لە هەولێر رۆژی سێشەممە بۆ وەڵامدانەوەی پرسیار و سەرنج و تێبینی و ڕەخنە و پێشنیارەكانی پەرلەمانتاران و تاوتوێكردنی دۆخی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان و خستنەڕووی داهات و خەرجیەكانی هەرێمی كوردستان هەریەك لە وەزیری دارایی و ئابووری و وەزیری پلاندانان و سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری هەرێم بۆ كاروباری دانوستاندن لە نێوان هەرێم و بەغدا و وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان و سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی بانگهێشتی بەردەم پەرلەمان كران و كۆبوونەوەكانی پەرلەمان لەوبارەیەوە بەردەوامیان هەیە، لە كارنامەی كۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەی پەرلەماندا هاتووە كە خوێندنەوە بۆ ڕاپۆرتی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری و پێشنیازە یاسای ماف و ئەركی نەخۆش لە هەرێمی كوردستاندا دەكرێت.