Accessibility links

کاردانەوەکان بەرامبەر بە کوژرانی پەنابەران لە هەولێر


Erbil, Iraq

دوای ئەوەی کە پێنج کەسی خانەوادەیەکی پەنابەری سوری لە هەرێمی کوردستان دەکوژرێن، کاردانەوە و دەنگدانەوەیەکی زۆر بەدوای خویدا دەهێنێت پاش ڕووداوە دەزگا ئەمنیەکان تاوانباری سەرەکی دەستگیردەکەن، لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەڵێت هۆکارە سەرەتاییەکان بۆ ئـەوە‌ دەگەرێتەوە ئەو کەسەی کە خەڵکی کوردستانی ڕۆژئاوایە خانوویەکی لە پیڕەش کڕیووە دواتر پەشیمان بوونەوە و حاڵەتی وا هەیە سەرەتای لێکولینەوەکان وا دەرکەوتووە و ئەویش باسی لەو شێوەیە کردووە، هۆکاری کوشتنی پێنج کەسی سڤیلی بێ تاوان لەسەر هەزار دولار بەراستی جێی مەنتق و جێی باس نیە ئێمە دەبێت بەردەوام بین بزانین ڕاست و دروستی ڕووداوەکە چیە؟

زیا پترۆس سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان بۆ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" ئەم حاڵەتە دژی بنەمایەکانی مافی مرۆڤه‌ ئه‌ركی ئێمەیه‌ چاودێری بارۆدوخەکە بکەین کە ئایا دامو دەزگاکانی بەرپرسیار حکومەت کە پۆلیس و دادگا و ئەوانی ترن هەڵدەستن بەکارەکانی خۆیان و بە چ شێوەیەک، ئێمە وەکو دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ داوا دەکەین کە ئەو یاسایانەی کاری لەسەر دەکرێت بەپێی ئەم حاڵەتە سزای خۆی وەربگرێت، ئێمە تا ئێستا لە عێراق و هەرێمی کوردستان یاسایەکی تایبەتمان نیە بۆ پاراستنی مافی پەنابەران و چۆن پەنابەران وەردەگرین و بە چ شێوازێک مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەین.

ئاواز میمۆ چاڵاکوانێکی سڤیلە پەنابەری سوریایە لە هەرێمی کوردستان بۆ دەنگی ئەمەریکا باسی چەند حاڵەتێکی کوشتن دەکات کە ڕووبەڕووی پەنابەرانی سوریا هاتووە دەڵێت" بوک و زاوا پێش دوو مانگ کۆژران پێش مانگێک کچێک دەستدرێژی کراوەتە سەری و منداڵێک لە عه‌نکاوە کوژرا و ئەوەی ئێستا کە پێنج کەس بوون ئەوانیش کوژران، حاڵەتی وا هەیه‌ و ئەمڕۆ هەڕەشەی زۆر هەیە لەسەر میللەتی کوردی ڕۆژئاوا، داواکاری ئێمە لەم حکومەتە چارەسەرێک بۆ ئەم پەنابەرانە بدۆزرێتەوە و حیمایەکی نێودەوڵەتی دروست ببێت."

ڕۆدی مامی ئەو ماڵباتە پەنابەرەیە کە لە هەولێر کوژران بۆ‌دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" داواکاری ئێمە لە حکومەتی هەرێم ئەوەیە عەدالەت هەبێت ئەم کەسە تاوانبارانە لەسێدارە بدرێن تەنها یەک کەس نیە زۆرن.


نەواف رەشید نوێنەری پارتی یەکێتی کوردستانی سوریا لە هەرێمی کوردستان بۆ‌ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" ئەو بابەتانەی کە بە دادگاوە بەستراون ئێمە لەگەڵ حکومەت ئەم شتانە چارەسەر دەکەین، ئێمە پشتگیری و کەفالەت پێشکەش دەکەین و دەنگیان دەگەیەنینە حکومەت خەڵکی ئێمە ماوەیەکی زۆره‌ دۆخیان زۆر باش بوو، دوای 2014 ئەو قەیرانە ئابوریەی کە لە هەرێمی کوردستان دروست بوو، کەمێک زەحمەت بوو رێکخراوە مرۆییەکان نەیانتوانی بە ئەرکی خۆیان هەڵبستن."

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:48 0:00


XS
SM
MD
LG