Accessibility links

ڕێبوار حەمەد: بڕیارمان دا ببین بە ئۆپۆزسیۆن


دوای ئەوەی لە چەند رۆژی ڕابردوودا کۆمەڵی ئیسلامی ئۆپۆزسیۆنبوونی خۆی راگەیاند، ئەمە کاردانەوەی جیا جیای لێکەوتەوە، لەم بارەیەوە رێبوار حەمەد گوتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی لە گوتووێژێکی دەنگی ئەمریکادا گوتی: ئێمە پرسی بەشداریکردن یان بەشدارینەکردنی کۆمەڵی ئیسلامیمان بۆ ماوەیەکی باش بە کراوەیی ھێشتەوە و ویستمان گفتوگۆی جدی لەبارەی بەشداریکردنمان لە حکومەتی ھەرێمدا بکەین، وە ببینین ئەگەر ئەم حکومەتە ببێتە حکومەتی خزمەتگوزاری و خواستی خەڵکی تێدا جێبێتەوە و جیاواز بێت لە کابینەکانی پێشوو، ئێمەش ھاوبەش بین لە ناویدا. بەڵام ئێمە دواکەوتنی کابینەی حکومەت و ململانێی نێوان حزبەکانمان بینی، بۆیە بڕیارماندا ببینە ئۆپۆزیسیۆن و پرسی بەشداریکردنمان لە حکومەت کۆتایی پێھێنا.

لە وەڵامی پرسیاری ئەوەیش کە ئایا ھیچ جارێک لە لایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە پێشنیاری ئەوەیان بۆ کراوە کە بەشداری لە حکومەتدا بکەن گوتی: ئەوەی راستی بێت ئێمە چەند کۆبوونەوەیکمان کردووە بەڵام تاوەکو ئێستا چ لە لایەن کۆمەڵ و چ لەلایەن پارتییەوە قسەی جدی بۆ بەشداریکردنمان لە حکومەتدا نەکراوە.

تەواوی گوتووێژەکە لەم فایلە دەنگییەی خوارەوە، گوێبیست بن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:11 0:00

XS
SM
MD
LG