Accessibility links

پیره‌: عه‌لاوی به‌جۆرێك قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردین وه‌ك ئه‌وه‌ی وه‌حی بۆ هاتبێت


سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان

سه‌عدی پیره‌ ئه‌ندامی شاندی هه‌رێمی كوردستانی عیراق له‌به‌غداد، باسی دواین ده‌رئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌ی شانده‌ كوردییه‌كه‌ له‌گه‌ڵ كاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق (محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی) ده‌كات و ده‌ڵێت" عه‌لاوی به‌جۆرێك قسه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ی وه‌حی بۆ هاتبێت و ده‌ڵێت وه‌زیفه‌ی شه‌رعیمه‌ ئه‌وه‌ی جێ به‌جێ ده‌كه‌م له‌كاتێكدا ئێمه‌ ڕێز له‌ بیروباوه‌ڕ و "تقوساتی دینی "ده‌گرین به‌ڵام نابێت به‌و شێوازه‌ قسه‌بكات كه‌مافی لایه‌نی دیكه‌ له‌هه‌ڵبژاردنی كاندیدی خۆیان پێشێل بكات وه‌ك ئه‌وه‌ی وه‌حی بۆ هاتبێت."

"پێشمان وت" ئێمە نەهاتوین بۆ ئەوەی عومەر و عەمر و زەید بکەینە وەزیر بەڵکو بۆ ئەوە هاتوین کەموچەی فەرمانبەران نەبڕێت کە قوتی خەڵکە"

لەسەرەتای وتوێژەکەدا پیرە ئاماژەی بەوەکرد " ئێمە بۆ ئەوە هاتوین کە بڵێن کێشەی خوار و ناوەڕاستی عیراق کێشەی هەمووانە و ناتوانین بڵیین کێشەی ئەوانە بەتەنها، وە سوننە بەگشتی دژی ئەو کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیرانە، وە ئێمەش وەک وەفدی کوردی کۆمەڵێک تێبینی خۆمان هەیە لەوبارەیەوە."

پیرە ڕونیکردەوە" تێبینی و داخوازی ئێمە ئه‌وه‌یه‌ كاتێك محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی ده‌ڵێت، هەیبەت بۆ دەوڵەتی عیراق ده‌گەڕێنمه‌وە کە لەلێواری ڕوخاندایە، وە چاکسازی لەبواری ئەمنیدا بکات، وە هەنگاوی دروست بۆ هەڵبژاردنی پێش وەخت لەبەغداد بکات، پێمان وت، هەر لەناوچەی سەوزی بەغداد زیاتر لە پەنجا گروپی چەکدار هەیە کەبەشێک نیە لە سوپا و هێزە چەکدارەکانی عیراق کە تۆ فەرماندی گشتی ئەوانەی، ئەو گروپانە لەسەر شەقام ئەفسەری پۆلیس دەگرن و زیندان و مەفرەزەی خۆیان هەیە، بەمە چۆن ئاسایشی هاوڵاتیان دەپارێزیت؟ بابەتی دووەمیش ئەوەیە ئێمە پێمان وایە ناتوانێت لە ساڵێکدا هەڵبژاردنی پێش وەخت بکات بۆیە ڕایدەکێشێت تا خولەکە کە دوو ساڵ و نیوە تەواو دەکات."

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی شانده‌ كوردییه‌كه‌ ئه‌وه‌شی وت" ئێمە ئەو هەموو خەبات و قوربانیەمان بۆ ئەوە داوە کە کورد خاوەنی بڕیاری سەربەخۆی خۆی بێت، وە پێشمان وت" ئێمە نەهاتوین بۆ ئەوەی عومەر و عەمر و زەید بکەینە وەزیر بەڵکو بۆ ئەوە هاتوین کەموچەی فەرمانبەران نەبڕێت کە قوتی خەڵکە، دووەم شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێم بدرێت، وە سێیەم خاڵ بارودۆخی خەڵکی کەرکوک و قەرەتەپە و شەنگال زۆر خراپە بۆتە هۆی ئەوەی خەڵکێکی زۆر شوێنەکانی خۆیان چۆڵ بکەن بەهۆی ئەوەی هێرش دەکرێتە سەرییان."

"به‌ عه‌للاوی-مان وت"ئەوە سەربەخۆیی نیە و بڕواشمان بەوە نیە تۆ سەربەخۆ بیت"

سەعدی پیرە ئەوەشی وت" عەلاوی باس لەوەدەکات گوایە ئەو کەسێکی سەربەخۆیە، ناوی وەزیر لەکەس وەرناگرێت، دووەم ئه‌و خۆی له‌كاتێكدا باسی بێ لایه‌نی ده‌كات بۆ كاندیدكردنی وه‌زیره‌كان كه‌ خۆی جەماعەتی سەدر و فەتح ‌هێناوییانە ئیتر چۆن باسی سەربەخۆبوون دەکات؟ وتمان ئەوە سەربەخۆیی نیە و بڕواشمان بەوە نیە تۆ سەربەخۆ بیت، تا ئێستا ئەوەی هەمووی گۆڕدرابێت بەڵام سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی نەگۆڕیووە، لەکاتێکدا دەسەڵاتی هەیە لەسەر هەموو نوسراوەکان و تەنانەت کە ناوەڕۆکیشی بگۆڕن، وەزیاتر لەوە پێرێ بەڕێز موقتەدا سەدر گەڕایەوە نەجەف و دەستی کرد بەهەڕەشەکردن لەڕێگای تویتێک، لەکورد و سوننە و بەشێک لە شیعە."

