Accessibility links

ڕێبین هەردی: ئاستی ئازادی ڕۆژنامەگەری تا دێت خراپتر دەبێت


ڕۆڵی میدیای ئازاد لە هەرێمی کوردستان و ئەو کاریگەرییە نەرێنیانەی بەسەر ئازادی ڕۆژنامەگەریدا ڕەنگ دەدەنەوە، کە لە ساڵانی ڕابردوودا هەوڵێکی زۆر بۆ ئازادی ڕۆژنامەگەری دراوە لە هەرێمی کوردستان لەلایەن چەندین چالاکوان و سەنتەرەکانی داکۆکیکار لە مافەکانی ڕۆژنامەوانان.

ئایا هەتا چەند توانراوە ئەو ئازادیە بۆ ڕۆژنامەوانان دەستەبەر بکرێت و ئەو ڕێگریانەی دێنە بەردەم ڕۆژنامەوانان کەم بکرێنەوە؟ لەسەر ئەم پرسە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا گفتوگۆی لەگەڵ نوسەرو ڕوناکبیر ڕێبین هەردی ئەنجامداوە.

ڕێبین هەردی دەڵێت ئازادی ڕۆژنامەگەری لە ساڵانی ڕابردوو زۆر باشتر بوو بەراورد بە ئێستا، وە هەتا دێت بەرەو خراپتر دەڕوات، پێشتر چەند ڕۆژنامە و گۆڤارێکی ئازاد و سەربەخۆ هەبوون کە لە ئێستادا نەماو و داخراون، ئەوەی کە مابێت پێگە کۆمەڵایەتیەکانن. دەشڵێت ئەمانە هەنگاوێکن بەرەو تەسککردنەوەی ئازادی ڕۆژنامەگەری و پاشەکشەپێکردنی ڕۆڵی میدیای ئازاد لە هەرێمی کوردستاندا.

دەڵێت بۆ نمونە دەستگیرکردنی ڕۆژنامەوان هێمن مامەندە کە تەنها لەبەر وتنی چەند وشەیەک دەستگیرکراوە لە کاتێکدا لە دوای چەند ڕۆژێک هەمان قسەکەی ئەو کردوویەتی هاتۆتە دی کە ڕاگرتنی موچەی فەرمەنبەرانی هەرێمە کەوایە بە بێ بنەما دەستگیرکراوە، ئەمە مانای تەسککردنەوەی بواری ڕۆژنامەگەری ئازاد دەردەخات.

درێژەی وتوێژەکە لەم فایلە دەنگیـیەی خوارەوە دەبیستن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:05 0:00


XS
SM
MD
LG