Accessibility links

د.شۆڕش: پارتی جەختی کردەوە بەڵێنی وای نەداوە دەسەڵاتی هێزە چەكدارەكان لای جێگرەكەی یەكێتی ده‌بێت ئەو دەسەڵاتانە لای جێگرەكەی گۆڕان دەبێت


Shorsh Haji
Shorsh Haji

لەوتووێژێکی ژیار محەمەد لەبەشی کوردی دەنگی ئەمریکا لەگەڵ د.شۆڕش حاجی ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان، حاجی دەڵێت" بزوتنەوەی گۆڕان ڕازی بووە لەسەر زیادکردنی جێگرێک بۆ سەرۆکی هەرێم بۆ پشکی یەکێتی لە پێناو هەرچی زووە پێکهێنانی حکومەتی هەرێم، بەڵام بەهیچ جۆرێک ئەو بڕیارە نەدراوە کەدەسەڵاتی هیزە چەکدارەکان بدرێتە جێگرەکەی سەرۆکی هەرێم لە پشکی یەکێتی دوێنێ-ش لەکۆبونەوەکەی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان پارتی دیموکراتی کوردستان جەختی کردەوە کەئەو بەڵێنەی نەداوە وە بەو داواکاریەی یەکێتی ڕازی نەبووە، تەنها بەزیادکردنی جێگرێک بۆ یەکێتی ڕازی بووە، وە تە ئکیدییان لەوە کردەوە کە قسەکەی ئێمە "مەنتق" و ڕەوایی تێدایە، وتمان ناکرێت و ناشێت ئێمە ئەگەر سێ لایەن بین لەناو حکومەتی هەرێم، وەزارەتی ناوخۆ لای پارتی دیموکراتی کوردستان بێت، وەزارەتی پێشمەرگەش لای یەکێتی بێت وە یەکێک لەجێگرەکانیش ئەرکی کاروباری سەربازی پێبدرێت کە لەپارتی یا یەکێتی بێت." هەروەها لەوەڵامی ئەو پرسیارەی کەواتە جێگری سەرۆکی هەرێم لە پشکی بزوتنەوەی گۆڕان دەسەڵاتی هێزە چەکدارەکانی وەک پێشوتر دەبێت؟د.شۆڕش حاجی وتی" ئێمە ئەوەمان بە وردی و درێژی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان باسکردووە ئێستا لەسەروبەندی ئەوەین کە ئێمە و ئەوان دابنیشین بۆ دوا "صیاغە"ی ئەو یاسای سەرۆکایەتی هەرێمە بۆ "تەحدیدکردن و دەستنیشانکردنی" ئەم خاڵەی کە " تۆ" پرسیارت لەبارەوە کرد."بەڵام ئایا بەڵێن دراوە بە ئێوه‌ کە ئەو دەسەڵاتانە لای ئێوە" جێگری سەرۆکی هەرێم" لەپشکی بزوتنەوەی گۆڕان بێت؟د.شۆڕش حاجی وتی" بەڵێ "دەربارەی ئەنجامدانی کۆبونەوەی سێ قۆڵی، د.شۆڕش حاجی دەڵێت" ئەوە داواکاری ئێمەیە، بەڵام ئێمە کۆبونەوەی دوو قۆڵی لەگەڵ یەکێتی ڕەتدەکەینەوە چونکە تا ئێستاش یەکێتی لەسزادانی سیاسی هەڵسواڕان و دەنگدەرەنمان بەردەوامە وە ئەو چوار ڕێککەوتنەی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان هەیەتی هیچی جێ بەجێ نەکردووە."

