Accessibility links

تاریق جەوهەر: باس لە دۆخ و نیگەرانیەکانی هاوڵاتیانی هەرێم دەکات لە ڕووی نەبونی موچە و خراپی باری ئابوریان


ڕێکەوتنی بەغداد و هەرێم بەرەو کوێ ؟ خەڵک تاکەی دەتوانن چاوەڕوانی گۆڕانکاری ئەم دۆخە دژوارە و موچەکانیان بن؟

نیگەرانیەکانی خەڵک لەمەڕ خراپی باری ئابوریان و نەبونی موچە و گەرمای هاوین و لەسەروی هەمووشیانەوە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان ژیانی هاوڵاتیانی سەخت و دژوار کردوە، ئایا خەڵک چۆن دەتوانێت ئەم دۆخە بگوزەرێنێت و لەم بارودۆخە دەربازی بێت؟

بۆ وەڵامی ئەمانە و گفتوگۆ سەبارەت بەم دۆخەی ئێستای خەڵک لە هەرێمی کوردستان بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا وتوێژی لەگەڵ ڕاوێژکاری ڕاگەیاندن لە لیژنەی ڕۆشنبیری پەرلەمانی کوردستان تاریق جەوهەر ئەنجامداوە.

تاریق جەوهەر دەڵێت ڤایرۆسی کۆرۆنا کاری لە بازاڕەکانی هەرێم کردوە، خەڵکی کوردستانیش جگە لەوانەی موچەخۆرن کە لە ئێستادا هەم موچەکانیان لە کاتی خۆیدا نیە هەمیش بەشێکی زۆر لە موچەکانیان لێدەگێڕدرێتەوە ئەوانی تر کە بەشە زۆرەکەن کارەکانیان لە ناوبازاڕە و بازاڕەکانیش سستن بۆیە ئاستی گوزارانی خەڵک سەخت و دژوارتر بوە.

سەبارەت بە هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم و پەرلەمان بۆ چارەسەرکردنی دۆخی هاوڵاتیان و موچەی فەرمانبەران تاریق جەوهەر گوتی هەنگاو نراوە بەڵام ڕەنگدانەوەی خۆی نەبوە ئەو بەڵێنانەی کە درابوون بۆ باشترکردنی گوزەرانی خەڵک و باشترکردنی ئیش و کارەکانی حکومەت و بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی دوای ساڵێک تێپەڕبون بەسەر کابینەی 9ی حکومەتدا دەبینین ئەو هەنگاوانە لە ڕووی پراکتیکیەوە کاریگەری نەکردۆتە سەر چاککردنی دۆخەکە بەڵکو خەڵک تاڕادەیەکی زۆر تەنگی پێ هەڵچنراوە، لەگەڵ ئەوەش کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ بەغداد و چارەسەر نەکردنی کێشەکان وەک پێویست سەبارەت بە موچە و نەوت بونەتە هۆی ئەوەی حکومەت نەتوانێت موچەی فەرمانبەران دابین بکات، بەڵام خەڵک ئەمە بە کاری حکومەت و پەرلەمان دەزانێت.

بۆ درێژەی وتوێژەکە کرتە لەم فایلە دەنگیەی خوارەوە بکە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:17 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG