Accessibility links

ڕێبوار تاڵه‌بانی: تا ئێستاش د.نه‌جمه‌دین پارێزگاری فه‌رمی كه‌ركوكه‌ دانان و لابردنی پارێزگار له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نه‌ نه‌ك هیچ لایه‌نێك


ڕێبوار تاڵەبانی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای كه‌ركوك بەوەکالەت

له‌وتووێژێكی ژیار محه‌مه‌د له‌ده‌نگی ئه‌مریكا، ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك باس له‌ پرسی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌و شاره‌ وه‌هه‌روه‌ها دانانی پارێزگاری كه‌ركوك ده‌كات.

ده‌قی وتووێژه‌كه‌:

" تا ئێستا بارودۆخی كه‌ركوك له‌بار نیه‌ بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا"

له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا تاڵه‌بانی وتی" تا ئێستا بارودۆخی كه‌ركوك له‌بار نیه‌ بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا،ئێمه‌ به‌رده‌وام ئه‌وه‌مان وتووه‌، به‌ڵام چاوه‌ڕوانین به‌پێی به‌رنامه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران "عادل عه‌بدولمه‌هدی" كه‌ده‌بێت دیارده‌ی سه‌ربازی له‌شاره‌كاندا نه‌مێنێت بۆ ئه‌وه‌ی بارودۆخێكی ئازادی دروست ببێت به‌پێی ده‌ستور تا خه‌ڵك به‌ ئازادانه‌ ده‌نگ بدات به‌ نوێنه‌ره‌كانیان بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان."

واته‌ هیچ هه‌وڵێك له‌ ئارادا هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك دوابخرێت؟

ڕێبوار تاڵه‌بانی له‌وه‌ڵامدا وتی" یاساكه‌ و بڕیاره‌كه‌ ده‌رچووه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر خه‌ڵكێك تانه‌ی لێبدات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌به‌ر بارودۆخی شاره‌كه‌ دوابخرێت كراوه‌ به‌بابه‌تێك بۆ ئه‌وه‌ی بیری لێبكرێته‌وه‌، به‌ڵام وه‌ك وتم له‌به‌رنامه‌ی حكومه‌تی عیراقدا هه‌یه‌ كه‌ نه‌ك هه‌ر ناوچه‌كانی مادده‌ی 140 به‌ڵكو ناوچه‌ سوننیه‌كانیش ئاسایی بكرێته‌وه‌ و دیارده‌ی سه‌ربازییان تێدانه‌هێڵرێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك به‌ ئازادانه‌ ده‌نگی خۆی بدات."

"تا ئێستا كۆبونه‌وه‌ی لیستی برایه‌تی نه‌كراوه‌، تا ئێستاش "د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم" به‌فه‌رمی پارێزگاری كه‌ركوكه‌"

سه‌باره‌ت به‌ واده‌ی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بۆ دانانی پارێزگاری نوێ؟ ڕێبوار تاڵه‌بانی ده‌ڵێت" ده‌مێنێته‌وه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی به‌رنامه‌یه‌كیان هه‌یه‌ له‌ڕێگای لیستی برایه‌تیه‌وه‌ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ له‌گه‌ڵ لیسته‌كانی تر گفتۆگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت بۆ ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، تا ئێستا هیچ گفتوگۆیه‌ك ئه‌نجامنه‌دراوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و لیستانه‌ی تر چونكه‌ هێشتا لیستی برایه‌تی خۆی كۆبونه‌وه‌ی نه‌كردووه‌ ده‌بێت لیستی برایه‌تی خۆی كۆبێته‌وه‌ له‌ناوخۆی خۆی بگاته‌ ڕێگایه‌ك ئه‌وكات به‌هه‌مان ڕێگا بكه‌وێته‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لیسته‌كانی تر ، وه‌ هه‌تا كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكیش نه‌كرێت پارێزگاری نوێ بۆ كه‌ركوك دانانرێت."

ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌ی لیستی برایه‌تی و ئه‌و بابه‌تانه‌ی گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن له‌سه‌ر چ بابه‌تێك ده‌بێت؟ ڕێبوار تاڵه‌بانی وتی" كۆبونه‌وه‌كان باسی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك وه‌ نه‌ك پارێزگار دابنرێت به‌ڵكو ده‌بێت باسی بابه‌تی پارێزگار بكرێت چونكه‌ پارێزگار تا ئێستاش به‌فه‌رمی "د.نه‌جمه‌دین-ه‌" ده‌بێت باسی بارودۆخی یاسایی "د.نه‌جمه‌دین " بكرێت وه‌ ده‌بێت بارودۆخی كه‌ركوك به‌وجۆره‌ ئاسایی بكرێته‌وه‌ ببێته‌ بارودۆخێكی یاسایی و ده‌ستوری ئه‌وكاته‌ ده‌توانین قسه‌ی تر بكه‌ین."

واته‌ به‌پێی قسه‌كانی تۆ تا ئێستاش "د.نه‌جمه‌دین" پارێزگاری كه‌ركوكه‌؟

تاڵه‌بانی له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت" كاتی خۆی به‌بڕیارێكی تاكڕه‌وانه‌ له‌په‌رله‌مانی عیراق "ئیقاله‌ی" پارێزگار كرا وه‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ریش هات به‌سه‌ریدا، به‌ڵام به‌ پێی یاسای ژماره‌ 71ی بریمه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دانانی پارێزگار هی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكه‌ نه‌ك هی سه‌رۆك كۆمار كه‌ واژۆی كردووه‌ هه‌رچه‌نده‌ خۆم نه‌مبینیووه‌، وه‌ ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مانی عیراق و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش نیه‌، به‌ڵكو دانان و لادانی پارێزگار كاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگایه‌ به‌پێی ئه‌و یاسایه‌ی "بریمه‌ر كه‌ كه‌ركوك كاری له‌سه‌ر ده‌كات."

"دانانی پارێزگار و لادانی ئه‌ركی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكه‌، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌ دیاریكردنی كاندید بۆ ئه‌و پۆسته‌ له‌لایه‌ن پارتی و یه‌كێتیه‌وه‌ ئه‌وه‌ به‌ته‌نها ڕێكه‌وتنێكی سیاسیه‌، پرسیار له‌خۆیان بكه‌"

كه‌واته‌ شتی واده‌كرێت كه‌ له‌كاتێكدا به‌ وته‌ی خۆت تا ئێستاش "د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم"پارێزگاری كه‌ركوكه‌ به‌ڵام پارتی و یه‌كێتی كاندیدییان بۆ ئه‌و پۆسته‌ به‌هاوبه‌شی دیاریكرد؟

ڕێبوار تاڵه‌بانی به‌م جۆره‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و وتی" وه‌ك وتم دانانی پارێزگار و لادانی ئه‌ركی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكه‌ ئێمه‌ له‌ وڵاتێكی یاسا و ده‌ستوریدا ده‌ژین ناكرێت بۆ هه‌موو شتێك نایاسایی بكه‌ین، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌ دیاریكردنی كاندید بۆ ئه‌و پۆسته‌ له‌لایه‌ن پارتی و یه‌كێتیه‌وه‌ ئه‌وه‌ به‌ته‌نها ڕێكه‌وتنێكی سیاسیه‌ له‌نێوان دوو پارتی گه‌وره‌ی كوردستان ئیشێكی باش-یشیان كردووه‌ كه‌ده‌یانه‌وێت ڕێكبكه‌ون به‌ڵام "ئالیه‌ت و میكانیزمه‌كه‌ی" دوایی ئه‌نجومه‌ن بڕیاری له‌باره‌وه‌ ده‌دات، چونبكه‌ ئه‌مه‌ یاسایه‌، به‌ڵام خه‌ڵكی تر چییان كردوه‌ و چۆن ڕێككه‌وتون ئه‌وا پرسیار له‌ خۆیان بكه‌."

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:34 0:00

XS
SM
MD
LG