Accessibility links

عارف حیتو : ڕێژەی بێکاری لە هەرێمی کوردستان لە خوار 11 لە سەدایە


عارف حیتو بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت ڕێژەی بێکاری لە خوار 11 لەسەدایە و ئێمە شەش سەنتەری بەکارخستنمان هەیە لە هەولێر و دهوک و سلێمانی و گەرمیان و زاخۆ و سۆران هەر کەسێک بێکاربێت و پێی خۆش بێت کارێک بدۆزێتەوە خۆی ناونووس دەکات و فۆرمێک پڕدەکاتەوە بەگوێرەی ئەوانە نزیکەی دووهەزار کەس داوای کاریان کردووە و کۆمەڵێک مولەتیان داوەتە سەنتەری بەکارخستنی کەرتی تایبەت بۆ نموونە گەنجێکە بۆ خۆی ئۆفیسێک دەکاتەوە وەکۆ هاوکاریەک بۆ حکومەت کار بۆ خەڵک دەدۆزێتەوە.

ناوبراو دەشڵێت بە تەنها ئەو کرێکارانە هاوردەی کوردستان دەکرێن ئەوانەی کە پێویستیان پـێیە یان شارەزاییەکی هەیە کە لە کوردستان نیە ئەو کرێکارانەی کە کارێک دەکەن خەڵکی ئێمە ئەو کارە نەکات، کرێکارانی ژینگە ئەوانەی شەقامەکان پاک دەکەنەوە و کرێکارانی نێو ماڵان.

دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان یان ئەو کەسانەی کە بێکارن ڕەخنەی توند لەوەدەگرن کە کۆمەڵە کەسانێک لە هەرێمی کوردستاندا دەرفەتی کاریان قورخکردووە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی چوون مامەڵە لەگەڵ ئەو پرسەدا دەکات ؟

بەرێوەبەری گشتی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەڵێت ئێمە مامەڵە لەگەڵ سێ یاسا دەکەین قانوونی کار ئەوەی کە تا ئێستا بەرکارە و قانوونی خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی کرێکارانی کەرتی تایبەتە و قانوونی پیشەوەری یان خزمەتگوزاریەکانی پاش فرۆشتن ، هیچ قورخکاریەک نابێت لە کەرتی تایبەت یان لە کەرتی گشتی بکرێت، گرنگی پێدانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە جێبەجێکردنی یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەبێتە هۆی ئـەوەی کە خەڵک ڕوو لە کەرتی تایبەت بکات چونکە بۆچی پێش ئێستا خەڵک تەنها داوای کەرتی گشتی دەکرد چونکە وا بیری دەکردەوە کە تەنها کەرتی گشتی بەتەنها خانەنشینی و ئیمتیازاتی هەیە بەگوێرەی یاسای ساڵی 71 کەرتی تایبەتیش هەمان ئیمتیازاتی هەیە.

باشترین پلانی وەزارەتی کار بۆ کەمکردنەوەی رێژەی بێکاری ؟

عارف حیتۆ دەڵێت لەو شەش سەنتەرانەی خۆیان خۆلی ڕاهێنانی پیشەیی بۆ گەنجانی کوردستان دەکەنەوە و هەروەها هەوڵ دەدەن لەو شوێنانەشی کە سەنتەری بەکارخستنیان نیە دەستیان بگاتێ و هەوڵ دەدەن خەڵک ناونوس بکەن و پۆرتاڵێکیان داناوە پێی دەڵێن پۆرتاڵی کار ئۆنڵاینە وێبسایتێکە کارخواز و خاوەن کار هەردووکیان دەتوانن بچنە سەر ئەو پورتاڵە و پێداویستیەکانیان لەسەر ئەو پورتاڵە بڵاوبکەنەوە تا ئەگەر کەسانێک لە شوێنێکی دووریش بن بزانن لەسەر ئینتەرنێت چ دەگوزەرێت و هەوڵێکی جدیش لە وەزارەت دەدرێت بۆ‌گەرانەوەی پێدانێ قەرزی بچووک تا ساڵی 2015 ئەوان 8136 قەرزی بچووکیان بە کچ و کۆرانی گەنجی هەرێمی کوردستان داوە ئەوانەی کە پرۆژەی تایبەتی خۆیان دامەزراندووە لەبەر قەیرانی دارایی پێدانی ئەو قەرزانە وەستاوە ئێستا هەوڵ دەدەن جارێکیتر بگەرێننەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:48 0:00


XS
SM
MD
LG