Accessibility links

دکتۆرە گێلاس عەبدوڵڵا : تاکی کورد لە بۆشاییەکی گەورە دایە


یەکێک لەو دیاردانەی کەلە کوردستان سەری هەڵداوە و زۆر چالاکە، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە بە تایبەتی فەیسبووک، ئایا ئەوە گەشەی کۆمەڵگایە، بە تایبەتی وای لێهاتووە خەڵکی کورد لە هەموو بوارێکدا دەدوێ و سەرنج دەدات، لەو بارەیەوە ئەم شارەزایەی بواری دەروون ناسی دکتۆرە گێلاس عەبدوڵڵا دەڵێت "بۆشاییەکی گەورەی کات هەیە لە کوردستان، ئەوەش وای کردووە لە تۆرەکۆمەڵایەتییەکان رەنگ بداتەوە، دەبینین کەلەسەر بابەتێک هەموو کەسێک قسەی لەسەر دەکات، شارەزاو نەشارەزا، هەر بۆیە دەشبینین کەفوکوڵیکە و هیچی تری لەسەر دروست ناکرێت."

ئەم پسپۆرە هۆکاری ئەوەی کە تاکی کورد پڕ لە رەخنەیە، دەگەڕێنێتەوە بۆ پەروەردەکردنی ئینسانی کورد هەر لەسەرەتاوە دەشڵێت "پەروەردەکردن بە ئێستاشەوە پڕە لە کومو کورتی، ئەوەش وا دەکات تاکێکی هوشیاری کۆمەڵگات بەرهەم نەهێنابێت".

لەبەشێکی تری وتوێژەکە باس لەوە دەکات بەهۆی ئەو بارودۆخە نالەبارەی رویداوە لە کوردستان، بارودۆخی سیاسی وئابووری و رۆشەنبیری هەمووی لە پاشەکشیدایە، "ئەم ژاوەژاوەی ناوبەناو لە فەیسبووک روودەدات، کەڵەکەبووی دنیایەک گرفتی رابردووە، بەردەوام پشیوییەک دروست دەبێت هەمووی سەرنجی خۆی دەدات و لە کۆتاییدا دادەمرکێتەوە، کەسیشی لێ سوود مەند نابێت."

please wait

No media source currently available

0:00 0:13:13 0:00

XS
SM
MD
LG