Accessibility links

حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:زانیاری و به‌ڵگه‌ كۆده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌سه‌ر ده‌نگۆی ڕه‌وانه‌كردنی شه‌ش ملیاریۆرۆ له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌


حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ست پاكی له‌هه‌رێمی كوردستان


حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ست پاكی له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت" سه‌باره‌ت به‌ ده‌نگۆی ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی بڕی شه‌ش ملیار یۆرۆ له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌ ئێستادا به‌ڵگه‌كان به‌شێكی لای ئێمه‌یه‌ و به‌شێكی لای داواكاری گشتییه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئه‌و ده‌نگۆیه‌ ڕاسته‌ یان نا ئێمه‌ ئێستا له‌قۆناغی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و لێكۆڵینه‌وه‌داین له‌وباره‌یه‌وه‌، ده‌شڵێت"حكومه‌تی هه‌رێم-یش گرنگی به‌باته‌كه‌ داوه‌ داوایان كردووه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی بكه‌ین، هیچ فشارێكمان له‌سه‌ر نیه‌ به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌موو لایه‌ك ته‌ئكیدله‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ بابه‌ته‌كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی تێدا بكرێت و ڕاستیه‌كان ئاشكرا بكرێت، ئێمه‌ش دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌نجامه‌كه‌ بۆ ڕای گشتی ده‌خه‌ینه‌ڕوو."

"جارێ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ر له‌ قۆناغی سه‌ره‌تایی و كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌و به‌راورد كردنیه‌تی چونكه‌ ڕه‌گه‌زی ده‌ره‌كیشی تێدایه‌."

له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له‌ هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ده‌نگۆی ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی شه‌ش ملیار یۆرۆ له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ڵێت" ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كان بڵاو كرایه‌وه‌ له‌لایه‌ن "په‌رله‌مانتارێكی به‌ڕێزه‌وه‌" كه‌به‌ڵگه‌ی ده‌ست كه‌وتووه‌، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ بڵاو ببێته‌وه‌ ئێمه‌ خۆشمان هیچ زانیارییه‌كمان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ نه‌بوو، واته‌ بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ زیاتر له‌ میدیاكانه‌وه‌ وروژێنرا."

حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر ئه‌وه‌شی وت" بابه‌تی بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی شه‌ش ملیار یۆرۆ ئاڕاسته‌ی ئێمه‌ نه‌كراوه‌، به‌ڵام دواتر له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارێكی به‌ڕێزه‌وه‌ كه‌ له‌لیژنه‌ی ده‌ستپاكی په‌رله‌مان ئیش ده‌كات بۆی ناردین ، ئێمه‌ دوای ئه‌وه‌ ده‌ستمان كرد به‌ به‌دواداچوون، یه‌كه‌مجار ئێمه‌ هه‌وڵماندا تا ئه‌و كۆمپانیایه‌ بدۆزینه‌وه‌ دوای چه‌ندین ڕۆژ هه‌وڵ توانیمان ژماره‌ ته‌له‌فونیان په‌یدا بكه‌ین و په‌یوه‌ندییان پێوه‌ بكه‌ین، سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی ڕابردوو بوو ئه‌و "به‌ڕێزانه‌" (ئه‌و كۆمپانیایه‌ی ناوی هاتبوو) سه‌ردانی ئێمه‌یان كرد و قسه‌مان له‌و بابه‌ته‌ كرد، لایه‌نه‌كه‌ی تر كه‌ "په‌رله‌مانتاره‌ به‌ڕێزه‌كه‌یه‌" داوامان لێكرد كه‌ به‌ڵگه‌كانی خۆی پێشكه‌ش بكات، دیاره‌ ئه‌و له‌ جیاتی بێته‌ لای ئێمه‌ به‌ڵگه‌كانی خۆی بردۆته‌ لای داواكاری گشتی، زۆر به‌ئاسایی ده‌زانیین چونكه‌ له‌ سه‌ره‌تاو كۆتاییدا، ئه‌و كه‌یسه‌ له‌ پسپۆڕی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیه‌ ئه‌گه‌ر به‌ داواكاری گشتیشدا بڕوات چونكه‌ ئه‌وان له‌ قۆناغی كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌دا ده‌بن، ئێمه‌ به‌دواداچوون ده‌كه‌ین پێكه‌وه‌ ، وه‌ ئه‌گه‌ر به‌دڵنیاییه‌وه‌ بابه‌ته‌كه‌ به‌ڵگه‌ی وای تێدا بێت كه‌ ببێته‌ داوایه‌كی تاوانكاری بگه‌ینرێته‌ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ژماره‌یه‌ك دادوه‌ری دادگای ده‌سته‌ی ده‌ست پاكی له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریه‌وه‌ ته‌رخان كراون بۆ كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی كاری له‌سه‌رده‌كه‌ن، به‌ڵام جارێ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ر له‌ قۆناغی سه‌ره‌تای كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌و به‌راورد كردنیه‌تی چونكه‌ ڕه‌گه‌زی ده‌ره‌كیشی تێدایه‌."

