Accessibility links

جێگری کونسوڵی تورکیا لە هەوڵێر کوژرا


میدیا خۆجێـیەکان لە شاری هەولێر دەڵێن لە تەقەکردنێکدا لە نێو ڕێستورانتێکی شارەکەیان جێگری کونسوڵی تورکیا کوژراوە.

کاربەدەستانی ئاسایشیش لای خۆیانەوە دەڵێن کارمەندێکی کونسوڵخانەی تورکیا و هاوڵاتیەک کوژراون و کەسێکیش برینداربووە.

بەپـێی زانیاریـیە سەرەتایـیەکان کەسێک هێرشەکەی ئەنجامداوە و هەڵهاتووە.

هێزەکانی ئاسایش چواردەوری ناوچەی ڕووداوەکەیان گرتووە و لە هەوڵدان ئەنجامدەرەکە دەستگیربکەن.

کاربەدەستانی تورکیا دەڵێن تەنیا کارمەندێکی کونسوڵخانەکەیان کوژراوە.

ئیبراهیم کالن گوتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا لەسەر تویتەرەکەی نووسیویەتی فەرمانبەرێکی کونسوڵخانەکەیان لە هەولێر کوژراوە وە هەوڵەکان دەسـتیانپـێکردووە بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی هێرشەکە. هەروەها نووسیویەتی وەڵامی هێرشەکە دەدەنەوە.

کاربەدەستێکی پەکەکە ڕەتیکردەوە ئەوان دەستیان لە هێرشەکەدا هەبووبێت.

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا هێرشەکەی شەرمەزارکرد و سەرەخۆشی لە شاندی دیپـلۆماسی تورکیا کرد و جەختی کردەوە سەر گرنگی بەرگریکردن لە سەلامەتی دیپـلۆماتانی بیانی و شوێنە دیپـلۆماسیـیەکان لە عێراق.

XS
SM
MD
LG