Accessibility links

ئومێد خۆشناو : کەمینەیەک گەندەڵە و زۆرینەیەک باجەکەی دەدات


ئومێد خۆشناو سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا لەبارەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستاندا دەڵێت کە باس لە گەندەڵی دەکرێت گوایە هەر هەموو ئەو کەسانەی کە پۆستێکیان هەیە گەندەڵن، هیچ دیراسەیەکی درۆست نیە بیسەلمێنێ هەموو لایەک تێوەگلایە کەمینەیەکن ئەو کەمینەنەیە دەبێت بە هەر جۆرێک بێت ئەو کەسانەی ئەو کارە دەکەن ناسنامەیان ئاشکرا بکرێت بۆ خەڵک و بزانرێت کێنە ، ئیجرائات کردن و بە قانوون ڕێگریکردن و هەروەها محاسبەکردنی ئەوانەی کە کاری نابەجێ دەکەن بەشێک دەبێت لەوەی دەبێت هەڵمەتێکی نشتیمانی بێت و ئیرەدەیەک هەبێت لە سەر ئاستی هەموو دەزگا و دامەزراوەکانی کوردستان بەرامبەری بوەستێنرێتەوە ، دەشکرێ لە سەر ئاستی هەموو دەزگا و دامەزراوەیەک وەکو ئۆرگان هەر ئۆرگانێک وەزارەتێک فەرمانگەیەک ئۆرگانێکی حیزبی هەر جۆرێک بێت ساڵانە مەراسیمێک بکرێت بۆ ئەو کەسانەی کە کاری خویان بە درۆستی بە پاکی کردووە ناکرێت هەموو لایەک تێوەبگلێت و هەموو بەیەکەوە بە جۆرێکی وا سەیر بکرێت.

خۆشناو زیاتر دەڵێت هیچ کەسێک لە سەرەوەی دامەزراوەی پەرلەمان و دامەزراوەی یاسایی ئەو وڵاتە و دامەزراوە فەرمیەکان نیە بەڵێ یەکێک لە ڕوکنە سەرەکیەکانی کاری پەرلەمانی و پەرلەمانتاری بەدواداچوونە و چاودێریکردنەو هەڵسانگاندنی هەموو کارەکانی فەرد و ئۆرگان و فەرمانگە و دامەزراوە فەرمیەکانە بەڵێ کاری پەرلەمانە چاودێری بکات لە ڕێگای یاساوە بە شێوازێکی زور توند بەرامبەر بەوانە هەڵسوکەوت بکات.

سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی گووتی بە هیچ جۆرێک مەحاڵ نیە هیچ کەسێکی خراپەکار لە دەستی یاسا دەربازی نابێت و گەندەڵی جۆرێکیشە لەوەی کە بە ئاشکرا نیە کە کەسێک بزانرێت دەبێت بە درۆستی لە رێگای یاساوە بیسەلمێنرێت کە ئەو کەسە کە چیکردووە و پێوەر لە هەڵسوکەوتەکانی ئەوە و کارەکانی ئەو بووەتە بەشێک لەوەی کە دەری دەخات و ئەو زورینەیە نەک ئەمر واقیع بێت قبوڵی کردووە، بۆ نموونە لە دامەزراوێکدا پەنجا کەس تێدا کاری دەکات لەوانەی چوار کەس تێیدا گەندەڵکار بێت بەڵام چل و شەش کەسەکەی دیکە کەسانی پاک و خاوێن بن، مەرجیش نیە ئەوانەی گەندەڵکار بن هەمووی بەرپرس بن کەسانی زور ئاسایی و سادەش تێدایە.

ناوبراو گووتی لە ڕووی کۆمەڵایەتیەوە لەو ڕوانگەیەوە باج دەدەی کە کاتێک باس لە گەندەڵی دەکرێت بەداخەوە خەڵکێک پێی وایە ئەوانەی بەرپرسیارەتیان هەیە ئەوانە هەموویان گەندەڵن هەموو بە دوو بەرژەوەندی کەوتوونە نەخێر خەڵکێک هەیە بە باوەرەوە بە مەبدەئەوە لە پێناو خاکی کوردستان لە پێناو ئەو رێبازەی بە رێی چارەسەری دۆزی کوردستان دەزانیت کار و خەبات و تێکۆشان دەکات نەک بۆ بەرژەوەندی کەسی خوی، ئامادەی بەردەم هەر دادگایەک و لێپێچینەوەیەکم بۆ ئەوەی بیسەلمێنرێت چیت هەیە و چیت کردووە و بە چ جۆرێکە و کاتێکیش دەڵێن ئامادە نین بەرامبەر بە کەمینەیەکدا چیتر خومان شەرمزار بکەین واتە ئێمە وەکو دامەزراوەیەکی فەرمی وەکو فڕاکسیۆنی زورینەی پەرلەمانی و منیش وەکو سەرۆکی فڕاکسیۆن بەجۆرێک تەعامول دەکەین هەر بابەتێک لەو بابەتانە کە لە چوارچێوەی کاری پەرلەمانیدا بتوانرێت دەرحەقی بوەستینەوە دەوەستینەوە و هەر بابەتێک پێویستی بە ئیحالەکردنی قانوون و دادگا هەبوو ئیحالەی قانوون دەکرێت و هەر بابەتێک پێویستی بەوە هەبوو بۆ چاودێری دارایی بۆ دەستەی نەزاهە رەوانە بکرێت بە دڵنیاییەوە رەوانە دەکرێت چاوپۆشی لە هیچ کەسێک و لە هەر ئاستێک بیت ناکرێت ، یەکەم هەنگاومان پشتیوانیکردنە لە پڕۆژەی چاکسازی لە لایەن حکومەتەوە کە ئێستا ئامادەکاری دەکرێت لە ماوەیەکی زور نزیکیشدا لیژنەیەکی هاوبەشی حکومەت و پەرلەمان ئامادە دەکرێت بۆ ڕەشنوسی ئەو پڕۆژە یاسایە کە پێشتر لە لایەن حکومەتەوە بۆ پەرلەمان ناردرا بەڵام بە داخەوە بووە قوربانی گفتۆگوو سیاسیەکان و مناقشە و جیاوازیە سیاسیەکان ئەمجارە بە هیچ جۆرێک ڕێگە بەوە نادرێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:32 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG