Accessibility links

کوردۆ عومەر: ھێلی گەرم بێ بەرامبەرە و ژنان دەتوانن پەیوەندی بە دام و دەزگاکانی توندوتیژی دژ بە ژنانەوە بکەن


لەم گوتووێژەی دەنگی ئەمریکادا، کوردۆ عومەر بەرێوبەری گشتی بەرێوبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان باس لە ئامارەکانی توندوتیژی دژ بە ژنان دەکات و دەڵێ: ئاماری توندوتیژی دژ بە ژنان، ساڵ بە ساڵ زیاد دەکات بە تایبەت لە چەند مانگی رابردوو کە ھێلی گەرممان خستە کار، ئەم ھێلەش بێ بەرامبەرە و ژنان دەتوانن پەیوەندی بە دام و دەزگاکانی توندوتیژی ژنانەوە بکەن و لە زۆربەی شارەکانی کوردستانیش ھەیە. دەشڵێ: توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان ھەر ھەبووە، بەڵام کەمتر تۆمار دەکرێت و لە ئەمساڵیشدا ئاماری سکاڵاكار بەرزبووەتەوە.

کوردۆ عومەر باس لە ھۆکاری سەرەکی دەکات ئەوەی کە کە دەبێتە مەترسی لەسەر ژیانی ژنان و دەڵێ: زۆر ھۆکار ھەن، سەرەکیترین ھۆکار ئەوەیە کە ژنان بوونەتە سووتەمەنی تەلنەلۆجیای سەردەم.

لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی کە ئایا هیچ ئاوارە و پەنابەرێک لە شوێنەکانی داڵدەدانی ئافرەتان هەن؟

گوتی: ئەی چۆن نین؟ ئێمە تیمی مۆبایلمان لە ھەموو کەمپەکانی ھەرێمی کوردستاندا ھەن و بەھەمان شێوەی ھاوڵاتی شارەکان، کار لەسەر ئاوارە و پەنابەرەکان دەکەین و رێژەی توندوتیژی لە ناو کەمپەکانیشدا زۆرە و ئێمە لێکۆڵینەوەی یاسایی خۆمان دەکەین و لە شەڵتەرەکان دەیانپارێزین، لە کەمپەکانیش بە ھۆی ئەوەی ھەمان کۆمەڵگای رۆژھەڵاتی ناوەڕاستە لە ئەوێش ژن بە پلە دوو تەماشا دەکرێت و کۆمەڵگایەکی پیاوسالارییە، بەڵام ھۆکاری سەرەکی توندوتیژی لە کەمپەکان نزیکی ماڵەکان و نەبوونی شوێنی پێویستە ئەمەیش وایکردووە کێشەی کۆمەڵایەتی و توندوتیژی سێکسی دروست بکات.

تەواوی گوتووێژەکە لەم فایلە دەنگییەی خوارەوە گوێبیست بن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:22 0:00

XS
SM
MD
LG