Accessibility links

ئەمەل جەلال: لە کوردستان چاودێری نیە بەسەر دەیان کەناڵی ئاینییەوە


سەرباری یاساو دروشمەکان بۆ بەرگریکردن لە خانمان و کیژۆڵەکان و بەڕەنگاوربوونەوەی توندوتیژی و هاوکاتی هەبوونی چەند دامەزراوەیەکی حکومی و ناحکومی هەر لەڕێکخراوەکانەوە تا دەگاتە دامەزراوە تایبەتەکان بۆ بەڕەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی خانمان و داڵدەدانی ئەو خانمانەی کە لەبەردەم هەڕەشەو کوشتن و توندتیژیدان. بەڵام هێشتا پرسی توندوتیژی بنبڕنەکراوەو چارەسەر نەکراوە لە هەرێمی کوردستاندا. دوابەدوای هاتنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانش دیاردەی پێشێلکردنی مافەکانی خانمان پێدەنێتە ئاستێکی دیکەوە؛ بۆنمونە هەندێک لە مالاکان سەرباری بڵندگۆی مزگەوتەکان بەڵام بڵندگۆی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش بەکاردەهێنن بۆ بەرتەسککردنەوەی ئازادی خانمان و سوکایەتیکردن پێیان. لەمدواییانەدا وتاربێژێک قسەی زۆر نەشیاو بە خانمە هونەرمەندێکی کورد دەڵێت. ماریا هەورامی پاش بڵابونەوەی کلیپ و گۆرانییەکەی لەشەقامی سەهۆڵەکەی سلێمانی هەوادارانێکی زۆری دەنگی ئەو خانمە بە گەرمی پێشوازی لە کلیپەکەی دەکەن بەڵام مەلایەک بە توندی قسەی پێدەڵێت و وتەکانی بە ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاودەبێتەوە. دوای چەند رۆژێک مەلاکە پەشیمان دەبێتەوە لە قسە نەشیاوەکانی بەڵام هێشتا ئەو پرسە گرنگە چونکە تا ئەم سەروەختە نە حکومەت نە هیچ دەزگایەکی بەرپرس و یاسایی کاریان لەسەر نەکردووە....

ئاسۆ جەبار سەبارەت بە توندوتیژی دژی خانمان و دیاردەی ناوزڕاندنی خانمان و بە هەند وەرگرتنی دیاردەی مەترسی سوکایەتیکردن بە خانمان وتووێژی لەگەڵ ئەندامی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمانی حکومەتی هەرێم ئەمەل جەلال دا سازکردووە...

ئەمەل جەلال دەڵێت "زۆرجار ئاین بەکاردەهێنرێت بۆ هەڵگیرساندنی توندڕەویی و بۆ دروستکردنی ناکۆکی و نابەرابەری بەرامبەر بە ژنان."

دەشڵێت "لەیاساکانی عێراقدا پرسی تەئدیب یەکێکە لەمادە بنەڕەتییەکانی یاسای سزای عێراقی کە دەڵێت پیاو بۆی هەیە لەژنەکەی بدات بەبۆنەی راگرتنی پەروەردەکردنی، مامۆستا بۆی هەیە لەخوێندکار و مناڵەکانی بدات. ئەمە بە یاسا دانراوە بەڵام لە کوردستان ئێمە ئەو یاسایەمان هەڵوەشاندۆتەوە."

هاوکات ئەمەل دەڵێت "پرسی ژن نەبۆتە پرسێکی نیشتیمانی گشتی."

سەبارەت بە ماریا هەورامیش دەڵێت "ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان رۆژی یەکشەممە نامەیەکی فەرمی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی دەکات سەبارەت بەو قسە نەشیاوانەی بە ماریا هەورامی درا لەلایەن مەلا هەڵۆوە."

هاوکات دەشڵێت "چاودێری نیە بەسەر دەیان چەناڵی ئاینییەوە لەکوردستان."

ئەمەل ئاماژە بە بابەتێکی گرنگتریش دەدات و دەڵێت "بەداخەوە هەموو کەس لەسەر ئەو پێشێلکارییەی کە بەرمبەر بە ماریا هەورامی کرا هاتنە دەنگ بەڵام حیزبە سیاسییەکان لە کوردستان بە عەلمانی و ئیسلامییەوە نەهاتنە دەنگ و هیچیان نەوت لەوبارەیەوە."

گوێبیستی درێژەی وتووێژەکە بن لەرێی ئەم لینکەوە.....

please wait

No media source currently available

0:00 0:23:34 0:00

XS
SM
MD
LG