"كورد هۆكار نین به‌ڵكو شیعه‌كان و سوننه‌كان خۆیان هۆكارن "

وابڕیاربوو ئەمڕۆ دووشەممە پەرلەمانی عیراقی بۆ دانیشتن لەسەر متمانەدان بەکابینەی نوێی حکومەتی عیراقی کۆببێتەوە، بەڵام کۆبونەوەکە دواخرا.

سەعدی پیرە دەڵێت" كورد هۆکاری دواخستنی ئەو کۆبونەوانە نین بەڵکو شیعەکان و سوننەکانن، ئەگەر شکستیشی هێنا هەر ئێمە نین بەڵکو شیعە و سوننەکانن."

پیره‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد لایه‌نی كوردی تێبینیان له‌سه‌ر كاندیدی ڕاسپێردراوی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق هه‌یه‌ و ده‌ڵێت" ئه‌و كاندیده‌ كه‌ باس له‌پێداگرییه‌كانی خۆی ده‌كات به‌ ئێمه‌ ده‌ڵێت ئه‌وه‌ "وه‌زیفه‌ی شه‌رعیمه‌" وه‌ك ئه‌وه‌ی وه‌حی بۆ هاتبێت ده‌ڵێت ده‌مه‌وێت عیراق ڕزگار بكه‌م له‌و كێشانه‌ی كه‌هه‌یه‌ به‌ڵام ئێمه‌ شێوه‌كه‌یمان پێ دروست نیه‌ وه‌ كاره‌كه‌یشی له‌داهاتوودا پێمان گرنگ نیه‌،چونكه‌ به‌وشێوازه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌ سیاسیه‌كان ناكرێت كه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی وه‌حی بۆ هاتبێت ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ڕێزگرتن له‌ بیروباوه‌ڕ و "مه‌راسیمه‌ دینیه‌كانی" به‌ڵام ناكرێت به‌وجۆره‌ بێت كه‌سه‌ربه‌خۆیی ئێمه‌ پێشێل بكات."

"كێ ده‌ڵێ سه‌رۆك كۆمار عه‌لاوی ڕاسپاردووه‌؟ "

سه‌عدی پیره‌ وه‌ڵامی ڕه‌خنه‌ی هه‌ندێك له‌ لایه‌نه‌ عیراقیه‌كان و موقته‌دا سه‌در ده‌داته‌وه‌، كه‌ كورد به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن له‌كاتێكدا كورد پشتیوانی كاندیدی ڕاسپێردراو ناكه‌ن و ڕه‌خنه‌ی لێده‌گرن به‌ڵام له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری عیراق كه‌ پشكی كورده‌ ڕاسپێردراوه‌.

به‌ڵام پیره‌ ده‌ڵێت" كێ ده‌ڵێ سه‌رۆك كۆمار عه‌لاوی ڕاسپاردووه‌؟ نه‌خێڕ ئه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆمار كردویه‌تی وه‌ك ئه‌ركی ده‌ستوری خۆی كردوێتی كه‌ ناكرێت كاندیدی زۆرینه‌ ڕه‌تبكاته‌وه‌."

" دواین قسه‌ "

پیره‌ ده‌ڵێت" دواین قسه‌ی عه‌لاوی ئه‌وه‌بووه‌ كه‌ با ئه‌وان وه‌ك لایه‌نه‌ كوردییه‌كان قسه‌یان هه‌بێت له‌سه‌ر كاندیده‌ كورده‌كان كێیان به‌دڵ نه‌بوو ده‌توانن داوای گۆڕینی بكه‌ن به‌ڵام له‌ژێر چاودێری خۆی بێت وه‌ بودجه‌ و موچه‌ی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌كاتێكدا بڕوامان به‌وه‌نیه‌ چونكه‌ ئه‌وه‌ به‌پێی یاای بودجه‌یه‌ كه‌ تائێستا له‌په‌رله‌مان ده‌رنه‌چووه‌."

سه‌عدی پیره‌ له‌باره‌ی دواین بڕیار و قسه‌ی كورده‌وه‌ ڕایگه‌یاند" پاش گه‌ڕانه‌وه‌مان وه‌ك شاندی كوردی له‌به‌غداد ئه‌مڕۆ له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ت و په‌رله‌مان كۆده‌بینه‌وه‌ تا دواین قسه‌و بڕیاری كورد به‌ هاوبه‌شی گفتوگۆی له‌سه‌ربكه‌ین و بڕیار بده‌ین له‌وباره‌یه‌وه‌."

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:55 0:00


XS
SM
MD
LG