Accessibility links

عەباس فەتاح: ناتوانم بڵێم سەرۆکی ھەرێم نایاساییە


عەباس فەتاح جێگری سەرۆکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان کە لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە، لە بارەی بە یاساییبوونی شێوازی ھەڵبژاردنی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەڵێت بە پێی ئەو ھەموارەی کە کرایەوە بۆ شێوازی ھەڵبژاردنی سەرۆکی ھەرێم کە یاساکە دەڵێ: زۆرینەی ئەندامان دەتوانن دەنگی پێبدەن، لە ناو زۆرینەکە ئەگەر ٥٦ دەنگ زۆرتر بێنێ، ئەمە یاسایی دەبێت، بۆیە وەک ئەوەی بینرا لە پەرلەمانی کوردستان کە نزیکەی ٨٠ ئەندام پەرلەمان ئامادەبوو، نێچیرڤان بارزانی کاندیدی سەرۆکی ھەرێم ٦٨ دەنگی ھێنا، بۆیە من ناتوانم بڵێم نایاساییە.

عەباس فەتاح لە بارەی سوێند خواردنی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە دەرەوەی باڵەخانەی پەرلەمان گوتی:

بە پێی ئەو دەسەڵاتەی کە پەرلەمان ھەیەتی، پەرلەمانی کوردستان دەتوانێ لەسەر داوای سەرۆکی پەرلەمان یان دەستەی سەرۆکایەتی وە یاخود ١٠ ئەندامی پەرلەمان، بەڵام بە رەزامەندی پەرلەمان، لە ھۆڵی پەرلەمان یان ھەر شوێنێکی دیکە کۆببێتەوە، وە من نازانم ئەمانە رەزامەندی پەرلەمانیان وەرگرتووە یان خۆیان بڕیارەکەیان داوە، خۆ ئەگەر رەزامەندی پەرلەمانیان وەرگرتبێ حاڵەتێکی ئاساییە ئەگینا سەرۆک و دەستەی سەرۆکایەتی ناتوانن بە تەنیا ئەو بڕیارە بدەن.

تەواوی گوتووێژەکە لەم فایلە دەنگییەی خوارەوە گوێبیست بن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:29 0:00

XS
SM
MD
LG