Accessibility links

پەرلەمانتارێک بڕیاریداوە بە تەنیا مان بگرێت و لە پەرلەمان بمێنێتەوە


پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی کوردستان لە نێو بینای پەرلەمان مانی گرتووە و ڕایگەیاندووە تا کۆبوونەوە لەسەر ڕەوش و بژێوی خراپی خەڵک و بڕینی موچە نەکرێت بەردەوام دەبێت لە مانگرتنەکەی.

سیروان بابان پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا گوتی" هەرچی رێگەی یاسایی و ئاسایی هەیە بۆ ئەوەی لە پەرلەمان کۆبوونەوە بکرێت لەسەر بژێوی خەڵک و ئەو قەرزانە و لێپرسینەوە لە حکومەت هەمووی گرتووەتە بەر و ئەوەش یەکێکە لەو ڕێگایانە، وەک ئەم پەرلەمانتارە گوتی چەندینجار بەتەنیا و لەگەڵ چەند فراکسیۆنێک و نۆزدە پەرلەمانتاریش داوای کۆبونەوەی کردوە و ڕووبەڕووش بە سەرۆکایەتی پەرلەمانی گوتوە، ئێستاش هەمان داوای هەیە و بڕیاریداوە بە تەنیا مان بگرێت و لە پەرلەمان بمێنێتەوە."

ناوبراو دەڵێت" ئەو مانگرتنە ئەنجامی دەبێت سەردانی سەرۆکی پەرلەمانی کردووە و هەموو ئامانجەکانی پێ گوتووە و سەرۆکی پەرلەمانیش بە ڕەوای دەزانێت و کەس ناتوانێت لاری لەوە هەبێت نیەتەکە ئەوەیە کە حکومەت واز بێنێت لە بڕینی موچەی خەڵک بچێت پارە پەیدا بکات، بەدواداچوونی بۆ حاڵەتێک کردووە ملیارەها دۆلار و یۆرۆی ئەم میللەتە بە دەست هەندێک لە سەرکردەکانی ئەم وڵاتە نێردراوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا لە بانکەکاندا قوفڵکراون."

سیروان بابان هەروەها وتیشی" لەم خولەی ئێستای پەرلەماندا کە خولی پێنجەمە یەکەم کەسە و یەکەمجاریشە شتێکی وا بکرێت، پێی وایە بەشدارینەکردنی هاورێ پەرلەمانتارەکانی توزێک کاتی پێویستە و ئەویش لە مانگرتنەکەی لەناو پەرلەماندا بەردەوام دەبێت و پشتگیری خەڵکیش زۆر گرنگە بۆ سەرکەوتنی ئەو هەڵوێستەی."

ئەو ئەندام پەرلەمانەی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" لە جیاتی ئەوەی خەڵک بنێرنە سەر شەقام و تەقەیان لێبکرێت و برینداربن با پەرلەمانتاران بێنە ئێرە چونکە ئەوان نوێنەری خەڵکن و بە خەڵک بڵێن ئێوە 111 کەستان ناردووەتە پەرلەمان و ئەرکی پەرلەمانتارانە هەڵوێستیان هەبێت و ئەوەتان بۆ بکەن."

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا سیروان بابان پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەشڵێت" هەمیشە سەرۆکایەتی پەرلەمان دەڵێت ئەوان کۆبوونەوە ناکەن تا کۆببنەوە، کەچی هەتا ئێستا هەرچی کۆبوونەوە کراوە بۆ ئەوەیە کە کۆببنەوە، کۆبوونەوەکان دەبێت لەسەر ئەوەبێت کە تۆپبارانکردنی سنورەکان ئیدانە بکرێن و واز لەوە بێنن کە ڕێگە بدرێت دەستی دەرەکی بێتە نێو وڵاتەکە و موچە و بژێوی خەڵک باس بکرێت کە زۆریان نایانەوێ ئەو بابەتانە باس بکرێن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:50 0:00


XS
SM
MD
LG