" حكومه‌تی هه‌رێم-یش گرنگی به‌باته‌كه‌ داوه‌ داوایان كردووه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی بكه‌ین "

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ست پاكی له‌هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد" ڕه‌وانه‌ كردنی پاره‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ڕه‌گه‌زێكی ده‌ره‌وه‌شی تێدا ده‌بێت كه‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ له‌ توانای ده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان زۆر ئاسان نه‌بێت به‌دواداچوونی بكات ، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ بابه‌ته‌كه‌ی وروژاندووه‌و به‌ڵگه‌كانی داوه‌ته‌ داواكاری گشتی و ئه‌و لایه‌نه‌شی كه‌ تۆمه‌تباركراون به‌ ناردنی پاره‌كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌تا ئه‌ندازه‌یه‌كی باش ده‌توانرێت دوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد بزانیین ئایا ئه‌سڵی بابه‌ته‌كه‌ چۆنه‌؟ چونكه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی كه‌ قسه‌ی لێده‌كرێت پاره‌یه‌كی زۆره‌ كه‌ ده‌كاته‌ 7 تا 8 ملیار دۆلار، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش گرنگیان داوه‌ به‌ بابه‌ته‌كه‌ و داوایان له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه‌ چ ئێمه‌ بین یان داواكاری گشتی هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی بكه‌ین له‌ بابه‌ته‌كه‌ له‌گه‌ڵ بوونی به‌ڵگه‌كان ده‌توانرێت وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ زیاتر په‌ره‌ی پێ ی بدرێت تا ده‌گاته‌ ئاستێك كه‌ به‌پێی یاسابه‌ ڕێكاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێ."

هه‌روه‌ها وتیشی" جارێ ته‌نها سه‌ره‌تای كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌یه‌ ، داوامان له‌ كۆمپانیاكه‌ كردبوو كه‌ ئه‌وان به‌ڵگه‌كانی خۆیان ئاماده‌ كردبوو له‌گه‌ڵ به‌شی یاسایی دانیشتبوون . به‌ڵگه‌كه‌ له‌ دوو شوێنه‌ لای داواكاری گشتی یه‌ ، له‌دوای پشووی جه‌ژن داده‌نیشن به‌دواداچوونه‌كان په‌ره‌پێده‌ده‌ین به‌ هاوبه‌شی، دواتر ته‌واوی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ جارێكی تر دێته‌وه‌ لای ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی وه‌كو ده‌زگای پسپۆڕ به‌وه‌ به‌ڵام هه‌موو هاوڵاتیه‌ك ده‌توانێت له‌ هه‌موو ده‌زگایه‌ك سكاڵا بكات ئه‌وه‌ ئاساییه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بچێته‌ قۆناغی تاوانكارییه‌وه‌ ئه‌وه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ده‌زگای پسپۆڕه‌ به‌و بابه‌ته‌، هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه‌ زۆر به‌ گرنگیه‌وه‌ لێی بڕوانیین وه‌ زۆربه‌ی ده‌زگاكانی تریش "موهته‌من" به‌و بابه‌ته‌ بۆئه‌وه‌ی بزانیین ئه‌سڵی ئه‌و بابه‌ته‌ چۆنه‌."

