Accessibility links

بەشدار عوسمان: ھەر ئەو لایەنەی کەیسی سەردەشتی ناساند ئێستا دەستی لەگەڵ بکوژانی سەردەشت تێکەڵکردووە


دوای تێپەڕبوونی نۆ ساڵ بەسەر تیرۆرکردنی رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان، بەشدار عوسمانی برای دەڵێت رۆشنبیران و چەند حزبێکی سیاسی لە کاتی تیرۆرکردنی سەردەشت رۆڵێکی زۆر باشیان ھەبووە لە ناساندنی کەیسەکە و چوونەتە پشت کەیسی تیرۆرکردنی سەردەشتەوە و بە کەیسی خۆیان زانیووە، بەڵام ئەوان وەک بنەماڵەی سەردەشت نیگەرانن لەوەی لە ئێستادا لەبەر بەرژەوەندی خۆیان ئەو لایەنەی کەیسی سەردەشتی ناساند، دەستیان لەگەڵ بکوژانی سەردەشت و کاوە گەرمیانی و سۆرانی مامە حەمە تێکەڵکردووە، دەشڵێ: ئەو لایەنە دەیەوێ حکومەت لەگەڵ ئەو حزبە دەسەڵاتدارەکان پێکبێنن، بەڵام لە داھاتوودا باجی ئەوە دەدەن.

ھەر لەم گوتووێژەدا بەشدار عوسمان باس لەوە دەکات کە تاوەکو ئێستا بکوژانی سەردەشت دەستگیر نەکراون و دەشڵێت:

لە یەکەمین راگەیاندنی لیژنەی لێکۆڵینەوەی دادگا، ئێمە (کەسوکاری سەردەشت) ھەستمانکرد ئەم لیژنەیە لەبەرچاوی رای گشتی کار لەسەر ونکردنی بکوژانی راستەقینەی سەردەشت و ئاوەژووکردنەوەی راستییەکان دەکا، بۆیە ئێمە بڕیارماندا ھەموو پەیوەندییەکانمان لەگەڵ دادگا و دانیشتنەکانی دادگا بپچڕێنین.

بەشدار عوسمان لەبارەی فرۆشی بەرگی دووەمی ئەو کتێبەی کە تایبەت بوو بە گوتارەکانی سەردەشت عوسمانەوە گوتی: دەسەڵاتدارانی ھەرێمی کوردستان لە ھەوڵی رێگریکردن بوون لە بڵاوبوونەوەی بەشی دووەمی کتێبەکە، بەڵام وەک ھەموو ھەوڵەکانی دیکەیان بۆیان نەچووە سەر، وە دوێنێ کە ساڵیادی تیرۆرکردنی سەردەشت بوو تەنانەت یەک ژمارەیش لە کتێبەکە نەمایەوە و ھەر ھەمووی دابەشکران.

تەواوی گوتووێژەکە لەم فایلە دەنگییەی خوارەوە گوێبیست بن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:16 0:00

XS
SM
MD
LG