Accessibility links

هەرێمی کوردستان: تەنیا لە 6 مانگدا نزیکەی 800 کەس لەسەر ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون


بە تیرۆری سپی ناو دەبردرێ، بەڵام بە پێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان، تەنیا لە شەش مانگی ئەمساڵدا نزیکەی 800 کەس لە پارێزگاکانی ھەولێر و دھۆک و سلێمانی وەک بەکاربەر یان بازرگانی ماددەی ھۆشبەر دەستگیرکراون، ئەمە لە کاتێکدایە بەپێی ئامارەکانی ساڵی رابردوو لە تەواوی ساڵەکە 1240 کەس لە ھەر سێ پارێزگاکە دەستگیرکرابون.

سەرمەند بەرزنجی، کارگێری ڕێکخراوی ڕۆشنبیری هۆشیاری دژی ماددە هۆشبەرەکان رەخنەی ئەوە دەگرێت کە تاوەکو ئێستا لە ھەرێمی کوردستان نەخۆشخانەی تایبەت بە چارەسەری ئالوودەبووان نییە و ترس لە سزای بەندکردن وای لە ئالوودەبووان کردووە ئالوودەبوونیان بشارنەوە.

دەشڵێ: نەبوونی نەخۆشخانە یان سەنتەرێکی پزیشکی ھۆکارە بۆ زیادبوونی رۆژانەی بەکارھێنەری ماددەی ھۆشبەر، ھۆکاری سەرەکی ئەمەش نەبوونی یاسایە.

لە بەرامبەر ئەمەدا د.محەمەد قادر گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایدەگەیەنێت: ئەو ئالوودەبووانەی لە نەخۆشخانەی دەروونی ھەولێر چارەسەر دەکرێن، وەک نەخۆش تەماشا دەکرێن و ھیچ سزایەکی یاسایی نایانگرێتەوە.

راپۆرتی تایبەت بە بابەتەکە، لەم فایلە دەنگییەی خوارەوە گوێبیست بن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:07 0:00

XS
SM
MD
LG