"بەلای ئێمەوە پلەو پۆست هێندە بایەخی نیە بەئەندازەی ئەوەی بتوانین هه‌رچی زووه‌ حکومەت پێکبهێنین"

لەسەرەتای وتوێژەکەدا لەبارەی سەردانی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ سلێمانی و کۆبونەوەیان لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان، د.شۆڕش حاجی كه‌ یه‌كێك بوو له‌ به‌شداربوانی كۆبونه‌وه‌كه‌ی دوێنێ وتی" ئێمە پێشتر لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێککەوتنمان واژۆ کردووە، بەڵام پاش ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی، یەکێتی داوای هەندێک پۆستی کردبوو ئەوەش بە ئێمە ڕاگەیەنرا، ئێمەش کاتی خۆی بوچونمان لەسەر ئەو داواکارییانەی یەکێتی بە پارتی ڕاگەیاندبوو، هەرئەوەی کاک نێچیرڤان بارزانیش لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکە ڕایگەیاندبوو هاتوون بۆ سوپاس کردنی بزوتنەوەی گۆڕان کە نایەنەوێت ببنە هۆکاری دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان چونکە بەلای ئێمەوە پلەو پۆست هێندە بایەخی نیە بەئەندازەی ئەوەی بتوانین هه‌رچی زووه‌ حکومەت پێکبهێنین وە جێ بەجێ کردنی ئەو پاکێجە چاکسازییەی کە لەبەرژەوەندی خەڵکی کوردستان و موچەخۆر و هێزەکانی پێشمەرگە وە یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە پلەو پۆست هێندە بایەخی نیە ئێمە وتومانە با "تەرکیزمان" لەسەر پاکێجی چاکسازی و بەنیشتمانی کردنی هێزەکانیی پێشمەرگە و هێزەکانی ناوخۆ بێت، هاتبوون بۆ ستایشکردنی هەڵوێستی بزوتنەوەی گۆڕان لەوڕوەوە."

لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا پێداچونەوە بە ڕێککەوتنی نێوان پارتی و گۆڕان-دا دەکرێت، کە پێشتر واژۆتان کردووە؟

د.شۆڕش حاجی وتی" هەڵوێستی ئێمە زۆر ڕوونە، وە پارتی-ش لە کۆبونەوەکە جەختیان کردەوە کە هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر ئەو ڕێککەوتنەی نێوان گۆڕان و پارتی-دا نایەت وە ئەو پشکانەی دراوە بەگۆڕان هیچ کەم ناکرێتەوە."

"لەدانیشتی دوێنێ-ماندا لەگەڵ پارتی وتمان پێمان باشە کە قسە لەگەڵ برایانی کۆمەڵی ئیسلامی بکەن بۆ ئەوەی برایانی کۆمەڵی ئیسلامیش بێنە ناو ئەو حکومەتەوە"

دەربارەی ئەوەی ئایا بزوتنەوەی گۆڕان ڕازی بووە کە جێگرێک بۆ سەرۆکی هەرێم زیادبکرێت؟

د.شۆڕش حاجی وتی" ئێمە وتومانە ئێمە پێمان باشە پارتی و بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی پێکەوە ئەم حکومەتە پێکبهێنن، وە لەدانیشتی دوێنێ-ماندا لەگەڵ پارتی وتمان پێمان باشە کە قسە لەگەڵ برایانی کۆمەڵی ئیسلامی بکەن بۆ ئەوەی برایانی کۆمەڵی ئیسلامیش بێنە ناو ئەو حکومەتەوە وە ئەوەی پەیوەندی هەیە بە زیادکردنی جێگرێک بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم ئەوەمان زۆر بە وردی لەگەڵ برایانی پارتی باسکردووە وە ئەو بەڵێنەی کە کاتی خۆی لەکاتی واژۆکردنی ڕێککەوتنەکەمان لەگەڵ پارتی سەبارەت بە ئەرک و دەسەڵاتەکانی جێگری سەرۆکی هەرێم ئەوانە جەختیان لێ کردۆتەوە وە ئێمەش ئەوەمان جارێکی تر تەئکید لێ کردەوە وە "تەئکید-ێکی" تریشمان کردەوە لەسەر پاکێجە چاکسازییەکان و لەسەرو هەموشیانەوە نەهێشتنی یەکەکانی حەفتا و هەشتا و هێزە تایبەتیەکان."

