه‌ندێك مووچه‌ هه‌یه‌ زه‌روریاته‌ مامۆستایه‌كی سه‌ره‌تایی مووچه‌ی 500 هه‌زاره‌ و له‌ 30 ڕۆژ ناكرێت به‌رده‌وام نه‌بێت به‌ڵام ده‌كرێت مووچه‌ی هه‌موو خانه‌نشینی وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و ئه‌وانه‌ی ده‌وام ده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌شی خانه‌نشینن به‌یه‌كجاری ببڕدرێت یان ڕابوه‌ستێنرێت بۆ ماوه‌یه‌كی تر."

د.سماقه‌یی ڕونیده‌كاته‌وه‌" ئه‌وانیش (پله‌باڵاكان) پێویستیان به‌مووچه‌یه‌ به‌ڵام هه‌میشه‌ زه‌روریات هه‌یه‌ واته‌ ناچارن مادام ناچارن پێویسته‌ ده‌ست بۆ قووتی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ببه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ژاره‌كان به‌رده‌وام بژین."

"ته‌نها یه‌ك تروسكایی له‌یاسای چاكسازیدا هه‌یه‌ "

سه‌باره‌ت به‌كاریگه‌ری جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی له‌هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر پێدانی مووچه‌ به‌فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ؟ د.ئه‌یوب سماقه‌یی ده‌ڵێت" له‌یاسای چاكسازی ته‌نها بڕێك ڕۆشنایی هه‌یه‌، له‌م ڕۆژانه‌دا بیستم كه‌ 16 هه‌زار كه‌س مووچه‌كانیان ڕاده‌گیرێت له‌بایۆمه‌تری ده‌رچووه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه‌ دوو مووچه‌یان هه‌یه‌ و ئه‌وانه‌ی كه‌ پله‌كانیان به‌ناشایسته‌ وه‌رگرتووه‌ ته‌نها ئه‌و تروسكاییه‌ دیاره‌ له‌بواری مووچه‌ ئه‌گه‌رنا چاكسازی له‌بواره‌كانی تر هیچ جێ په‌نجه‌ی دیار نییه‌."

جه‌ختیشیكرده‌وه‌" ئه‌وانه‌ ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت كاریگه‌ری باشی ده‌بێت چونكه‌ مووچه‌خۆرێكی زۆر به‌ناشایسته‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن."

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:29 0:00


XS
SM
MD
LG