Accessibility links

زیرەک کەمال: حزبی کوردی کەوتووەتە ژێر ئەو بونیادە لۆکاڵیانەی کە پێیاندەگوترێت عەشیرەت و عەشیرەتگەری


لەم گوتووێژەی دەنگی ئەمریکادا، زیرەک کەمال ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان و نووسەر، باس لە رووداوەکانی ھاوشێوەی رووداوەکەی فێستیڤاڵی ئێڵ بەگی جاف دەکات کە کوژراو و سوتاندنی چەند خانوویەکی لێکەوتەوە و دەڵێت: زیندووکردنەوە و گەڕانەوەی رۆحی عەشیرەتگەری پەیامی ئەوەی لە پشتە کە ئەم فێستیڤاڵانەی بە ناوی عەشیرەت و عەشیرەتگەرییەوە دەکرێن، دەبێ ئەوە بزانین ھۆکاری ھەبوونیان ئەوەیە کە حزب و لایەنەکانی کوردستان لە قۆناغی دوای راپەڕینەوە نەیانتوانی ناسنامەی سیاسی و فیکری خۆیان تازە بکەنەوە و کەوتنە ژێر کاریگەری ئەو بونیادە لۆکاڵیانەی کە پێیاندەگوترێ: عەشیرەت و عەشیرەتگەری و دەڤەر و گوند وە دەشڵێ: قسەی ئێمە لەسەر ئەوە نییە کە عەشیرەت باشە یان نا! بەڵکو بابەتەکە ئەوەیە ھەموو حزبێک بەرنامە و پەیڕەوی ناوخۆی ھەیە، لە دوای راپەڕینەوە تاوەکو ئێستا بەرنامە و پەیڕەوی ناوخۆ لە ژیانی حزبایەتییدا نەک ھەر لاواز بووە، بگرە خەریکە ھەر نامێنێ.

بە بڕوای زیرەک کەمال بەر لەوەی داوا لە حزبە کوردییەکان بکرێت دەستبەرداری خێڵ و عەشیرەت بن، پێویستە داوایان لێبکرێ بەرنامە و پەیڕەوی ناوخۆیان جێبەجێبکەن، چونکە کاتێک ئەو بەرنامانەی کە بریتین لە وەرگرتنی ئەندام لەسەر بنەمای بیروباوەڕ و فیکرێکی گشتگیری نیشتیمانی نەتەوەیی کاریان پێنەکرا، گۆڕانکاری ترسناک لە ناو حزبدا روودەدەن و بەرنامە و پەیڕەوی ناوخۆ بەلاوە دەنرێن، بۆیە خەڵک دەگەڕێنەوە بۆ گوند و عەشیرەت .

تەواوی گوتووێژەکە لەم فایلە دەنگییەی خوارەوە گوێبیست بن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:09 0:00

XS
SM
MD
LG