Accessibility links

زیا بتروس: به‌هۆی نه‌بونی دادگایه‌كی تایبه‌ته‌وه‌ له‌كوردستان ڕۆژنامه‌نوسان له‌گه‌ڵ بكوژ و به‌كارهێنه‌رانی "تلیاك" له‌یه‌ك شوێن داده‌نرێن


زیا بتروس سەرۆکی دەستەی مافەکانی مرۆڤ له ‌هەرێمی کوردستان

لە وتووێژێکی ژیار محەمەد لەدەنگی ئەمریکا لەگەڵ زیا بتروس سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان پشتگیری خۆی بۆ ناوه‌ڕۆکی ڕاپۆرتەکەی دەنگی ئەمریکا دوپاتدەکاتەوە و دەڵێت" كاتێك ڕۆژنامه‌نوسێك سه‌رپێچی ده‌كات به‌هۆی كاری ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌یه‌وه‌ به‌ڵام بەهۆی نەبونی دادگایەکی تایبەت ڕۆژنامەنوسان لەگەڵ "بکوژ و به‌كارهێنه‌رانی تلیاک" دادەنرێت، له‌كاتێكدا له‌عیراق چه‌ندین ساڵه‌ ئه‌و دادگایه‌ له‌به‌غدای پایته‌خت هه‌یه‌ به‌ناوی دادگای(ڕاگه‌یاندن و بڵاوكردنه‌وه‌) دەشڵێت" سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری بەڵێنی داوە کە تەوەرێکی کۆبونەوەی ئەم مانگەی ئەنجومەنی دادوەری تایبەت دەبێت بە گفتوگۆکردن لەسەر بونی ئەو دادگایە، هیوادارم بڕیاربدەن بەدامەزراندنی، هەروەها دەشڵێت" هەبونی ئەم دادگایە زۆر پێویستە ئه‌مڕۆ بۆ ئەوەی کە "سومعەی" هەرێمی کوردستان لەکۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەهێزتر بکات وە پێچەوانەکەشی ڕاستە نەبوونی ئەو دادگایە ڕێزنەگرتنە لەکاری ڕۆژنامەنوسان و وە ئازادی ڕا دەربڕین، ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی تا ئێستا دادگایه‌كی تایبه‌ت به‌ڕۆژنامه‌نوسان له‌هه‌رێمی كوردستان نیه‌؟ بتروس دەڵێت" چونکە لە ساڵی 2014 وە تا ئێستا هەرێمی کوردستان بە قۆناغێکی سەختدا تێدەپەڕێت هەر لەشەڕی داعش وە کاردانەوەی وڵاتانی دراوسێ لەدوای ڕیفراندۆم بەرامبەر هەرێمی کوردستان، هه‌روه‌ها خودی په‌یمانگای دادوه‌ریش كه‌ دادوه‌رانی لێ ده‌رده‌چن نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌كادیمی بوون وه‌ربگیرێن به‌ڵكو ده‌ست وه‌ردانی حیزبی و دابه‌شكاری حیزبی هه‌یه‌"

"له‌سه‌ر ڕاپۆرته‌كه‌ی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كۆبوینه‌وه‌"

لەسەرەتای وتووێژەکەدا سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان وتی" دوای ئەوەی کە ئەو بڵاوکراوەیەمان بڵاوکردەوە لەسەر ڕاپۆرتی دەنگی ئەمریکا وە بەڵێنیشمان دابوو لەو ڕاگەیەنراوەدا وە ڕاپۆرتەکەشمان زۆر بەهەند وەرگرتبوو بەڵێنم دابوو کە زۆر بەجدی کار بۆ دامەزراندنی دادگایەکی تایبەتمەند بکەم بۆ کەیسەکانی ڕۆژنامەنوسان بۆ ئەوەی بتوانین یاسای ژمارە 35ی ساڵی 2007 زیاتر جێ بەجێ بکەین، لەگەڵ بەڕێز حاکم بەنگین سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری چاوپێکەوتنمان هەبوو زیاتر لەیەک سەعاتی خایاند کۆبونەوەکە وە بەم نوسراوە فەرمیە داوام لێکرد بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری زۆر خۆشحاڵبوو بە بابەتەکە وتی: من بەنوسراوی فەرمی وەڵامت دەدەمەوە وە لەیەکەمین کۆبونەوەی ئەم مانگە دەبێتە تەوەرێکی کۆبونەوەی ئەنجومەنی دادوەری بۆ ئەوەی بڕیار بدەن بە دامەزراندنی دادگایەکی تایبەتمەند بەکەیسی ڕۆژنامەنوسان."

