د.ئالان حه‌مه‌سه‌عیدوه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باس له‌بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی لاڤان لوقمان كچه منداڵه خوێندكاره‌كه‌ی شاری هه‌ولێر ده‌كات بۆ پڕۆسه‌ی خوێندن و جه‌خت ده‌كاته‌وه كه ژینگه‌یه‌كی له‌باری-ییان له‌ڕووی خوێندن و ده‌رونیه‌وه له‌قوتابخانه بۆ ته‌رخانكردووه له‌سه‌ر بڕیاری خودی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
"توێژه‌ری ده‌رونیمان ڕاسپاردووه كه زیاتر ئاگای لێ بێت،ژینگه‌یه‌كی له‌باری خوێندن و ده‌رونی-مان بۆ ته‌رخانكردوه "
له‌سه‌ره‌تای وتوێژه‌كه‌دا د. ئالان حه‌مه‌سه‌عید له‌باره‌ی بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی لاڤان لوقمان كه له‌لایه‌ن باوكیه‌وه ئاماژه به‌وه‌كرابوو كه ده‌ستدرێژی كراوه‌ته‌سه‌ری، وتی" له‌سه‌ر فه‌رمانی "به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی" سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران لیژنه‌یه‌ك پێكهات له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ، من سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌كه‌م كرد، كه‌چه‌ند بڕیارێك درا، یه‌كێك له‌وخاڵانه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێرمان ڕاسپاردووه كه پاڵپشتی زانستی و ده‌روونی بوو له ڕووی ئه‌وه‌ی كه پێویسته بۆ ئه‌و قوتابیه بكات كه بتوانی بگه‌ڕێته‌وه ناوه‌نده‌كانی خوێندن."
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیاتر ڕونیكرده‌وه" دانیشتنمان له‌گه‌ڵ ئه‌و قوتابیه و باوكی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر كردووه، ورده‌كاری ئه‌و حاڵه‌ته‌شمان شرۆڤه كردووه. توێژه‌ری ده‌رونیمان هه‌یه وه ڕاوێژ‌مان له‌گه‌ڵ كردووه، وه‌كو قۆناغی یه‌كه‌م، هه‌روه‌ها توێژه‌ری ده‌رونیمان ڕاسپاردووه كه زیاتر ئاگای لێ بێت. ئه‌ركی ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده خۆمان به به‌رپرس ده‌زانیین به‌به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌یسه ئه‌مێنینه‌وه، لێیان ئه‌پرسینه‌وه و له‌نزیكه‌وه چاودێری ئه‌و دۆخه ده‌كه‌ین. من خۆم چاوم به‌و مناڵه كه‌وتووه، بڕیارمانداوه نمره‌ی وه‌رزی یه‌كه‌می ساڵی خوێندنی 2018-2019 ی بۆ "كه‌ڕه‌تی" دوو بكه‌ین ، وه ئه‌و ساڵه‌ی به ده‌رچوو بۆ ئه‌ژمار ئه‌كرێت. بۆ ئه‌مساڵی خوێندنیش كه دابڕاوه له خوێندن، تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی دووه‌می ئه‌م ساڵیشی بۆ "كه‌ڕه‌تی" دوو ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كێشه‌ی نه‌بێت له‌بۆردی نمره‌كاندا. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده و به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه و توێژه‌ری ده‌روونیمان ڕاسپاردووه كه پاڵپشتی ته‌واوی فێركاری و زانستی قوتابیه‌كه بكه‌ن."
"من گه‌شبینم كه له ئاینده‌دا قۆناغه‌كانی خوێندن به‌سه‌ركه‌وتووی ته‌واو ده‌كات وه كه‌سایه‌تیه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتوشی ده‌بێت "
د.ئالان حه‌مه‌سه‌عید ئه‌وه‌شی وت" من خۆم كه ڕوبه‌ڕوو ئه‌و قوتابیه‌م بینی له ویژدانی خۆم هه‌ستم به ئازارێكی زۆر كرد به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه‌شی كه له‌وێ بوون هه‌ستمان به‌باشی كردووه كه تاڕاده‌یه‌ك ئه‌و قوتابیه له دۆخێكی باش دایه وه هه‌ندێك ڕێنمایی باوك-یمان كرد كه‌چۆن مامه‌ڵه بكات كه ڕاوێژكاره‌كانیش له‌وێ بوون، قوتابیه‌كه‌م تا ڕاده‌یه‌ك له دۆخێكی باش-دا بینی."
وه‌زیری په‌روه‌ردی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وێڕای ئه‌وه‌ی دووپاتیكرده‌وه كه پشتیوانی خۆی و وه‌زاره‌ته‌كه‌ی و حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌و كچه به‌رده‌وام ده‌بێت، هاوكات گه‌شبینی خۆی ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند" پێم وایه ئه‌و قوتابیه ژیانێكی نوێ ده‌ست پێده‌كاته‌وه وه هه‌موومان ده‌توانین پاڵپشتیه‌كی ته‌واوی بین بۆ ئه‌وه‌ی ببێته نمونه‌یه‌كی جوان كه به‌رگری له‌و ئاسته‌نگانه بكات كه ڕووبه‌ڕوی ببێته‌وه وه ده‌بێته یه‌كێك له‌قوتابیه سه‌ركه‌وتووه‌كان ئێمه له‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پاڵپشتیه‌كی ته‌واوی ده‌كه‌ین تا قۆناغه‌كانی ڕابردووی تێپه‌ڕێنێت من گه‌شبینم كه له ئاینده‌دا قۆناغه‌كانی خوێندن به‌سه‌ركه‌وتووی ته‌واو ده‌كات وه كه‌سایه‌تیه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتوشی ده‌بێت، ئه‌وه‌ی له‌تواناماندا هه‌بوبێت بۆ ڕه‌خساندنی ژینگه‌ی له‌بار بۆ ئه‌و قوتابیه ڕه‌خساندومانه و ده‌یڕه‌خسێنین و درێغی لێ ناكه‌ین."