Accessibility links

جێگری پارێزگاری سلێمانی: لەگەڵ لامەرکەزیم بۆ سلێمانی و ھەلەبجە و دھۆک و ھەموو شوێنەکانی تر


له‌یلا عومه‌ر عه‌لی جێگری پارێزگاری سلێمانی

له‌یلا عومه‌ر عه‌لی كه‌ دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیه‌وه‌ متمانه‌ی پێدرا بۆ پۆستی جێگری پارێزگاری سلێمانی ده‌ڵێت " ته‌كلیفكرام بۆ ئه‌و پۆسته‌ (جێگری پارێزگاری سلێمانی) له‌سه‌ر داوای حیزبه‌كه‌م(یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان)، زۆر زۆر ئاواتمه‌ كه‌ ئێمه‌ هه‌وڵ بده‌ین هه‌رچی سێكته‌ره‌كانی ئیداره‌یه‌ هه‌موو به‌ سیسته‌م بكرێت، ده‌شڵێت " له‌گه‌ڵ لامه‌ركه‌زیم بۆ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و دهۆك، بۆ هه‌موو شاره‌كان ئه‌ویش ته‌نها مه‌به‌ستی خزمه‌تی زیاتری خه‌ڵك و كارئاسانی بۆ خه‌ڵك."

" ته‌كلیفكرام بۆ ئه‌و پۆسته‌ "

له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا جێگری پارێزگاری سلێمانی سه‌باره‌ت به‌ده‌ستبه‌كاربونی ڕایگه‌یاند" له‌م كاته‌دا به‌ڕاستی ته‌كلیفكرام بۆ ئه‌و پۆسته‌ (جێگری پارێزگاری سلێمانی) له‌سه‌ر داوای حیزبه‌كه‌م(یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان) له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆم ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی پێشووی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بووم ، ئێستاش ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌ده‌گی ژنم له‌سه‌ر بازنه‌ی سلێمانی، له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ خۆم لێپرسراویه‌تی ئیداریم هه‌یه‌ وه‌ ئه‌و پۆسته‌ش زیاتر ئیدارییه‌ ڕاسته‌ له‌هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌ قه‌یران هه‌یه‌ ، به‌ڵام ئێمه‌ نابێت نائومێدبین، ده‌بێت هه‌ر به‌رده‌وام بین له‌وه‌ی كه‌ هه‌وڵ بده‌ین كاره‌كان نه‌وه‌ستێت ژیان به‌رده‌وام بێت هه‌وڵ بده‌ین ئیش و كاری جوان و خزمه‌تی شاره‌كه‌مان بكه‌ین ئیتر له‌ڕێگه‌ی هه‌ر پۆستێكه‌وه‌ بێت، چ وه‌كو ژن-یش به‌ڕاستی پێم خۆش بوو كه‌ داوایانلێكردم بۆ ئه‌م پۆسته‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌زموونێكم هه‌یه‌ و چه‌ند ساڵێكه‌ له‌ ئیداره‌دام به‌لامه‌وه‌ ئاسایی بوو ، وتم به‌ شانازییه‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی متمانه‌ی به‌منه‌ حیزبه‌كه‌م ، منیش به‌سه‌رچاو له‌خزمه‌تی خه‌ڵكه‌كه‌و شاره‌كه‌دا ده‌بم."

" زۆر زۆر ئاواتمه‌ كه‌ ئێمه‌ هه‌وڵ بده‌ین هه‌رچی سێكته‌ره‌كانی ئیداره‌یه‌ هه‌موو به‌ سیسته‌م بكرێت "

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی به‌رنامه‌ی چیه‌ بۆ سلێمانی؟ له‌یلا عومه‌ر ده‌ڵێت" ئه‌وه‌ی كه‌ ئێستا له‌خه‌یاڵمایه‌ و خه‌ون و خولیای منه‌ وه‌كو خه‌ڵكێكی ئه‌م شاره‌ وه‌كو ئه‌وه‌ی خۆشم خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌م به‌ڕاستی زۆر زۆر ئاواتمه‌ كه‌ ئێمه‌ هه‌وڵ بده‌ین هه‌رچی سێكته‌ره‌كانی ئیداره‌یه‌ هه‌موو به‌ سیسته‌م بكرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌ به‌ سیسته‌م كرا واته‌ دادپه‌روه‌ری، یه‌كسانی و ڕێكخستن، واته‌ شته‌كان ڕێكخراوترده‌بن زیاتر ده‌توانی له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ خزمه‌تی خه‌ڵك بكه‌یت بێ جیاوازی له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ چه‌ند ساڵێكه‌ كارده‌كه‌م له‌ ئیداره‌دا ئیشی ئیداریی و یاسایش ده‌كه‌م تابتوانیین ئێمه‌ خزمه‌تی خه‌ڵك بكه‌ین بێ جیاوازی."

