Accessibility links

ئانۆ جەوھەر: قەدەغەکردنی مۆبایل لە کاتی ڕاییکردنی ئیش‌وکاری ھاوڵاتییان تەنانەت خودی وەزیریش دەگرێتەوە


Ano Jewher
Ano Jewher

لە سەرەتای دەستبەکاربوونییەوە ئانۆ جەوھەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی وەک چاکسازی لە ناو وەزارەتەکەی دەرکرد، یەکێک لە ئەوانە: قەدەغەکردنی مۆبایلی زیرەک و کۆمپیوتەر لە کاتی رایکردنی ئیش و کاری ھاوڵاتییان بوو. لە بارەی ئەمەوە وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێمی کوردستان گوتی:ئێمە نەمانگوتووە مۆبایلی زیرەک لە فەرمانگەکانی حکومەت قەدەخەیە، بەڵکو دەڵێین: لە کاتی رایکردنی ئیش و کاری ھاوڵاتییان مەرجە فەرمانبەران بۆ کاری تایبەت خەریکی بەکارھێنانی مۆبایل و کۆمپیوتەر نەبن. دەشڵێ: بڕیارەکان تەنیا فەرمانبەری ئاسایی ناگرنەوە، بەڵکو بەڕێوبەرە گشتییەکان و خودی وەزیریش دەگرنەوە.

لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی تا چەند فەرمانبەران پابەندی بڕیارەکان دەبن وە ئایا بۆ پابەندنەبووان سزا ھەیە؟ گوتی: لەو باوەڕەداین فەرمانبەران دڵسۆزن و پابەند دەبن، بەڵام سەبارەت بە ئەوانەی کە پابەند نابن بە رێکاری یاسایی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.

تەواوی گوتووێژەکە لەم فایلە دەنگییەی خوارەوە گوێبیست بن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:38 0:00

XS
SM
MD
LG