زیا بتروس دەڵێت" کاتێک بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریم ڕون کردەوە ناکرێت ڕۆژنامەنوس کە سەرپێچی دەکات بەهۆی کاری ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌یه‌وه‌ بەڵام لە زیندان لەگەڵ( بکوژ و تلیاک خۆر) دابنرێت، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریش جەختی کردەوە کە ئەوە پەیوەندی بە پۆلیسەوە هەیە، منیش وتم بەدڵنیایی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ لەسەر ئەو بابەتە قسەدەکەم."

هەروەها ئەوەشی وت" سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری بە گرنگیەوە لە بونی دادگایەکی تایبەتمەندی بۆ ڕۆژنامەنوسان ڕوانی و وەک بەڵێنی دا بیکاتە تەوەری کۆبونەوەی ئەم مانگەیان، هیوادارم و گەشبینیشم بڕیار بدەن بە دامەزراندنی ئەو دادگایە چونکە لەبەغدادیش ئەو دادگایە هەیە."

زیا پتریۆس و حاكم به‌نگین
زیا پتریۆس و حاكم به‌نگین

"بونی دادگای تایبه‌ت به‌ڕۆژنامه‌نوسان گرنگه‌ بۆ ئەوەی کە "سومعەی" هەرێمی کوردستان لەکۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەهێزتر بکات "

سەرۆکی دەستەی مافەکانی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان ڕونیکردەوە" ئەم بابەتە دیوێکی تری هەیە ئەویش ئەوەیە بوونی ئەو دادگایە واتای ئەوەنیە هەموو که‌یسەکان لەخۆ بگرێت واتە تەنها کەیسی میدیا و ئەو سکاڵایەنە دەگرێتەوە کەتایبەت بە میدیا و ئازدی ڕادەربڕین لەچوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکان، نه‌ك ڕۆژنامه‌نوس تاوانێكی ده‌ره‌وه‌ی پیشه‌كه‌ی(ڕۆژنامه‌وانی) بكات ئه‌وه‌ ناچێته‌ چوارچێوه‌ی كاری ئه‌و دادگایه‌وه‌."

زیا بتروس ئەوەشی وت" هەبونی ئەم دادگایە زۆر پێویستە ئیمڕۆ بۆ ئەوەی کە "سومعەی" هەرێمی کوردستان لەکۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەهێزتر بکات وە پێچەوانەکەشی ڕاستە نەبوونی ئەو دادگایە ڕێزنەگرتنە لەکاری ڕۆژنامەنوسان و وە ئازادی ڕا دەربڕین."

هۆكاره‌كانی نه‌بونی دادگایه‌كی تایبه‌ت به‌ڕۆژنامه‌نوسان له‌هه‌رێمی كوردستان

سەبارەت بەوەی بۆچی تا ئێستا دادگایەکی لەوجۆرە لەهەرێمی کوردستان نەبووە؟ سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان دەڵێت" چونکە لە ساڵی 2014 وە تا ئێستا هەرێمی کوردستان بە قۆناغێکی سەختدا تێدەپەڕێت هەر لەشەڕی داعش وە کاردانەوەی وڵاتانی دراوسێ لەدوای ڕیفراندۆم بەرامبەر هەرێمی کوردستان، هه‌روه‌ها خودی په‌یمانگای دادوه‌ریش كه‌ دادوه‌رانی لێ ده‌رده‌چن نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌كادیمی بوون وه‌ربگیرێن به‌ڵكو ده‌ست وه‌ردانی حیزبی و دابه‌شكاری حیزبی هه‌یه‌، هه‌روه‌ها ژماره‌ی دادوه‌ركانیش به‌پێی ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌رێم كه‌من ، هۆكارێكی تر نەک لە کوردستان لە عیراقیش هەموو شتەکان بەستراوەتەوە بە یاسای ژمارە 111ی ساڵی 1969 یاسای سزادانی عیراقی."

له‌ ڕۆژی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری جیهانی 3/5 ده‌نگی ئه‌مریكا ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر دۆخی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر ناونیشانی (ڕۆژنامه‌نوسان له‌گه‌ڵ تاوانباراندا له‌یه‌ك دادگادا دادگایی ده‌كرێن.)، ڕاپۆرته‌كه‌ له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌نوسی ده‌نگی ئه‌مریكا ژیار محه‌مه‌د له‌ماوه‌ی زیاتر له‌ حه‌وت مانگ به‌دواداچون و وه‌رگرتنی بۆچونی لایه‌نه‌ جیاوازه‌كان ئاماده‌كرابوو، ڕۆژی 5/5 ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ تێیدا پشتگیری خۆی بۆ ناوه‌ڕۆكی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی ده‌نگی ئه‌مریكا ڕاگه‌یاند.

ده‌نگی ئه‌مریكا له‌سه‌ر به‌دواداچوون سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ به‌رده‌وامه‌

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:55 0:00

XS
SM
MD
LG