Accessibility links

قائیمقامی هه‌ولێر: تا ئێستا به‌هه‌زاران هاوڵاتی له‌شاری هه‌ولێر له‌سه‌ر نه‌به‌ستنی ماسك له‌شوێنی داخراودا غه‌رامه‌كراون


نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید-قایمقامی هه‌ولێر‌

نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قائیمقامی هه‌ولێر ده‌ڵێت" ژماره‌یه‌كی ته‌واوم لانیه‌ به‌ڵام به‌هه‌زاران هاوڵاتیمان له‌سه‌ر نه‌به‌ستنی ماسك له‌شوێنه‌داخراوه‌كاندا له‌شاری هه‌ولێر سزاداوه‌ هه‌روه‌ك پێشتر بڕیاردرابوو غه‌رامه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ بكرێت ماسك نابه‌ستێت، ده‌شڵێت"به‌ستنی ماسك پێویسته‌ هه‌روه‌ها له‌ فه‌رمانگه‌كانیش هه‌ركه‌سێك كه‌ سه‌ردانیكاره‌/مراجعه‌ ئه‌گه‌ر ماسك نه‌به‌ستێت ڕێگه‌ی پێ نادرێت بێته‌ ژووره‌وه‌، قائیمقامی هه‌ولێر ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت" تائێستاش وه‌ك پێوست ڕێگه‌ به‌پرسه‌ نادرێت" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ش ده‌داته‌وه‌ كه‌ بۆچی ڕێگه‌ به‌ئاهه‌نگی ساڵیادی ڕیفراندۆم درا له‌ڕۆژی هه‌ینی؟ ئایا هیچ ڕێوشوێنێكیان له‌باره‌یه‌وه‌ گرته‌به‌ر كه‌هاوڵاتیان هه‌م قه‌ره‌باڵغی هه‌م بێ ماسك بوون وه‌ك هه‌ندێك ڕه‌خنه‌ده‌گرن كه‌بۆچی ڕێگه‌دراوه‌؟."

"نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر كۆنتڕۆڵدان .به‌بڕیارێكی ژووری ئۆپراسیۆن فه‌رزكرا له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ تایبه‌تیه‌كانیش كه‌ نه‌خۆشانی كۆرۆنا وه‌ربگرن"

له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا قائیمقامی هه‌ولێر ده‌رباره‌ی دۆخی شاره‌كه‌ له‌ڕووی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی كۆرۆناوه‌ ڕایگه‌یاند" له‌هه‌موو كوردستاندا ڕۆژانه‌ حاڵه‌تی توشبوون تۆمارده‌كرێت و ڕاده‌گه‌یه‌نرێت. ئێستا ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین له‌ هه‌ولێر ڕۆژانه‌ حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان-مان هه‌یه‌ و حاڵه‌ت توشبونیشمان هه‌یه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه‌ نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر كۆنتڕۆڵدان نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و قۆناغه‌ی كه‌نه‌توانرێت چاره‌سه‌ری نه‌خۆش بكرێت هه‌روه‌ها به‌بڕیارێكی ژووری ئۆپراسیۆن فه‌رزكرا له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ تایبه‌تیه‌كانیش كه‌ نه‌خۆشانی كۆرۆنا وه‌ربگرن، له‌ پێشوتر وه‌ریان نه‌ده‌گرت ، ئێستا وه‌ری ده‌گرن."

"پرسه‌ وه‌كو پێویست ڕێگه‌ی پێ نادرێت "

"ئێمه‌ ئێستا له‌ قۆناغی تاكپارێزی و خۆپارێزیداین پێویسته‌ هه‌موو لایه‌كمان خۆمان بپارێزین له‌به‌رئه‌وه‌ی ژیان ئاسایی كراوه‌ته‌وه‌، هه‌موو شوێنه‌كان كراونه‌ته‌وه‌ ته‌نها چه‌ند شوێنێكی دیاریكراوی كه‌م نه‌بێت وه‌كو قوتابخانه‌كان، پرسه‌ وه‌كو پێویست ڕێگه‌ی پێ نادرێت ئه‌وه‌ی تر خه‌ڵك له‌سه‌ر كاروكاسپی خۆی به‌رده‌وامه‌ هاتوچۆ له‌نێوان شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاره‌كانیتریش هه‌روه‌ها ئاساییه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌موولایه‌ك كه‌ خۆی بپارێزێت بۆئه‌وه‌ی دووربكه‌وێته‌وه‌ له‌و ڤایڕه‌سه‌."نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی هه‌ولێر وایوت"

نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید ئه‌وه‌شی وت" كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی سنورداره‌ "به‌ڕێز سه‌رۆكی حكومه‌ت" له‌ یه‌ك له‌ قوتابخانه‌كانی شارۆچكه‌ی به‌حركه‌ زه‌نگی ده‌ستپێكردنی ساڵی خوێندنی ساڵی 220-2021 ی لێدا، هیوادارین ئه‌و قوتابیانه‌ی كه‌به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ده‌وام ده‌كه‌ن ئاگاداری خۆیان بن له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر خۆیان نیین خوانه‌خواسته‌ ئه‌گه‌ر پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان نه‌بن ئه‌و ڤایڕه‌سه‌ ده‌گوازنه‌وه‌ بۆ كه‌سوكاره‌كانیان."


