Accessibility links

پەرلەمانی هەرێمی کوردستان متمانەی بە حکومەتی نوێ بەخشی


پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە لە دانیشتنێکدا متمانەی بەخشیـیە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

مەسرور بارزانی بە دەنگی 88 پەرلەمانتار بۆ پـۆستی سەرۆکی حکومەت و قوباد تاڵەبانی بە دەنگی 73 پەرلەمانتار بۆ پـۆستی جێگری سەرۆکی حکومەت پەسەندکران. هەروەها دەنگ لەسەر وەزیرانی کابینەی حکومەتەکەش درا و هەموویان پەسەندکران.

پاشان سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیرەکان سوێندی یاسایـیان خوارد.

دواتر مەسرور بارزانی وتارێکی پـێشکەشکرد و تیایدا کارنامەی حکومەتەکەی ڕاگەیاند.

جێی وەبیرهێنانەوەیە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە 11 ی مانگی شەش مەسرور بارزانی بە دەنگی 87 پەرلەمانتار لە کۆی 97 پەرلەمانتاری ئامادەبوو پەسەندکرد بۆ پـۆستی سەرۆکی حکومەت، وە داوای لێکرا کابینەی حکومەتی نوێ پـێکبهێنێت، ڕۆژی دووشەممە ناوی وەزیرانی حکومەتەکەی ڕەوانەی پەرلەمان کرد.

XS
SM
MD
LG