Accessibility links

رێبوار کاکەیی: لە هەرێمی کوردستان رۆژنامەنووسان لە بەرامبەر پـێدانی زانیاری یەکسان نین


لەم گوتووێژەی دەنگی ئەمریکادا، رێبوار کاکەیی رۆژنامەنووس باس لە یەکسانی لە بەرامبەر پێدانی زانیارییە رۆژنامەوانییەکان دەکات و دەڵێ:

پێموانییە رۆژنامەنووسان یەکسان بن لە پێدانی زانیاری رۆژنامەوانی، ھۆکارەکەیشی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە، ھەر حزبێک کە دەزگایەکی راگەیاندنی لە ژێر دەستە دەیەوێ ھەواڵ و زانیارییەکان بۆ یەکەمجار لە لای خۆیان بڵاوببنەوە، وە ھەندێکجاریش فەرمانە لە رێگەی حزبەوە بەو کەسانە دەدرێت کە لە دەزگایەکی حکومەتدا کار دەکەن، بۆ ئەوەی ھەرچی ھەواڵ و زانیاری ھەن بە راگەیاندنی حزبەکەی خۆی بدرێن.

رێبوار کاکەیی لە بارەی رۆڵی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستانەوە لە رێگریکردن لەم حاڵەتەدا گوتی: سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان ھەوڵیداوە، بەڵام ئەو توانایەی نییە و یان ئەگەر تواناشی ھەبێت، قسەکانی ئەوان جێگەیان نابێتەوە ئەمەیش ھۆکارەکەی ئەوەیە سەندیکای رۆژنامەنووسان ئەو وادەیەی کە ھەیبووە تەواو بووە و ئەوە بۆ سێ ساڵ دەبێت کۆنگرەی نەبەستووە، بۆیە ئەوەتا دەبینرێ ھەموو داواکارییەکانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان خۆی لە بەیاننامە بڵاوکردنەوەدا دەبینێتەوە.

تەواوی گوتووێژەکە لەم فایلە دەنگییەی خوارەوە گوێبیست بن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:29 0:00

XS
SM
MD
LG