Accessibility links

ئاسایشی هەولێر: تەواوی بەڵگەنامەکان لەسەر ئەم دۆسیە و رێکارە یاساییەکان بەردەستن


مەجید ئیبراهیم پێشمەرگەیەکە خەڵکی گوندی سیساوەی سەر بە پارێزگای هەولێرە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا بە گوتەی کەس و کارەکەی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیری دەکرێت و روژی 16 ی ئەم مانگە هەواڵی گیان لەدەستدانی ناوبراو لە نێو زیندان بە کەس و کارەکەی رادەگەیەنرێت و پێیان دەگوترێت کە مەجید ئیبراهیم لە نێو زینداندا خۆی خوی کۆشتووە و تەرمەکەشی لە پزیشکی دادوەری هەولێرە.

جەمال حەوێزی سەرۆکی فڕاکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بۆ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت ئیمە نامانەوێ پێش ڕووداوەکان بکەوین تا ئەنجامی پزیشکی دادوەریمان بەدەست نەکەوێت ناتوانین بابەتەکە بسەلمێنین کە ئەوەی ئاسایشی هەولێر راستە یان پێچەوانەکەی بەڵام هەموو ئاماژەکان ئەوەنە کە ئەو ئاسارانەی لەسەر جەستەکەیدا هەنە جێی ئەشنکەنجە و ئازاری پێوە دیارە.

دوای ڕووداوەکە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت دوا بە دوای دەست بەسەر داگرتنی بڕی 60 کیلۆ گرام مادەی هوشبەر لە لایەن مەفرەزەیەکی ئاسایشەوە وەرگرتنی زانیاری لەسەر ئـەوەی کە خاوەنداریەتی مادەکە دەگەرێتەوە بۆ هاووڵاتی مەجید ئیبرایم عەبدوللا رەزامەندی دادوەر وەرگیرا بۆ دەستگیرکردن و پشکنینی ماڵی ناوبراو لە گوندی سیساوەی سەر بە شارۆچکەی هەریر لە کاتی دەستگیرکردن و پشکنینی ماڵی ناوبراو لە لایەن هێزەکانی ئاسایشەوە و بە ئامادەبوونی ئەندامانی خێزانەکەی کەسێکی تر لەسەر هەمان دۆسیە دەستگیرکرا و برێکی تریش مادەی هوشبەر دەستی بەسەرداگیرا، روژی 16/1/2020 لەناو زیندان کۆتایی بەژیانی خوی هێنا دوای ئاگادارکردنی دادوەر تەرمی ناوبراو رەوانەی پزیشکی دادوەری هەولێر کرا، شایەنی باسە تەواوی بەڵگەنامەکان لەسەر ئەم دۆسیە و رێکارە یاساییەکان بەردەستن.

سەرۆکی فڕاکسیۆنی یەکێتی زیاتر دەڵێت وەکو فڕاکسیۆنی یەکێتی و وەکو حکومەتیش بەدواداچوون دەکەین و تا ئێستا هیچ سەرەداوێکمان نیە تەنها ئەوەی پزیشکی دادوەریە ئەویش تا ئێستا ڕاپۆرتەکەمان بەدەست نەگەیشتووە.

شایەنی باسە مەجید ئیبراهیم تەمەنی چل ساڵ بوو‌ خێزاندارە و خاوەنی سێ کچ و دوو کورە، ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا تەرمی ناوبراو لە دەڤەرەکەیان بەخاک سپێردرا.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:13 0:00


XS
SM
MD
LG