هه‌روه‌ها وتیشی" من ده‌ستخۆشی له‌ كاك عومه‌ر قه‌ڵادزه‌یی (جێگری پێشووی پارێزگاری سلێمانی) ده‌كه‌م كه‌ پێشتر ئه‌م پۆسته‌ی هه‌بووه‌ ، سوپاسی ده‌كه‌ین . "ئینشه‌ڵا" ئێمه‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز پارێزگاریشدا قسه‌مان كردووه‌ به هه‌وڵ و هیمه‌تی هه‌موو لایه‌ك و به‌هه‌ماهه‌نگی هه‌وڵ ده‌ده‌ین باشترین خزمه‌ت به‌ شاره‌كه‌ بكه‌ین."

سه‌باره‌ت به‌ماوه‌ی وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ له‌حاڵه‌تی ئاڵوگۆڕكردنی پۆستی پارێزگاری سلێمانی له‌نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان؟ له‌یلا عومه‌ر وتی" ئێمه‌ با پێش ڕووداوه‌كان نه‌كه‌وین، ئێستا له‌م كاته‌دا به‌ركه‌وته‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌ خۆتان ده‌زانن كه‌شته‌كان به‌ده‌قه‌ و سه‌عات ده‌گۆڕێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ دڵنییام له‌وه‌ نه‌كردۆته‌وه‌، من پۆست به‌ به‌رپرسیارێتی ده‌زانم نه‌ك هه‌ر وه‌ك پۆستێك سه‌یری بكه‌م."

"له‌گه‌ڵ لامه‌ركه‌زیدام بۆ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و دهۆك و هه‌موو شوێنه‌كان "

سه‌باره‌ت بۆچوونی له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی لامه‌ركه‌زی بۆ سلێمانی؟ له‌یلا عومه‌ر ده‌ڵێت" پڕۆژه‌ی لامه‌ركه‌زی ئه‌وه‌ی كه‌ باس ده‌كرێت و داوا ده‌كرێت جیاكردنه‌وه‌ی شاره‌كان نییه‌ له‌ یه‌كتری به‌ڵكو ئه‌مه‌ ته‌نها داواكردنی لامه‌ركه‌زی بۆ ئیداریی و دارایییه‌ كه‌ زیاتر خزمه‌ت به‌ شاره‌كه‌ و به‌ خه‌ڵكه‌كه‌ ده‌كات، هه‌ندێكی هه‌ر له‌ یاساكاندا باسكراوه‌ به‌ڵام په‌یڕه‌وناكرێت له‌وانه‌یه‌ كۆمه‌ڵێك به‌ربه‌ست هه‌بێت ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌رنا هیچ جیاكردنه‌وه‌یه‌ك نیه‌ و ئێمه‌ هه‌وڵده‌ده‌ین كه‌ بچه‌سپێنرێت به‌یاسا ئه‌و لامه‌ركه‌زییه‌ ته‌نانه‌ت بۆ دهۆك و سلێمانی وه‌هه‌روه‌ها هه‌ڵه‌بجه‌ بێت بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی خه‌ڵكه‌."

جێگری پارێزگاری سلێمانی جه‌ختیكرده‌وه‌"به‌ڵێ له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ی لامه‌ركه‌زیداین به‌واتایه‌ی لامه‌ركه‌زی ئیداری و دارایی بۆ شاره‌كه‌ بێت نه‌ك بۆ سلێمانی به‌ته‌نها، بۆ هه‌موو شاره‌كان ئه‌ویش ته‌نها مه‌به‌ستی خزمه‌تی زیاتری خه‌ڵك و كارئاسانی بۆ خه‌ڵك."

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:13 0:00


XS
SM
MD
LG