Accessibility links

محەمەد ڕەئوف: ئازادی ڕۆژنامەگەری و ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان هیچ زەمانەتێکی نیە


ڕۆژنامەوانی لە هەرکوێیەکی ئەم جیهانە بێت کەم تا زۆر ڕووبەڕووی گرفتی هەمەچەشن بۆتەوە، جا لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە بێت یاخود لەلایەن گروپ ولایەنەکانی ترەوە بێت، بەڵام ئایا جیهانی ئازادی ڕۆژنامەگەری تا چەند توانیویەتی ئەم هێڵانەی بەردەمی ڕۆژنامەوانان کەم بکاتەوە، یاخود ئازادی میدیا و ئازادی ڕادەربڕین تاچەند چوەتە قۆناغێکی هەستیارەوە لە هەرێمی کوردستان و جیهانیش دا.

بۆ زیاتر تیشک خستە سەر ئەم بابەتە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا گفتوگۆ لەگەڵ نوسەرو ڕۆژنامەوان محەمەد ڕەئوف ئەنجامداوە.

ڕۆژنامەوان محەمەد ڕەئوف دەڵێت ئازادی ڕۆژنامەگەری و ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان هیچ زەمانەتێکی نیە،ڕاستە یاسای ڕۆژنامەگەری هەیە یاسای مافی مرۆڤ و پاراستنی مافی ڕادەربڕین هەیە بەڵام هەر یەک لەم یاسایانە پشتگوێ خراون و جێبەجێ ناکرێن، ئەمەش باوەڕ نەبونە بە بنەماکانی ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی ڕۆژنامەگەری.

دەشڵیت لە یادی جیهانی ڕۆژنامەگەریدا دەیان بەیاننامە دەرکرا لە پێناو پشتگیری کردن لە ئازادی ڕۆژنامەگەری بەڵام هەر لەو ساتەدا ڕۆژنامەنوس بەدەر لە یاسای ڕۆژنامەگەری لە زینداندا بوە، بۆیە ئەوەی هەیە تەنها ڕوتوشێکە و قسەکردنی کارەکتەرە سیاسیەکانە بەدەر لەوە مەبدەئی ئازادی ڕۆژنامەوان و ڕادەربڕین مەبدەئێکی کرشوکاڵەو تەنها بۆ بەرژەوەندی سیاسیە.

دەشڵێت دەستگیرکردنی ئەوانەی کە تەنها بۆ مافەکانی خۆیان دێنە سەر شەقامەکان مەترسیەک لای ئێمە دروست دەکات ئەویش هەنگانانە بەرەوە مەترسی گەورەتر، کاتێک مامۆستایەک فەرمانبەرێک نەتوانێت بە ئازادی داوای مافی خۆی بکات و ڕۆژنامەوانێکیش نەتوانێت باسی لێوە بکات.!

درێژەی ووتوێژەکە لەم دەقەی خوارەوە دەبیستن

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:29 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG