Accessibility links

د.شۆڕش: سه‌رده‌می شاخ-مان به‌ڕێكرد،له‌ده‌وڵه‌تانی دنیا ئه‌نجومه‌نی حیزبه‌كان نیه‌،له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی هاوچه‌رخین كه‌ په‌رله‌مان و حكومه‌ته‌


Shorsh Haji

له‌وتووێژێكی ژیار محه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ د.شۆڕش حاجی ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، باس له‌ ڕاو بۆچونی خۆی ده‌كات له‌باره‌ی پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نێك بۆ حیزبه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستانی عیراق، هه‌روه‌ها باسیش له‌ هۆكاری دواكه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی حیزبه‌كه‌ی و درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی كارییان ده‌كات.

ده‌قی وتووێژه‌كه‌:

"له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م كه‌سی یه‌كه‌م و دووه‌می حیزبه‌كان یا له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستان یا له‌ناو حكومه‌تدا بن له‌ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی حكومه‌ت و په‌رله‌مان هیچ كه‌س مه‌رجه‌ع نه‌بێت."

له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا له‌باره‌ی دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نێك بۆ حیزبه‌ سیاسیه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ ئێستادا كه‌باسی لێوه‌ده‌كرێت، د.شۆڕش حاجی ڕایگه‌یاند" ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان باس نه‌كراوه‌ تا به‌ناوی جڤاتی نیشتمانی یا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه‌ باسی بكه‌م، ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌یڵێم بۆچونی تایبه‌تی خۆمه‌ به‌ڵام بۆچونه‌كه‌ی خۆشم بۆچونێك نیه‌ له‌خۆوه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتبێت وه‌ك ده‌زانرێت یه‌كێكین له‌دامه‌زرێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و پره‌نسیبه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌پێی ئه‌و پره‌نسیبانه‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی هاوچه‌رخین بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمی كوردستان وه‌ له‌وه‌شدا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین كه‌دامه‌زراوه‌ی هاوچه‌رخ كه‌ په‌رله‌مانی كوردستان "مه‌رجه‌ع" بێت هه‌م بۆ ده‌ركردنی یاسا و چاودێری كردنی حكومه‌ت وه‌هه‌م بۆ باسكردنی هه‌ر مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی یا هه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی تر كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی دواڕۆژی گه‌له‌كه‌مان، ئه‌و سه‌رده‌مه‌مان به‌ڕێكردووه‌ كه‌ سه‌رده‌می شاخ بوو له‌ "غیابی" په‌رله‌مان و حكومه‌ت هه‌موو حیزبه‌كان ئه‌وه‌ی كه‌ پێی ده‌وترێت ئه‌نجومه‌ن ئێستا، به‌ڵام ئه‌وكات به‌ره‌ی كوردستانی بوو بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی كه‌ ڕوبه‌ڕوی گه‌له‌كه‌مان ده‌بوه‌وه‌ تا یه‌ك هه‌ڵوێست و یه‌ك ده‌نگ بین كه‌ ئه‌وه‌ 28 ساڵ تێپه‌ڕی به‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت و په‌رله‌مان بۆیه‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین كه‌ په‌رله‌مان ببێته‌ مه‌رجه‌ع."

د.شۆڕش حاجی زیاتر ڕونیكرده‌وه‌" مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ به‌ره‌ی كوردستانی له‌وكاته‌دا گرنگ بوو بۆ یه‌كخستنی ڕای لایه‌نه‌كان به‌ڵام ئه‌و سه‌رده‌مه‌ تێپه‌ڕی سه‌رده‌می ئێستا، سه‌رده‌می په‌رله‌مان و حكومه‌ت و هه‌ڵبژاردنه‌ له‌ده‌وڵه‌ته‌كانی دنیا ئه‌نجومه‌نی سیاسی له‌نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌كاندا نیه‌، من خۆم وه‌ك شۆڕش حاجی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م كه‌سی یه‌كه‌م و دووه‌می حیزبه‌كان یا له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستان یا له‌ناو حكومه‌تدا بن له‌ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی حكومه‌ت و په‌رله‌مان هیچ كه‌س مه‌رجه‌ع نه‌بێت."

"وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه‌ بچین ئه‌نجومه‌نێك بۆ هۆزه‌كانی ئه‌مه‌زۆن دروست بكه‌ین."

دوێنێ سێ شه‌ممه‌ له‌وتووێژێكی ژیار حه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ڕایگه‌یاندبوو" پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی حیزبه‌كان گرنگه‌ چونكه‌ هه‌ندێك حیزب هه‌یه‌ له‌ناو حكومه‌ت نه‌ له‌ناو په‌رله‌مان نوێنه‌رییان نیه‌."

به‌ڵام د.شۆڕش حاجی ده‌ڵێت" ئه‌و حیزبانه‌ دامه‌زراوه‌ی ڕێكخراوه‌یی خۆیان هه‌یه‌، وه‌ ڕێگای تر هه‌یه‌ كه‌ ئه‌و حیزبانه‌ بتوانن بۆچونی خۆیان بگه‌یه‌نن ئه‌ویش له‌ڕێگای نوێنه‌ره‌كانیان ده‌توانن له‌گه‌ڵ ئه‌و حیزبانه‌ی نوێنه‌رییان له‌په‌رله‌مان و حكومه‌ت هه‌یه‌ كۆبننه‌وه‌ و دابنیشن و بۆچون و پێشنیاری خۆیان له‌سه‌ر پرسه‌كان بگه‌یه‌نن، ڕێزم هه‌یه‌ بۆ هه‌موو حیزبه‌كان به‌ڵام كاتێك حیزبێك له‌و ئاسته‌دا نه‌بێت هیچ نوێنه‌ری له‌په‌له‌مان و حكومه‌ت نه‌بێت ناكرێت ئێمه‌ بچین له‌به‌ر خاتری ئه‌وان سی ساڵ بگه‌ڕێینه‌وه‌ دواوه‌ وه‌كو سه‌رده‌می شاخ یان وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه‌ بچین ئه‌نجومه‌نێك بۆ هۆزه‌كانی ئه‌مه‌زۆن دروست بكه‌ین."

"ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ نیه‌ به‌ڵكو ڕه‌نگه‌ شتی تری به‌دواوه‌."

محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ئه‌وه‌شی وتبوو" هه‌ندێك حیزب چوار ساڵه‌ پێكه‌وه‌ دانه‌نیشتوون ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ پێكبێت ده‌توانرێت ئه‌و حیزبانه‌ كۆبكاته‌وه‌."

د.شۆڕش حاجی ده‌ڵێت" من خۆم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م كه‌ پێویسته‌ حیزبه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتر دابنیشن، زۆربه‌ی زۆری حیزبه‌كان نوێنه‌رییان له‌په‌رله‌مانی كوردستان و عیراق هه‌یه‌ په‌رله‌مانتاره‌كان ده‌توانن هه‌ماهه‌نگ بن و له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ گه‌لی كورده‌وه‌ هاوهه‌ڵوێست بن، وه‌ ئه‌گه‌ر دوو حیزبیش پێكه‌وه‌ دانه‌نیشتن ئه‌ركی ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبانه‌یه‌ فشار بكه‌ن له‌ حزبه‌كانیان كه‌ كۆببنه‌وه‌، بۆچی حیزبه‌كان ئاماده‌بن بچن له‌به‌غداد كه‌ عه‌ره‌بن یا له‌ ئه‌نكه‌ره‌ كه‌ توركن، یاخود له‌ تاران كه‌ فارسن دابنیشن به‌ڵام ئاماده‌نه‌بن كه‌ كوردن پێكه‌وه‌ دابنیشن، به‌ڵام ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ نیه‌ به‌ڵكو ڕه‌نگه‌ شتی تری به‌دواوه‌ بێت چونكه‌ ده‌توانرێت له‌ڕێگای په‌رله‌مان و حكومه‌ته‌وه‌ هه‌مان شت بكه‌ن."

چی له‌و ئه‌نجومه‌نه‌ ده‌خوێننه‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێی شتی تری به‌دواوه‌ دێت؟

د.شۆڕش حاجی له‌وه‌ڵامدا وتی" من نازانم، به‌ڵام ڕێزم هه‌یه‌ بۆ بۆچونی "كاكه‌ حه‌مه‌" و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ دروستكردنی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ن به‌ڵام ئه‌وه‌ بۆچونی خۆم و به‌شێك له‌ پره‌نسیبه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌ كه‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ شتێك نین كه‌ بمانگێڕێته‌وه‌ دواوه‌ به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین كه‌ حكومڕانیه‌كی هاوچه‌رخ په‌یڕه‌و بكرێت له‌كوردستان."

واته‌ مه‌رجه‌عیش قبوڵ ناكه‌ن؟

ئه‌ندامه‌كه‌ی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌وه‌ڵامدا ڕایگه‌یاند" مه‌رجه‌ع لای ئێمه‌ په‌رله‌مانی كوردستان و دامه‌زراوه‌كانێتی."

هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی نوێی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی كاری خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و دواخستنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی ئه‌و خانه‌یه‌ تاچه‌ند په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌هه‌ندێك ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن به‌نیازن خۆیان كاندید بكه‌ن بۆ پۆسته‌ حكومیه‌كان؟

د.شۆڕش حاجی وتی" به‌ڵێ ڕاسته‌ ئه‌و هۆكاره‌ و قسه‌كه‌ی تۆ، به‌ڵام من نامه‌وێت زیاتر قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ بكه‌م چونكه‌ ئه‌وه‌ بابه‌تێكی ڕێكخراوه‌یی ناوخۆیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌ ئێمه‌ ده‌ستوری ناوخۆیی گۆڕانمان هه‌یه‌ كه‌ به‌پێی ئه‌و ده‌ستوره‌ هه‌ردوو ساڵ جارێك ئۆرگانه‌كان هه‌ڵبژاردنیان بۆ ده‌كرێت له‌نێویشیاندا خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن، مانگێك به‌سه‌ر واده‌ی ده‌ستوری تێپه‌ڕیووه‌ كه‌ ئه‌ندامان هه‌ڵبژێرن خه‌ڵك ده‌یكاته‌ هه‌را به‌ڵام ناچن له‌و حیزبانه‌ بپرسن كه‌ ده‌ساڵه‌ كۆنگره‌ و كۆنفرانسی نیشتمانیان نه‌به‌ستووه‌، ئێمه‌ له‌به‌ر هه‌ندێك شتی ته‌كنیكی كه‌ هه‌ندێك براده‌ری خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن دڵنیا نه‌بوون خۆیان كاندید ده‌كه‌ن بۆ پۆسته‌ حكومیه‌كان یاخود نا؟ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ دواكه‌وت، كه‌ له‌ دوو مانگ كه‌متر دواكه‌وتووه‌ ئه‌و مانگه‌ دواكه‌تونه‌ نه‌ هیچ له‌ بابه‌تی گۆڕان نه‌ هی كورد ناگۆڕێت."

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:05 0:00


XS
SM
MD
LG