"دواتر ئه‌نجامه‌كه‌ بۆ ڕای گشتی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌"

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت" ئه‌وه‌ ده‌بێ پاش لێكۆڵینه‌وه‌ بڕیار بدرێت كه‌ ئایا بابه‌تی ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی شه‌ش ملیار یۆرۆ ئه‌سڵی هه‌یه‌ یان نا؟ دوای ئاكامی كۆتایی ئێمه‌ به‌ش به‌حاڵ خۆمان ڕایده‌گه‌یه‌نیین به‌ ڕای گشتی، له‌هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌ بوون و نه‌بوون شوێنه‌واری یاسایی لێده‌كه‌وێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه‌ ڕاست نه‌بێت ئه‌وا ڕه‌نگه‌ داوای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ تۆمار بكه‌ ن ئه‌و بابه‌ته‌ی وروژاندووه‌ . له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئێمه‌ وه‌كو ده‌زگایه‌ك پڕۆفیشناڵ و بێلایه‌ن ئه‌و به‌ڵگانه‌ی هه‌ردوو لا له‌گه‌ڵ ده‌زگای داواكاری گشتی كه‌ به‌شێك له‌ به‌ڵگه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌وه‌ پێشكه‌ش به‌وان كراوه‌، هه‌وڵ ده‌ده‌ین بگه‌ینه‌ ڕاستی بابه‌ته‌كه‌ ، دواتر بۆ ڕای گشتی بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه‌."

"منیش و ڕه‌نگه‌ زۆربه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ڕه‌نگه‌ ناوی ئه‌و كۆمپانیایه‌مان نه‌ بیستبێت، وه‌ یه‌كێك نیه‌ له‌و كۆمپانیا گه‌ورانه‌ی كه‌ هه‌میشه‌ ناویان له‌ كوردستان دێت چ له‌ناوچه‌ی هه‌ولێر و چ له‌ناوچه‌ی سلێمانی.ناوێك نه‌بووه‌ له‌و كۆمپانیا گه‌ورانه‌ كه‌ به‌ به‌رده‌وام ناویان دێت له‌كوردستاندا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ كۆمپانیای گروپی ئابور لاند ناوێكی ناسراو نیه‌ له‌ ئێستای هه‌رێمی كوردستاندا. كۆمپانیایه‌كی خاوه‌ن توانایه‌كی ئابوری نیه‌ وه‌كو ئه‌وانی تر كه‌ له‌ كوردستاندا هه‌ن، ئه‌وه‌ جارێ ده‌رناكه‌وێت بابه‌ته‌كه‌ پێویستی به‌ وردبینی زیاتر هه‌یه‌، دواتر ڕه‌نگه‌ بزانیین ئه‌و كۆمپانیایه‌ چۆنه‌و له‌ كوێ دروست بووه‌ و خۆیان ئاماده‌ییان نیشاندا كه‌ هه‌موو به‌ڵگه‌كان پێشكه‌ش بكه‌ن، ئه‌و بابه‌ته‌ له‌ سایتێكی ئه‌مریكیش بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ زمانی ئینگلیزی بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، پێده‌چێت ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ هه‌ر له‌و سایته‌ ده‌ستی كه‌وتبێت یان له‌هه‌رشوێنێكی تر ده‌ستی كه‌وتبێت ، بۆیه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ پێویستی به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر هه‌یه‌ هه‌م له‌به‌ر گرنگی بابه‌ته‌كه‌ و هه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێك پێش لێكۆڵینه‌وه‌ی پێش وه‌خت حكوم نه‌دراوه‌، من ئێستا ناتوانم بڵێم ئه‌و كۆمپانیایه‌ ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجامداوه‌ یان نا ته‌نها جارێ لێكۆڵینه‌وه‌مان ده‌بێت."حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌\ ده‌ست پاكی له‌هه‌رێمی كوردستان واده‌ڵێت"

