Accessibility links

محەمەد سەعدەدین: بۆ پۆستی سەرۆکی ھەرێم پشتیوانی لە نێچیرڤان بارزانی دەکەین


لە پەرلەمانی کوردستاندا پۆستی سکرتێری پەرلەمان لەسەر حیسابی پێکھاتەی تورکماندا وەرگیراوە، لەم گوتووێژەدا دەنگی ئەمریکا ویستی بزانێ لە بەرامبەر ئەمەدا چی بە لایەنەکانی دیکەی تورکمان دەدرێ.

لە وەڵامدا محەمەد سەعدەدین سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمان گوتی: وەکو لایەنی تورکمانی لە کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمجارەیان داوامان کردبوو لە سەرۆکایەتی پەرلەمان پۆست بە تورکمان بدرێ، چونکە کێشەی تورکمان کێشەی نەتەوەییە و کێشەی مافە و بوونی تورکمان لە دەزگای یاسادانان لە پەرلەماندا زۆر گرینگە، بۆیە لەم قۆناغەدا داوامان کرد لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان تورکمان جێگەی پێبدرێ وە لەگەڵ ئەوەیشدا لە سەرۆکایەتی ھەرێم و سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران و نوێنەرایەتییەکانی ھەرێمی کوردستان پۆستمان ھەبێ. وە دەشڵێ: ھیچ کاندیدێکمان بۆ پۆستی سەرۆکی ھەرێم نییە، وەک ھەموو لایەنە تورکمانییەکانی کوردستان بڕیارمانداوە پاڵپشتی لە کاندیدی پارتی (نێچیرڤان بارزانی) بکەین.

تەواوی گوتووێژەکە لەم فایلە دەنگییەی خوارەوە گوێبیست بن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:07 0:00

XS
SM
MD
LG