Accessibility links

محەمەد نوری ڕەخنە لە شێوازی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیـیەکان دەگرێت


لە هەرێمی کوردستان تۆڕە کۆمەڵایەتیـیەکان و پێگە ئەلەکترۆنییەکان پڕ بوون لە دەنگی ناڕەزایەتی و ڕەخنەی توند لە کاربەدەستان و بەرپرسانی سیاسی هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی لەم کاتانە کە قەیرانی جۆراوجۆر ڕووبەروی حکومەت بوونەتەوە، دیارترینیان پێنەدانی موچەی موچەخۆران.

هەتاچ ڕادەیەک ئەو دەنگە ناڕازیـیانە دەگوێزرێنەوە بۆ وەرگرتنی هەڵویست بۆ هێنانە کایەی چاکسازی و دادی کۆمەڵایەتی و دیموکراسی و ئازادی زیاتر.

لەو بارەیەوە نووسەر و شیکەرەوەی سیاسی محەمەد نوری پێی وایە ئەو هەڵچوونانەی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زەحمەتە بگات بە هیچ شتێک و دەشڵێت "دۆخی هەرێمی کوردستان لە هەر میللەت و قەوارە و شوێنێکی دیکە جیاوازە، ئەو گرفتانەی هەمانە ئەوەندەی لە نێو فەیسبووکدا ڕەنگی داوەتەوە نەبوونەتە کردار، ئێمە بووین بە خەڵکێک یان گەلێکی گریمانەیی، لە فەیسبوکدا شۆڕش دەکەین، توڕە دەبین، هەڵدەچین، ڕەخنە دەگرین، بووین بە میلـلەتێکی فەیسبووکی، بەڵام لە ناو واقیعدا بەتاڵ دەبینەوە. ئەوەی هەیە لە هاژووهوژ بەولاوە هیچی تری لێ سەوز نابێت، میللەتی هاژوو هوژ کە ناتوانێت لە واقیعدا هیچ دروست کات."

لە بەشیکی تری وتویژەکە باس لەوە کراوە کە کاربەدەستان و سیاسییەکان چەند دەستیان هەیە لە دروستکردنی ئەو ژاوە ژاوەی ئەو ئاماژەی بۆ دەکات، لەو بارەیەوە محەمەد دەڵێت "لە دوای ڕاپەڕینەوە بەهایان بۆ زۆر شت نەهێشت، نووسین، وشە، هەروەها سووککردنی پیشەی رۆژنامەوانی، ڕۆژانە ئەو سایتانە و میدیای سێبەر وایان کردووە کە خەڵک نازانێت چۆن بە ڕاستییەکان بگات."

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:55 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG