Accessibility links

"لەسەر ئەوەی وتم گوێ ناگرم له‌فەرمانەكانی جێگری سەرۆكی هەرێم لەپشكی گۆڕان ڕاست نیه‌ هیچ لێپرسینەوەیەكم له‌لایه‌نی حكومی و حیزبی لێنەكراوە"


جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی حه‌فتای پێشمه‌رگه‌ و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی

له‌وتووێژێكی ژیار محه‌مه‌د شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئه‌و هه‌واڵ و ده‌نگۆیانه‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ توشی لێپێچینه‌وه‌ی حیزبی یا حكومی بوبێت له‌سه‌ر لێدوانێكی پێشووی له‌ده‌نگی ئه‌مریكا ده‌ڵێت"دوورە لەڕاستیه‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر لێدوانه‌كه‌ی پێشووم بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ پشكی گۆڕان) هیچ لێپرسینەوە یا نیگەرانی و کاردانەوەی نێگەتیڤ هەبوبێت لەلایەن مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و ڕێکخستنەکانی یەکێتیەوە تەنانەت نەک کاردانەوە بەڵکو هیچ بۆچونێکی جیاوازییان نەبووە، بەهیچ جۆرێکیش لەلایەن هیچ لایەنێکی حوکمی و وەزارەتی پێشمەرگە هیچ ڕەخنە یان گللەییەکیان لینەکردووم لەسەر ئەو لێدوانە ."

پێشتر له‌ وتووێژێكی ژیار محه‌مه‌د له‌ده‌نگی ئه‌مریكا شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا وتبووی" ئەگەر ڕوویدا جێگری سەرۆکی هەرێم( لەپشکی گۆڕان ) ببێتە بەرپرسیاری هێزە چەکدارەکان بەهیچ جۆرێک گوێی لێ ناگرم چونکە ئەو نە پەیوەندی پێوە هەیە نە دەتوانێت بڕیار بدات، من دەتوانم بڕیار بدەم لەسەر یەکخستنەوەی هێزەکان و هەنگاوەکانی یەکخستنەوە ئەو چۆن دەتوانێت؟"

ده‌رباره‌ی نیگه‌رانیه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌وباره‌یه‌وه‌؟ شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ده‌ڵێت" ڕەنگە وەک گۆڕان هەندێک قسە لەملاو لاکرابێت بەس بەڕەسمی نا بەڵام ڕەنگە بە"شەخسی" قسەیان کردبێت، ڕەنگە کادیرێک یا کەسێکیان قسەیان کردبێت ئەویش بەلای منەوە شتێکی ئاسایی بووە، ئەگەر کەسێکیش قسەی کرد دەبێت چاوەڕێی ئەوە بکات کە وەڵام و کاردانەوەی دەبێت بەرامبەری ئەوە ئاساییە."

سەبارەت بەوەی ئایا سوری لەسەر قسەی خۆت؟ شێخ جەعفەر وتی" من ئەوە چاوپێکەوتنێکم کردووە خۆ قسەم بەدزییەوە نەکردووە ، قسەم لە میدیایەکی وەک دەنگی ئەمریکا کردووە کە خەڵکێکی زۆر گوێی لێدەگرێت."

دوای بڵاوبونه‌وه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی شێخ جه‌عفه‌ر له‌ده‌نگی ئه‌مریكا، جه‌لال محه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان و له‌هه‌مانكاتدا بڕیارده‌ری لیژنه‌ی یاسایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك ڕایگه‌یاند" پێشنیار ده‌كه‌م بۆ ئه‌و به‌ڕێزه‌ی له‌سه‌ر پشكی گۆڕان پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم وه‌رده‌گرێت تاوه‌كو مامه‌ شێخ فه‌رمانه‌كانی به‌جوانی جێ به‌جێ بكات هه‌وڵ بدات گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له‌گرته‌كانی لبنانی لای خۆی دابنێت دڵنیات ده‌كه‌مه‌وه‌ ئه‌م كاره‌ت كرد مامه‌ شێخ ده‌بێته‌ كۆیله‌ت چونكه‌ ئه‌م پیاوه‌ باوه‌ڕی به‌ دیسپلین نیه‌ ته‌نها كۆیله‌ی گرته‌ ڤیدیۆییه‌كانێتی بۆیه‌ لاتان سه‌یر نه‌بێت له‌ به‌لاش فه‌رمانی كه‌س جێ به‌جێ ناكات ئه‌و خۆی باش ده‌ناسێت و ده‌زانێت فه‌رمانی كێ جێ به‌جێ ده‌كات و فه‌رمانی كێ جێ به‌جێ ناكات."

پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ی و بڵاوبونه‌وه‌ی و كاردانه‌وه‌كان، هه‌ر زوو په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان پۆسته‌كه‌ی سڕیه‌وه‌."

دەربارەی قسەی پەرلەمانتارەکەی گۆڕان شێخ جەعفەر شێخ مستەفا وتی" ئەو پەرلەمانتارە "قسەکەری" ڕەسمی بزوتنەوەی گۆڕان نیە ئەوە قسەی خۆیەتی وە ئەوەی کەنوسیبووی زۆر بەزویی سڕییەوە، جا ئەو هەڕەشە و قسانە نە گوێێ دەدەمی نە خۆشمی پێوە مەشغوڵ دەکەم ."

لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا سکاڵای یاسایی- ت لەسەر ئه‌و په‌رلامانتاره‌ تۆمار كردووه‌؟ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا وتی" داواکراوە کە ڕێگای یاسایی بگرمە بەر بەڵام خۆم ڕەتم کردۆتەوە، خۆی حەقی خۆیەتی سکاڵا تۆمار بکەم بەڵام لەم وڵاتەی ئێمەدا زۆر جار کە سکاڵا تۆمارکراوە دواتر بە تکا و "ڕجا" بەهۆی ئەوەی زۆربەمان تێکەڵین بەهۆی خەباتەوە ناچارین تکاکە قبوڵ بکەین و "تەنازول" لە سکاڵاکە بکەین، "خۆی کەسێکی واش نەبوو من خۆمی پێوە مەشغوڵ بکەم."

پۆستی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر شێخ جه‌عفه‌ر
پۆستی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر شێخ جه‌عفه‌ر

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:07 0:00

XS
SM
MD
LG