قایمقامی هه‌ولێر ده‌شڵێت" هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه‌ له‌ڕووی دابینكردنی پێداویستیه‌ پزیشكیه‌كان به‌تایبه‌ت ماسك هه‌روه‌ها ڕشاندنی قوتابخانه‌كان و دانانی ئه‌و میكانیزمانه‌ی كه‌وا قوتابیان به‌ركه‌وته‌یان له‌گه‌ڵ یه‌ك نه‌بێت و له‌كاتی دانیشتن و خوێندن و له‌ پۆله‌كان ئه‌و بابه‌تانه‌ هه‌مووی به‌گرنگ وه‌رگیراوه‌."

" ژماره‌یه‌كی دیاریكراومان نییه‌ به‌ڵام به‌هه‌زاران كه‌س غه‌رامه‌كراون له‌سه‌ر نه‌به‌ستنی ماسك "

نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید ده‌شڵێت" به‌ستنی ماسك پێویسته‌ هه‌روه‌ها له‌ فه‌رمانگه‌كانیش هه‌ركه‌سێك كه‌ سه‌ردانیكاره‌/مراجعه‌ ئه‌گه‌ر ماسك نه‌به‌ستێت ڕێگه‌ی پێ نادرێت بێته‌ ژووره‌وه‌."

قایمقامی هه‌ولێر ڕونیشیكرده‌وه‌" له‌سه‌ر نه‌به‌ستنی ماسك له‌شاری هه‌ولێر هاوڵاتیه‌كی زۆر غه‌رامه‌ كراوه‌ به‌ڵام وه‌كو باسم كرد ئێمه‌ ئێستا له‌ قۆناغی خۆپارێزیداین، هاوڵاتیش به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی ڕوو له‌شوێنه‌كان ده‌كه‌ن و ڕوو له‌فه‌رمانگه‌كان ده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ هه‌رهه‌مووی پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان ده‌بن و ئه‌و مه‌رج و ڕێنماییانه‌ی كه‌ هه‌یه‌ جێبه‌جێیده‌كه‌ن."

له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا ئاماری ئه‌و شوێن و هاوڵاتیانه‌ چه‌نده‌ كه‌له‌سه‌ره‌تای بڕیاری به‌ستنی ماسكه‌وه‌ تا ئێستا غه‌رامه‌ كراون؟ له‌وه‌ڵامدا نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید وتی" ژماره‌یه‌كی دیاریكراومان نییه‌ به‌ڵام به‌هه‌زاران كه‌س غه‌رامه‌كراون له‌سه‌ر نه‌به‌ستنی ماسك."

" چه‌ند كه‌سێك ساڵیادی ئه‌و "بۆنه‌ گه‌وره‌یه‌یان" كرده‌وه‌ له‌ناو بازاڕی هه‌ولێر له‌شوێنێكی كراوه‌، شوێنه‌كه‌ داخراو نه‌بوو "

به‌ڵام ڕۆژی هه‌ینی له‌ساڵیادی ڕیفراندۆم له‌هه‌ولێر ئاهه‌نگی جه‌ماوه‌ری و كۆبونه‌ه‌وه‌ی فراوان ئه‌نجامدرا بێ ماسك بوون به‌شداربوون، ئایا چۆن ڕێگه‌تان به‌وه‌دا له‌كاتێكدا وه‌ك ده‌وترێت ئه‌گه‌ر پرسه‌ بووایه‌ خۆتان بڵاوه‌تان پێده‌كرد؟ وه‌ ئایا كه‌س له‌و به‌شداربووانه‌تان غه‌رامه‌كرد له‌سه‌ر نه‌به‌ستنی ماسك؟

