Accessibility links

داعش گەنمی جووتیارانی سنووری قەزای مەخمور دەسوتێنێت


مەترسیەکانی داعش لە سنووری قەزای مەخمور زیادیکردووە و داعش لەو ناوچەیە سەری هەڵداوەتەوە، زیانی مادیان گەیاندووتە بەشێک لە خەڵکی ناوچەکە و گەنمی جووتیارانی چەند گوندێکی ئەو دەڤەرەیان سووتاندووە و داوای سەرانەش لەو خەڵکە دەکەن.

لەم بارەیەوە لیوا زریان شێخ وەسانی فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگە لە چیای قەرەچوغ بە دەنگی ئەمەریکا دەڵێت داعش جووتیارانی ئاگادارکردۆتەوە کە ڕۆژانە پێویستە سەرانەیان بدرێتێ و هەر گەنمێک لە هەر شوێنێک بدورێتەوە 15% دەبێت پێیان بدرێت، هەر کەسێکیش ئەگەر پارەیان نەدانێ گەنم و شتیان دەسوتێنن لە ناوچەی عەلیە ڕەش و بەردە سپی تا نێرنهێلی لەو سێ گوندانە گەنم وپۆش و پاوانی جووتیارانی سوتاندووە لە سنووری هێزی پێشمەرگە نیە بەڵکو لە سنووری سوپای عێراقدایە .

پارێزەر گۆران دیبەگەیی بە نوێنەرایەتی جووتیارانی سنووری مەخمور یاداشتێکیان دایە پەرلەمانی کوردستان بۆ پاراستنی گیان و سەروەت و سامانی جووتیاران و خەڵکی سنووری مەخمور لەوبارەیەوە بە دەنگی ئەمەریکا دەڵێت مەترسیەکی جدی لە سەر ناوچەکە هەیە و سنووری قەزای مەخمور لە فەراغێکی ئەمنیدایە و ئەو مەترسیەمان بە پەرلەمان گەیاند و هەڕەشەکانی داعش لەو ناوچەیە جدین و هەڕەشەیان دەست پێکردووە و بە کرداریش چەندین گوند و ماڵیان لە چیای قەرەچۆغ بەسەرکردووتەوە و داوایان لێکردوون کە ئەوان باج و سەرانەیان دەوێ بە ناوی شەریعەتی ئیسلامیەوە دەیانەوێ ئەو پارە وەربگرن ، ئەوە دووەم جارە داعش لەو ناوچەیە هەڵمەتی سوتانی دەستپێکردووە و داوا دەکەین هێزی پێشمەرگە بگەرێتەوە ئەو ناوچەیە و لە چەند ڕۆژی داهاتوو یاداشێک دەدەینە سەرۆکی حکومەت و داوا دەکەین حکومەتی هەرێمی کوردستان چارەسەری ئەو پرسەیە بکات.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:56 0:00

XS
SM
MD
LG