Accessibility links

ئازاد حەمەدەمین: ئەندامانی سەندیکا زیاتر لە 6 هەزار کەسن بەڵام ڕۆژنامەنووسانی فعلی لە هەزار کەس تێپەڕنابن


بە دەیان کاربەدەستی باڵای هەرێمی کوردستان پاش تێپەڕبوونی 122 ساڵ بەسەر دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی پەیامی پیرۆزبایی و پاڵپشتی و هاوکاری خۆیان بۆ ڕۆژنامەنووسان و دەزگا میدیاییەکان دەربڕی. ڕۆژنامەنووسان پێیان وەهایە زۆرێک لەو کاربەدەستانەی پاڵپشتی و پەیامی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ڕۆژنامەنووسان دەکەن هەر خۆیان هۆکارن کە ئەو هەموو هەڕەشە و فشار و توندوتیژییانەی بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان دەکرێن و چەندین حاڵەتی ئەشکەنجەدان و زیندان تا کۆشتن تۆمارکراون.

دوای ئەوەی کە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگاتە هەرێمی کوردستان حکومەتی هەرێمی کوردستان قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاند بەڵام بۆ ڕۆژنامەنووسان هاتووچۆ ئاسایی دەبێت دواجار ڕۆژنامەنووسێکی زۆر ناسنامەی سەندیکایان هەبوو و قەلەبالغیەکی زۆریاندرۆستکرد بەو پێیەی کە بە ڕێژەیەکی زۆر ناسنامەی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانیان هەبوو و رێگەپێدراو بوون لە لایەن دەزگا ئەمنیەکانەوە ئەمەش کاردانەوەی لێکەوتەوە و ڕیگە بە چەندین ڕۆژنامەنووس نەدرا ڕۆماڵی ڕووداوەکان بکات و پێشێلکاریشیان بەرامبەرکرا، لەبارەی هەموو ئەو ڕەخنە و گلەییانەی ڕۆژنامەنووسان کە ئاراستەی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستان دەکەن و هەروەها ئەو ئامارانەی کە وەک دەگوترێت زیاتر لە شەش هەزار ڕۆژنامەنووس لەم هەرێمەدا لە لایەن سەندیکاوە تۆمارکراون و چەندین کەسی نا شایستە بوونەتە ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنووسان لەوانە ئەندامانی سەرکردایەتی و مەکتەب سیاسی حزبەکان و شوفێر و چایچی و کارمەندانی پرسەگان و چەندین پیشەی تر کە جۆڕێک لە تێکەلاوی لە پیشەکان درۆست بووە

لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا حاکم ئازاد حەمەدەمین نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان گوتی دەبێت دان بەوەدا بنێین لە کوردستان هەندێک گرفتمان هەیە گرفتی یەکەم بریتیە لە کەموکورتی لە پرۆفێشناڵی ڕۆژنامەنووساندا بە بەڵگەی ئەوەی بە دەیان کەیس لە دادگاکانی کوردستان هەن و ئەوە دەسەلمێنێ کە کێشەمان هەیە ئێمە پێویستیمان بە ریفۆرم هەیە لە کاروباری سەندیکا لە گرێبەستەکان کۆمەڵێک یاسا هەن پێویستە دەربچن، لە بابەتی ژیان وگوزەرانی ڕۆژنامەنووسی هۆکاریزۆر هەنلەوانە حزبە سیاسیەکان هەوڵیان داوە میدیا بکەنە کەرەستەی موزایەداتی سیاسی ئەوەندەی کارکراوە بۆ درۆشم و لافیتە ئەوەندە کار نەکراوە بۆ ژیانی راستەقینەی رۆژنامەنووسان، بە پێی قانوونی ژمارە 35 دەبێت هەموو دەزگای میدیایی گرێبەست لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان بکەن و ئەو گرێبەستە لەسەندیکا پەسەند بکرێت بەداخەوە دەزگاکانی میدیا خۆیان پێشێلکاری یەکەمن لە جێبەجێکردنی قانوونەکە.

حاکم ئازاد دەشڵێت دەبێت ئەمساڵ کۆنگرە بکەین ئەندامانی سەندیکا زیاتر لە شەش هەزار کەسن بەڵام ڕۆژنامەنووسانی فعلی لە هەزار کەس تێپەڕنابن یەکێک لە هەڵەکانمان کە هەیە پێداچوونەوە بکەین بەو زۆریەی کە هەیە بەتایبەتی لە کۆرۆنادا ئەوەمان بۆ سەلما کەخەڵکێکی زۆر هەن ناسنامەی سەندیکایان پێیە و هیچ کارێکی ڕۆژنامەنووسی ناکەن، ئیمە وەکو سەندیکا کار لەسەر ڕۆژنامەنووسی پیشەیی دەکەینئەوانەی کە لە دەزگای دیار و مەعقول کار دەکەن و ئەو دەزگایانە مەکانەتی خۆیان هەیە و سەرچاوەی درۆستی زانیارین ناکرێت ببەستینەوە بەو کەسانەی کە لە پشت لابتوبێک دانیشتووە خۆی بە میدیاکار بزانێت.کۆمەڵێک پڕۆژەمان داناوە بۆ دوای کۆرۆنا مەسەلەی خانەنشینی ڕۆژنامەنووسان و ئەنجومەنی نشتیمانی میدیا و رێکخستنی پەخشی رادیۆ و تەلەڤزیون وسوشیاڵ میدیایە.

لە یاسای ژمارە 35 دا هاتووە نەقیبی ڕۆژنامەنووسان و سەندیکا لایەنێکی نیمچە رەسمیە دادگاکانی کوردستان ناتوانن ئیجرائات ڕۆژنامەنووس بکەن بەبێ پرسی سەندیکا لە لایەک سەندیکا خۆی ئامادە دەبێت بەڵام دەبێت ئەو ئیجرائات و کەیسانە کەیسی ڕۆژنامەنووسی بن نەک کەیسی دیکە بۆ نموونە ئەگەر کارێکم لێ بقەومێ ئەگەر پەیوەندی بە کەیسی ڕۆژنامەنوسیەوە نەبێت ئەگەر ڕۆژنامەنووسیش بێت هیچ لە بارۆدۆخەکە ناگۆڕێت، ئێمە لەوەدا پارێزەرمان گرتووە هەمیشە راستەوخۆ لەسەر خەت بووینە لەگەڵ ئاسایش و وەزارەتی ناوخۆ.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:49 0:00


XS
SM
MD
LG