Accessibility links

کەناڵى کوردسات دەکرێتەوە و کەى ئێن ئێن بە یەکجارى داخرا


سێ کەناڵى ئاسمانى سەر بە بزووتنەوەى گۆڕان و یەکێتى نیشتیمانى داخران، دوو لەو کەناڵانە بە یەکجارى داخراون و هەوڵى کردنەوەى کەناڵەکەى تر دەدرێت.

بزووتنەوەى گۆڕان کەناڵى کەى ئێن ئێن ى سەربە کۆمپانیاى وشەى بە یەکجارى داخست، یەکێتى نیشتیمانیش کەناڵى بادینان ساتى داخست و هەوڵى کردنەوەى کەناڵى کوردسات دەدات.

رەهبەرى سەید ئیبراهیم ئەندامى سەرکردایەتى و بەرپرسى راگەیاندنى یەکێتى، بەدەنگى ئەمەریکاى وت"داخستنى کەناڵى بادینان سات و ڕاگرتنى پەخشى کوردسات، بەهۆى گرفتى داراییە."

وتیشى"نیگەرانین لە ڕاگرتنى پەخشى کەناڵى کوردسات، لەگەڵ مەکتەبى سیاسى هەوڵى کردنەوەى ئەو کەناڵە دەدەین."

بەپێى زانیاریەکانى دەنگى ئەمەریکا، ستافى کەناڵى کوردسات لەگەڵ باڤڵ تاڵەبانى کۆبوونەتەوە و گرفتەکانى کەناڵەکەیان پێگەیاندووە، بۆیە چاوەڕوانى کردنەوەى کەناڵەکە دەکرێت.

بزووتنەوەى گۆڕانیش دواى 10 ساڵ، بەیەکجارى کەناڵى کەى ئێن ئێن ى داخست، بەپێى زانیاریەکان، چاوەڕوان دەکرێت ئەو بزووتنەوەیە، کەناڵێکى ئاسمانى بە ناوێکى ترەوە دابمەزرێنێت.

کوردە حەسەن بەڕێوەبەرى کەناڵى کەى ئێن ئێن ى سەربە بزووتنەوەى گۆڕان، به ‌دەنگى ئەمەریکاى وت"کەناڵى کەى ئێن ئێن بە یەکجارى داخرا و جارێکى تر کە ناڵێکى تر بەو ناوەوە ناکرێتەوە."

وتیشى"کەى ئێن ئێن ڕۆڵى خۆى بینی و بە باشمان زانى دایبخەین، بۆ کردنەوەى کەناڵێکى تر و بەناوێکى ترەوە، جارێک بەرچاومان ڕوون نیە، بەڵام ئەگەرەکان کراوەن."

داخستنى کەناڵى فەرمى حیزبەکان، لە کاتێکدایە هەندێک لەو حیزبانە کار بۆ دروستکردنى ڕاگەیاندنى سێبەر دەکەن، بۆ ئەوەى کەناڵەکانیان لە ڕەخنەگرتن دەستکراوە بێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:33 0:00


XS
SM
MD
LG