هه‌روه‌ها وتی "یاسایه‌ك هه‌یه‌ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیه‌ و یاسای سزادانی عێراقییه‌ ، له‌ڕاستیدا یاسای شتنه‌وه‌ی پاره‌ نیه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، ده‌توانرێت به‌یه‌ك له‌و یاسایانه‌ ئه‌گه‌ر وابێت ده‌قی یاسایی پێویست هه‌یه‌ له‌ یاسای سزادانی عێراقی. ده‌بێت بزانرێت پاره‌ ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆچی یه‌ ئایا بۆ سپیكردنه‌وه‌یه‌ یان ئایا بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی هاوبه‌شه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئه‌جنه‌بی، ئه‌و دوو حاڵه‌ته‌ هه‌یه‌. ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌ی پاره‌كه‌ دیار بێت."

" هه‌موو لایه‌ك ته‌ئكیدله‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ بابه‌ته‌كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی تێدا بكرێت و ڕاستیه‌كان ئاشكرا بكرێت "

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ست پاكی له‌هه‌رێمی كوردستان درێژه‌ی به‌قسه‌كانیدا و وتی" ئێستا ئه‌و بابه‌ته‌ له‌ كاتێكدایه‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ دۆخێكی خراپی ئابووری خراپدا ده‌ڕوات، بۆته‌ جێگه‌ی گرنگی پێدانی خه‌ڵك تا ئێستا هیچ كه‌س و لایه‌نێك و ده‌زگایه‌كی ڕه‌سمی نه‌هاتۆته‌ سه‌ر خه‌ت به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌موو لایه‌ك ته‌ئكیدله‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ بابه‌ته‌كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی تێدا بكرێت و ڕاستیه‌كان ئاشكرا بكرێت."

ڕونیشیكرده‌وه‌" بابه‌ته‌كه‌ دوو به‌شه‌، ئه‌و "به‌ڕێزه‌" به‌ڵگه‌كانی خۆی بردۆته‌ لای داواكاری گشتی، ئه‌وان قۆناغی كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كان ته‌واو بكه‌ن و دواتر ئێمه‌ هه‌ماهه‌نگیه‌ك ده‌كه‌ین، وه‌ ئه‌وه‌نده‌ی به‌ ده‌سه‌ڵاتی خۆمانی ده‌زانیین به‌پێی ئاكامه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نین."

"به‌ڵگه‌كان به‌شێكی لای ئێمه‌یه‌ و به‌شێكی لای داواكاری گشتی"

حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد" داواكاری گشتی ته‌نها به‌ڵگه‌ كۆده‌كه‌نه‌وه‌، لێكۆڵینه‌وه‌ی مه‌یدانی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ده‌یكات له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگانه‌ به‌شێكی لای ئێمه‌یه‌و به‌شێكی لای ئه‌وانه‌، (داواكاری گشتی)ییه‌، هه‌ردوو لامان به‌ڵگه‌ كۆده‌كه‌ینه‌وه‌، دواتر قۆناغی لێكۆڵینه‌وه‌."

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ست پاكی ڕاشیگه‌یاند" یه‌كه‌مجار ده‌بێت بزانیین ئه‌و بابه‌ته‌ هه‌یه‌ و یان چۆنه‌؟ ئێمه‌ له‌ ده‌زگای ده‌ستپاكیش قۆناغی زانیاریمان هه‌یه‌ كه‌ زانیاری سه‌ره‌تایی كۆ ده‌كه‌ینه‌وه‌و پاشان قۆناغی داوای هه‌واڵگه‌ریمان هه‌یه‌ پاشان قۆناغی داوای سزایی مان هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی وردبینی زیاتر بكه‌ین له‌ بابه‌ته‌كه‌ و شته‌كه‌ حه‌قی خۆی بده‌ینێ، واته‌ به‌ته‌واوه‌تی ئێمه‌ ئێستا له‌ قۆناغی كۆكردنه‌وه‌ی زانیارین."

please wait

No media source currently available

0:00 0:13:24 0:00


XS
SM
MD
LG