له‌وه‌ڵامدا قایمقامی هه‌ولێر ده‌ڵێت" له‌كاتی بۆنه‌كاندا هاوڵاتی له‌ده‌ربڕینی خۆشیه‌كانیدا به‌جۆره‌ها شێواز خۆشیه‌كانی ده‌ریده‌بڕێت ئه‌و حاڵه‌ته‌ش له‌هه‌موو وڵاتانی دنیا ڕوویداوه‌، له‌ به‌ریتانیا و ئه‌وروپا ڕوویداوه‌ به‌تایبه‌ت چه‌ند مانگێك یاخود پێش چه‌ند ڕۆژێك كه‌ كۆتایی به‌ خوله‌كانی تۆپی پێ هات ئه‌و شارانه‌ یاخود ئه‌و تیپانه‌ی كه‌ بوونه‌ پاڵه‌وان جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان چۆن ده‌رچوون ئه‌و به‌رنامانه‌ به‌رنامه‌ی حكومه‌ت نیین، حكومه‌ت داینه‌ڕشتووه‌ به‌ڵام هاوڵاتی بووه‌ به‌و شێوه‌یه‌ هاتووه‌ هه‌سته‌كانی خۆییان خۆشیه‌كانی خۆی ده‌ربڕیووه‌ كه‌ یادی بۆنه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كردۆته‌وه‌ به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌ك نه‌بوو كه‌له‌لایه‌ن حكومه‌ت و لایه‌نه‌ فه‌رمییه‌كان ڕێكخرابێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه‌ داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ین كه‌ پابه‌ندبن به‌ڕێنماییه‌كان و خۆیان بپارێزن به‌به‌ستنی ماسك كه‌ شتێكی زۆر گرنگه‌."

واته‌ كه‌ستان غه‌رامه‌ نه‌كرد له‌و ئاهانگه‌ له‌سه‌ر نه‌به‌ستنی ماسك یا خود ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ه‌ی جه‌ماوه‌ری؟ له‌وه‌ڵامدا قائیمقامی هه‌ولێر ده‌ڵێت" ئێمه‌ له‌ شوێنه‌ داخراوه‌كان ئه‌وانه‌ی كه‌پابه‌ندنین غه‌رامه‌ ده‌كرێن و شوێنه‌كانیان داده‌خرێن به‌به‌رده‌وامی له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت و لیژنه‌كانی تریشه‌وه‌ چاودێریه‌كی جددی ده‌كرێن له‌و شوێنانه‌ی به‌نموونه‌ ماركێته‌كان شوێنێكی گشتی كه‌ داخراوبێت ، ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ماسكیان نه‌به‌ستبێت."

نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید زیاتر ووتی" بازاڕه‌كان كراوه‌ن ئه‌گه‌ر بچیته‌ ناو بازاڕ قه‌ڵه‌باڵغیه‌كی وه‌های هه‌یه‌. ئه‌وه‌ی هه‌شبوو چه‌ند كه‌سێك ساڵیادی ئه‌و "بۆنه‌ گه‌وره‌یه‌یان" كرده‌وه‌ له‌ناو بازاڕی هه‌ولێر له‌شوێنێكی كراوه‌، شوێنه‌كه‌ داخراو نه‌بوو ئێستاش ئه‌گه‌ر بچین هه‌مان ژماره‌ خه‌ڵك له‌ناوبازاڕ هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت له‌ناو پاركی شار كه‌شوێنێكه‌ گه‌شتیار ڕووی تێده‌كات، ئێمه‌ ئێستا له‌قۆناغێكین كه‌ گه‌شتیارانیش دێن گه‌شتیار و خه‌ڵكی ناوشار كه‌دێنه‌ ناوبازاڕ ڕووی تێده‌كه‌ن، ئێستاش هه‌مان قه‌ڵه‌باڵغی هه‌یه‌، بۆیه‌ ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت به‌به‌رده‌وامی چاودێری ده‌كرێن له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی ئێمه‌ به‌تایبه‌ت شوێنه‌ داخراوه‌كان."

" هیچ بڕه‌پاره‌یه‌ك له‌ هیچ هاوڵاتیه‌ك وه‌رناگیرێت كه‌ "داخلی" شاری هه‌ولێر ده‌بێت "

ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی به‌پێی بڕیارێكی بڕه‌پاره‌یه‌ك له‌هاوڵاتیان وه‌رده‌گیرا بۆ ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی شاری هه‌ولێرییان ده‌كرد، له‌وه‌ڵامدا قائیمقامی هه‌ولێر وتی" هیچ بڕه‌پاره‌یه‌ك له‌ هیچ هاوڵاتیه‌ك وه‌رناگیرێت كه‌ "داخلی" شاری هه‌ولێر ده‌بێت هه‌موو هاوڵاتیه‌ك له‌هه‌موو كوردستان و له‌ هه‌موو عێراقیش زۆر به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ڕۆژانه‌ داخلی شاری هه‌ولێر ده‌بن."

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:51 0:00


XS
SM
MD
LG