"ڕازی بووین به‌زیادكردنی جێگرێكی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ یه‌كێتی، به‌ڵام بەهیچ جۆرێک ئەو بڕیارە نەدراوە کەدەسەڵاتی هیزە چەکدارەکانی پێبدرێت."

واتە ئێوە ڕازی بوون کە جێگرێکی دیکە بۆ سەرۆکی هەرێم زیادبکرێت و بدرێتە یەکێتی نیشتمانی کوردستان؟

د.شۆڕش حاجی وتی" بەڵێ، چونکە ئێمە وتومانە نامانەوێت ببینە ئاستەنگ لەبەردەم پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان چونکە بەلای ئێمەوە گرنگ جێ بەجێ کردنی ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکەیە لەمەڕ پاکێجی چاکسازی و بەنیشتمانی کردن و یەکخستنەوەی هێزەکان، ئەوەش وەک ئەرکێکی نیشتمانی خۆمان لەپێناو بەپەلە پێکهێنانی حکومەتی هەرێم ."

ئەندامەکەی خانەی بزوتنەوەی گۆڕان (د.شۆڕش حاجی) ئەوەشی وت" بەهیچ جۆرێک ئەو بڕیارە نەدراوە کەدەسەڵاتی هیزە چەکدارەکان بدرێتە جێگرەکەی سەرۆکی هەرێم لە پشکی یەکێتی وە پارتی بەڵێنی وای بە یەکێتی نەداوە وە دوێنێ-ش لەکۆبونەوەکە جەختی کردەوە کەئەو بەڵێنەی نەداوە وە بەو داواکاریەی یەکێتی ڕازی نەبووە، تەنها بەزیادکردنی جێگڕیک بۆ یەکیتی ڕازی بووە، وە تە ئکیدییان لەوە کردەوە کە قسەکەی ئێمە "مەنتق" و ڕەوایی تێدایە، وتمان ناکرێت و ناشێت ئێمە ئەگەر سێ لایەن بین لەناو حکومەتی هەرێم، وەزارەتی ناوخۆ لای پارتی دیموکراتی کوردستان بێت، وەزارەتی پێشمەرگەش لای یەکێتی بێت وە یەکێک لەجێگرەکانیش ئەرکی کاروباری سەربازی پێبدرێت کە لەپارتی یا یەکێتی بێت."

حاجی جەختی لەوەکردەوە" کە ئێمە بەوە ڕازی نین، وە ئەوە داواکاری یەکێتیە، پارتیش بەڵێنی وای بەیەکێتی نەداوە."

هەروەها لەوەڵامی ئەو پرسیارەی کەواتە جێگری سەرۆکی هەرێم لە پشکی بزوتنەوەی گۆڕان دەسەڵاتی هێزە چەکدارەکانی وەک پێشوتر دەبێت؟

د.شۆڕش حاجی وتی" ئێمە ئەوەمان بە وردی و درێژی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان باسکردووە ئێستا لەسەروبەندی ئەوەین کە ئێمە و ئەوان دابنیشین بۆ دوا "صیاغە"ی ئەو یاسای سەرۆکایەتی هەرێمە بۆ "تەحدیدکردن و دەستنیشانکردنی" ئەم خاڵە کە " تۆ" پرسیارت لەبارەوە کرد."

بەڵام ئایا بەڵێن دراوە بە ئێوە کە ئەو دەسەڵاتانە (ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان) لای جێگره‌كه‌ی ئێوە" جێگری سەرۆکی هەرێم" لەپشکی بزوتنەوەی گۆڕان بێت؟

د.شۆڕش حاجی وتی" بەڵێ "

ڕاشیگه‌یاند" ئێمە پێشتر ڕێککەوتنمان واژۆ کردووە لەگەڵ پارتی بەس دەمانەوێت تەئکید لەسەر ئەو ڕێککەوتنەی پێشوو بکەینەوە."

"ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌ی سێ قۆڵین له‌گه‌ڵ یه‌كێتی به‌ڵام كۆبونه‌وه‌ی دوو قۆڵی-یان له‌گه‌ڵ ناكه‌ین چونكه‌ یه‌كێتی له‌سزادانی سیاسی به‌رده‌وامه‌"

پێشتر له‌ وتووێژێكی ژیار محه‌مه‌د له‌گه‌ڵ سه‌عدی پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ڕایگه‌یاندبوو" گۆڕان به‌ هۆی "وه‌همێكی" خۆیانه‌وه‌ كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌گه‌رنا یه‌كێتی ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌."

سەبارەت بە ئەنجامدانی کۆبونەوەی سێ قۆڵی" د.شۆڕش حاجی وتی" ئێمە لەکۆبونەوەکەی دوێنێ لەگەڵ پارتی جەختمان لەوەکردەوە کە بۆ سەرخستنی ئەم حکومەتە وا چاکترە وە پێویستیشە دوای ڕێککەوتنی تەواوی نێوان پارتی و یەکێتی هەرسێ لامان کۆببینەوە بۆ دانانی بەرنامەی ئایندەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێککەوتن لەسەر پابەندبونمان بە ئەنجامدانی ئەو بەرنامەیەی حکومەتی هەرێم."

بەڵام لە پێشوتردا بەرپرسانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە لێدوانەکانیاندا بۆ دەنگی ئەمریکا جەختی لەەوەکردەوە "یەکێتی ئامادەی کۆبونەوەی سێ قۆڵیە بەڵام گۆڕان ئامادە نیە بە پاساوی هێرش کردنە سەر گردەکە؟

د.شۆڕش حاجی وتی" ئەوە دوو شتی جیاوازە، یەکێکیان ئەوەیە ئێمە دانیشتن و کۆبونەوەی فەرمیمان لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕەتکردۆتەوە چونکە یەکێتی نیشتمانی کوردستان وێڕای ئەو "پەلامارەی لە 12/5/2018 کردییانە سەر مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان، تا ئەم ساتەی قسەی تێدا دەکەم بۆ ئێوە یەکێتی نیشتمانی کوردستان سزای ئەو کەسانە دەدات کە لەناو هێزەکانی ئاسایش و هێزەکانی ناوخۆ گومانی ئەوەیان لێدەکرێت دەنگیان دابێت بە بزوتنەوەی گۆڕان تا ئێستا یەکێتی پابەند نیە بەو چوار ڕێککەوتنەی ئێمە لەگەڵمان کردوون لەگەڵ ئەوەش سزای دەنگدەر و هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان دەدات، وە ئێمە بۆیە کۆبونەوەی دوو قۆڵیمان لەگەڵ یەکێتی ڕەتکردۆتەوە چونکە وتومانە نیەت پاکی پیشان بدەن و ئەو سزا سیاسیانە ڕابگرن، بەڵام بۆ پێکهێنانی حکومەت واتە کۆبونەوەی سێ قۆڵێ ئێمە لەکۆبونەوەمان لەگەڵ پارتی پێشنیاری کۆبونەوەی سێ قۆڵی-مان کردووە ."

حاجی ئەوەشی وت" پارتی لە پێشوتردا سزای سیاسی بەرامبەر دەنگدەر و هەڵسوڕاوانمان پەیڕەودەکرد بەڵام ئەوە لەڕابردوو بوو ئێستا ئه‌وه‌ نه‌ماوه‌، وەکاتی خۆی کە لەحکومەت بوین لیستی ناوی ئەو سزادراوانەمان داوە بەشێک لەوانە کێشەکانیان چارەسەر کراوە بەشێکیش لەوانە کێشەکانیان بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە، بەڵام ئەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان تا ئێستاش بەردەوامە هەتا لەزانکۆکان لەهەر شوێنێک یەکێتی تێیدا باڵا دەست بێت بەردەوامە لەسزای سیاسی دەنگدەر و هەڵسوڕاوانمان."

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:54 0:00

XS
SM
MD
LG