Accessibility links

بێستوون فایەق: لە پێنج خولی پەرلەمانی کوردستاندا ڕووینەداوە پەرلەمانتاران کاندیدێک ڕەتبکەنەوە


ئەندام پەرلەمانی پێشووی فراکسیۆنی گۆڕان، بێستوون فایەق ڕەخنە لە مەراسیمی سوێند خواردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزیرانی کابینەکەی دەگرێت و پێیوایە لەبەر ئەوەی حزبایەتی ڕۆچووەتە ناو سەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەت، وای لە پەرلەمانتارەکانی ھەرێمی کوردستان کردووە کە ھیچ تێبینییەکیان لەسەر کاندیدەکانی حکومەت نەبێت.

بێستوون فایەق دەڵێ: لە کوردستاندا حزب لە ھەموو شتێک لە پێشترە، بۆیە کاتێک حزبەکان رێکدەکەون ھەمووان پابەندن و کاتێکیش دژ بە یەکتری دەوەستنەوە دیسان ھەمووان پابەندن و وڵاتەکە بەرەو ماڵوێرانی دەبەن. ئەو روونیدەکاتەوە: ئەوەی کە لە پەرلەمانی کوردستاندا ھەیە دۆخێکی ناتەندروستە و حەق ئاوایە وەك ئەوەی لە پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانی دنیادا ھەیە، پەرلەمانتاران بە سەرنجەوە تەماشای کاندیدەکانیان بکەن و نموونەش بە پەرلەمانی عێراق دەھێنێتەوە کە چەند جارێکە کاندیدی وەزارەتەکان رەتدەکرێنەوە چونکە پەرلەمانتاران سیڤییەکانیان بە دڵ نییە، بەڵام لە پێنج خولی پەرلەمانی کوردستاندا حاڵەتی وا رووینەداوە کە پەرلەمانتار بتوانێ کاندیدێک رەتبکاتەوە واتە پەرلەمان و پەرلەمانتاران سەدا سەد پابەندن بە فەرمانی سەرکردەکانیان.

بێستوون فایەق لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی کە دەگوترێ لە ئێستادا گۆڕان نەیارانی حکومەت و پشتیوانانی چوونە ناو حکومەت بەیەکەوە دەگونجێنێ و ئەمە واناکات حزبەکە زیاتر تووشی دابەشبوون بێت؟ گوتی: گۆڕان بە تەواوەتی دابەشبووە و بارودۆخی ناوخۆیی گۆڕان زۆر خراپە و بەشی زۆری دەنگدەرەکانی و چەندان سەرکردەی خۆی لە دەستداوە و حەق وابوو رێکخەران و خانەی راپەڕاندنی حزبەکە لە دوای شکستی گەورەی ھەڵبژاردنەکانەوە یەکەمین پرسیاریان ئەوە بوایە کە بۆچی ئەم حزبە وای لێھات و بۆ دەنگەکانی بەو رادەیە کەمی کرد؟بەڵام بەداخەوە ئەوە نەکرا و گۆڕان پەلە پەلی ئەوەی بوو کە چۆن بابەتی سەرۆکایەتی ھەرێم بۆ پارتی چارەسەر بکەن و چەندیان لە حکومەت بەردەکەوێ تا ببن بە بەشێک لە دەسەڵات. جاران دەگوترا یەکێتی و پارتی، ئێستا دەبێ بڵێین: یەکێتی و پارتی و گۆڕان بێستوون فایەق وای گوت.

تەواوی گوتووێژەکە لەم فایلە دەنگییەی خوارەوە، گوێبیست بن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:40 0:00

XS
SM
MD
LG