Accessibility links

فازیڵ حەمە ڕفعەت: دەبوو حکومەت و پەرلەمان لەم دۆخەدا پێکەوە کاریان بکردایە


لەم کاتەی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرفتی پـێدانی موچەی فەرمانبەرانی هەیە، گرفتە سیاسیـیەکانی نێو هەرێمەکەش ڕوویان لە زیادبوون کردووە، بە تایبەتی پاش ئەوەی بۆ یەکەم جار لە مێژووی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتارێک هەڵگیرا.

ئەم بابەتە مژاری تاوتوێی بەرنامەی ڕوانگە بووە لەگەڵ رۆژنامەوان فازیڵ حەمە رەفعەت لە ماڵپەڕی درەومیدیا. ئەو لەو بارەیەوە، پێی وایە لەم کاتەدا دەبوو حکومەت و پەرلەمان پـێکەوە کاریان بکردایە، نەوەکو بارودۆخەکە زیاتر ئاڵۆزبکەن. دەشڵێت "حکومەت کارێکی خراپ دەکات، لەم دۆخە قەیراناوییە لە هەموو کەس مەسرور بارزانی زیاتر پێویستی بە بارودۆخێکی ئارامە بۆ ئەوەی کە رێگەچارە بۆ ئەو بارودۆخە ناهەموارانە بدۆزێتەوە، دەبوو لە دامودەزگا و لایەنە سیاسییەکان نزیک تر ببێتەوە، نەوەکو دروستکردنی ئاڵۆزی سیاسی زیاتر، بەم هەڵوێستە وا دەکەن خەڵک بڕژێنە سەر شەقام و داوای موچەکانیان بکەن کە چەند مانگە نەدراوە، بپرسن داهاتی ئەم وڵاتە چی لێکراوە، کاتێک دێیت دەمی نوێنەرەکانیان دادەخەیت."

هەروەها پێی وایە کە لە رابردوو لەسەر وەختی دامەزراندنی ئەم کابینەیە مەترسی ئەوە هەبوو، ئەم حکومەتە ببێتە حکومەتێکی پۆلیسی، بەبەرچاو گرتنی خودی سەرۆکی وەزیران کە باگراوندێکی ئەمنی هەبووە" ئەو دەڵیت " خەریکە گومانەکە راست دەربچێت."

یەکێک لەو مەترسیانەی لە پەرلەماندا لە ئارادایە کە پارتی دیموکرات زۆرینەی هەیە،لەگەڵ 11 کورسییەکەی کۆتاکان، بەکارهێنانی ئەو زۆرینەیە چی دەگەیەنێت، لەو بارەیەوە فازڵ دەڵێت "ئەگەر پارتی بیەوێ ئەو زۆرینەیەی بەهۆی کورسی کۆتاکانەوە بەدەستی هێناوە پیادەی بکات، لەمەولا ئاڵۆزی سیاسی زیاتر بە خۆوە دەبینین، بە تایبەتی سەرۆکی پەرلەمان بە پێچەوانەی جێگرەکەیەوە دژی وەرگرتنەوەی پارێزبەندییە لە هەندێ لە پەرلەمانتاران، رەنگە خولێکی دی ئاڵۆزی لە نێوان پەیوەندی سەرۆکو جێگریشەوە ببینین."

please wait

No media source currently available

0:00 0:19:32 0:00


XS
SM
MD
LG