Accessibility links

مەسرور بارزانی لیستی ناوی حکومەتە پـێشنیارکراوەکەی ڕەوانەی پەرلەمان دەکات


مەسرور بارزانی ڕاسپـێردراوی پـێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی ناوی ئەو کەسانەی ڕەوانەی پەرلەمانی هەرێم کرد کە پـێشنیار دەکات لە کابینەی حکومەتەکەیدا بن.

ئۆفیسی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاگەیاندنێکدا بۆ میدیاکان ناوەکانی ئاشکراکرد کە هەرسێ حزبە سەرەکیـیەکەی هەرێم، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان تیایدا چەند وەزیرێکیان هەیە.

هەروەها پـێشنیارکراوە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت لە پـۆستەکەی خۆیدا بمێنێتەوە.

بەپـێی لیستەکە 19 وەزیری وەزارەتەکان و 3 وەزیری هەرێم لە پـێکهاتەی حکومەتەکەدا دەبن و 3 ژن پـێشنیارکراون بۆ پـۆستی وەزیری.

لە لایەکی دیکە ڤالا ئیبراهیم سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندنێکدا بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمانی کرد بۆ دانیشتنێک کە ڕۆژی چوارشەممە بەڕێوەدەچێت. بەڵام ئاماژەی بۆ ئەوە نەکردووە ئایە بۆ دەنگدان لەسەر کابینەی پـێشنیارکراوەکە دەبێت یان نا.

جێی وەبیرهێنانەوەیە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە 11 ی مانگی شەش مەسرور بارزانی بە دەنگی 87 پەرلەمانتار لە کۆی 97 پەرلەمانتاری ئامادەبوو پەسەندکرد بۆ پـۆستی سەرۆکی حکومەت، وە داوای لێکرا کابینەی حکومەتی نوێ پـێکبهێنێت.

XS
SM
MD
LG