Accessibility links

سەرتیب جەوهەر: مەسرور بارزانی لە کوێوە دەست دەکات بەلە ناوبردنی گەندەڵی؟


ڕاگەیاندنی کابینەی نۆهەمی حکومەتی هەرێم لە لایەن سەرۆک وەزیرانی نوێوە مەسرور بارازانی، قسەو باسی زۆری هێناوەتە ئاراوە، بە تایبەت زۆرێک لە ڕاگەیاندنەکانی نزیک لە پارتەکەی سەرۆک وەزیران کەوتوونەتە بانگەشەی ئەوەی کە حکومەتێکی سەرکەوتوو دەبێت.

ئەو دەنگۆیانە لە کاتێکدایە کە خودی سەرۆک وەزیران لە وتارەکەیدا باسی لەوە کردووە هاتوونەتە سەر حکومەتێک کە قەرزارێکی زۆرە. لە بەشێکی تری وتارەکەی وەکو هەموو خولێکی تر، ئەویش باسی لەوە کرد کە شەڕی گەندەڵی و بنبڕ کردنی بکات. لەو بارەیەوە سەرتیب جەوهەر وەکو رۆژنامەوان لە شاری هەولێرەوە دەڵێت "ئەڵبەتە مەسرور بارزانی کوڕی مەسعود بەرزانییەو وەکو سەرۆکی پارتی، بەهەموو توانایەکییەوە پشتگیری کوڕەکەی دەکات، ئەمەش کارکردنە بۆ ئەوەی حوکمدارییەکی باشتر پیشان بدات لە چاو نێچیرڤان بارزانی، کارکردنە بۆ ئەوەی مەسرور بارزانی لە ئایندەدا بکاتە سەرۆکی پارتی، باسی ئەوەی حکومەتێکی قەرزار بەجێماوە، ئەوەش بە ڕای من بە شێوەیەکی تانە دان بوو لە نێچیرڤان بارزانی."

هەموو کابینەیەکی حکومەت باسی لە ناوبردنی گەندەڵی کردووە و شتێکی وەهای لێ نەکەوتووەتەوە کە شیانی باسکردن بێت، ئەم کابینەیەش یەک لە ئەجینداکانی لەناوبردنی گەندەڵی بوو، لەو بارەیەوە سەرتیپ وتی "هەموو حیزبەکان بەشدارن لەو گەندەڵییەی کەوتۆتەوە، بەڵام پارتی ویەکێتی بە پلەی یەکەم لەوە بەرپرسیارن، سەرۆکی وەزیران خۆی کۆمپانیان هەیە، یان چەندین کۆمپانیای گرنگ سەر بە پارتین، یان یەکێتی بە هەمان شێوە، لەبەر ئەوە بۆ لەناو بردنی گەندەڵی، نازانم لە کوێوە دەست پێ دەکات."

لە بەشێکی تری وتووێژەکە باس لەوە کراوە کە نەک بە تەنها راگەیاندنی پارتی بە ئومێدەوە لەم کابینەی نوێیە دەڕوانێت، هەندێ بەرپرسی یەکێتیش وەک ئازاد جوندیانی و ئەرسەلان بایز، لەو بارەیەوە سەرتیپ دەڵێت "ئازاد جوندیانی بووە بە پارتی و یەکێتی نییە، بەڵام بۆ کاک ئەرسەلان من ناتوانم قسە لەسەر لێدوانی کەسی دی بکەم، دوای شەش مانگ ڕەنگە دەرکەوێت کە ئەم حکومەتەش کابینەی نۆهەم چی پێ دەکرێت."

please wait

No media source currently available

0:00 0:16:06 0:00

XS
SM
MD
LG