Accessibility links

دکتۆر مەغدید سەپان: ئازادی ڕۆژنامەوانی ئەوەیە بتوانیت ڕەخنە لە حزبەکەی خۆت بگریت


لەگەڵ ئەوەی کاری ڕۆژنامەگەری پیشەیەکی ئاڵتونیە لە جیهاندا و بەردەوام نوێگەری و تازەگەریە، لەهەمان کاتیشدا بەدەر نیە لە ڕووبەڕوبونەوەی گرفتی هەمەجۆر و بەردەوامدا لە میانەی کارەکانیاندا، لەگەڵ ئەوەشدا زۆرجار ژیانیان کەوتۆتە مەترسیەوە، ئایا تاچەند مامەڵەی دروست لەگەڵ کارو پیشەی ڕۆژنامەوانیدا دەکرێت لە هەرێمی کوردستان یاخود ئازادی ڕۆژنامەگەری و مافی ڕۆژنامەوانان لە چی ئاستێکدا خۆی دەبینێتەوە؟

بۆ تیشک خستنە سەر ئەم بابەتە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا گفتوگۆی لەگەڵ دکتۆر مەغدید سەپان مامۆستای بەشی ڕاگەیاند لە زانکۆی سەڵاحەدین ئەنجامداوە.

دکتۆر مەغدید دەڵێت ئازادی ڕۆژنامەوانی لە هەرێمی کوردستان تەندروست نیە، ئازادی بەو مانایە ئازادییە کە تۆ مافی ئەوەت هەبێت و بتوانیت ڕەخنە لە لایەن و کەس و حزبەکەی خۆت بگریت نەک لایەن و حزبی بەرامبەر.

دەشڵێت هەبونی ئازادی پەیوەندی بە دیموکراتیەتەوە هەیە کە هێشتا کوردستان لەو ئاستەدا نیە، ڕاگەیاندن لە هەموو شوێنێک پێویستە لە چوارچێوەی یاسا و دابونەریت بێت ئێمە جارێ ئەو یاساییەمان نیە ئەوەی هەیە تەنها بۆ نووسینە و چەندین کەموکورتی تێدایە، بۆ خزمەتی حزبە کوردییەکانە نەک خزمەتی ڕۆژنامەوانی.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:33 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG