Accessibility links

عەبدول محەمەد: ئەگەر کەمکردنەوەی موچەی فەرمانبەران بۆ حکومەت سەر بگرێت کارەساتە


بڕیاری کەمکردنەوەی موچەی فەرمانبەران لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، ناڕەزایەتیـیەکی زۆری ئەو توێژەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێ کەوتووەتەوە، لە شاری سلێمانیش خۆپیشاندان بەڕێوە چوو.

بۆ وتوێژی ئەو بابەتە و کاریگەرییەکانی بەسەر گوزەرانی خەڵکەوە، هەروەها کاریگەرییەکانی بەسەر زیاتر تەشەنەسەندنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کورۆنا، بە هۆکاری ئەوەی کە خەڵک پارەی پێ نەبێت، زەحمەتە بتوانن خۆیان کەرەنتین بکەن.

لەو بارەیەوە شیکەرەوەی سیاسی عەبدول موحەمەد دەڵێت "هەر لایەنێک ناڕەزایەتی لەو بڕیارە دەردەبڕێت، نەدەبوو بچونایەتە نێو کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، ئەوەی ئێستا دەیکەن موزایەدەیەکی خاڵییە، ئەو بڕیارە سەربگرێت و ببێت بە بڕیار بە دڵنیاییەوە کاریگەرییەکی خراپ لەسەر بژێوی و باری ئابووری بازاڕەکانی هەرێم جێدەهێڵێت."

سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم و بە تایبەتی لە شاری سلێمانی و زیادبوونی رێژەکە و ژمارەی قوربانیـیەکان، ئەو دەڵێت "ماوەیەکی زۆر خەڵک وازی لە کەسابەتی خۆی هێنا، بەڵام بەرگەیان نەگرد، خەڵکی کاسبکار دەڵێن مردن باشترە وەک لەوەی پارەت پێ نەبێت ماڵ و منداڵەکەت بەخێو بکەیت، ئەم حکومەتە سەیرە دوای ئەو هەموو داهاتانەی ساڵانە دەستی کەوتووە، سەیر نییە یەک پارەی دانراویان نییە، هیچ پلانێکیان نەبووە."

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:37 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG