Accessibility links

ئارێز عه‌بدوڵا: كێشەی ناوخۆیی پارتی نەبوایە دەمێك بوو حكومەتی نوێی هه‌رێم پێكهاتبوو


ئارێز عه‌بدوڵا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان

له‌ووتوێژێكی ژیار محه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئارێز عه‌بدوڵا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر كێشه‌ی ناوخۆیی پارتی نه‌بوایه‌ ئه‌وا ده‌مێك بوو حكومه‌ت پێكهاتبوو، چونكه‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ناو خودی پارتی كێشه‌ هه‌یه‌ بۆته‌ هۆی دروستبونی ڕای جیاواز بۆیه‌ ئه‌گه‌ر بابه‌تی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نه‌بووایه‌ حكومه‌ت زوتر پێكده‌هنرا، ده‌شڵێت"پارتی دیموكراتی كوردستان نه‌یتوانی له‌ماوه‌ی یاسایی خۆی كه‌ (سێ مانگ-ه‌) حكومه‌ت پێكبهێنێت ناكرێت ماوه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت له‌به‌رده‌م حیزبێكدا كراوه‌ بێت بۆیه‌ پێویسته‌ ڕێگه‌ خۆش بكات ڕێگه‌ به‌ربدات كه‌ لایه‌نی دووه‌م بێت كه‌( لێره‌دا یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان)ه‌ هه‌وڵبدات حكومه‌ت پێكبهێنێت ئه‌گه‌ر ئه‌ویش نه‌یتوانی لایه‌نی سێیه‌م دواتر ئه‌گه‌ر ئه‌ویش نه‌یتوانی پێویسته‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان دووباره‌ بكرێته‌وه‌، ده‌شڵێت" به‌بۆچونی من كوردستان له‌قه‌یرانی سیاسی و حكومڕانیدایه‌ مادام له‌ماوه‌یه‌كی ئاسایی و یاسایی نه‌توانرا حكومه‌ت پێكبهێنرێت پێویسته‌ هه‌ڵبژاردن دوباره‌ بكرێته‌وه‌ ئه‌وجاره‌ خه‌ڵك ده‌نگی به‌ كێ دا با ئه‌وه‌ حكومه‌ت پێكبهێنێت، هه‌روه‌ها وتی" ڕێككه‌وتنه‌ی یه‌كێتی كه‌ له‌گه‌ڵ پارتی كراوه‌، ئیتر واژۆ بكرێت یا نا ڕێككه‌وتنه‌كه‌ كراوه‌، له‌سه‌ره‌تای مانگی نیسانه‌وه‌ تا ئێستا له‌سه‌ر پارتی وه‌ستاوه‌ پێكهێنانی حكومه‌ت، واته‌ ڕێككه‌وتن بكرێت یا نا هیچ په‌یوه‌ندی به‌ ئێمه‌وه‌ نیه‌ ."

"ئێستا پێکنەهێنانی حکومەت لای پارتیە، پارتی دەبێت ڕێکبکەوێت."

لەسەرەتای وتوووێژەکەدا ئارێز عەبدوڵا وتی" ئەو هۆکارە سەرەکیانەی کەبۆتە هۆی دواکەوتنی حکومەت ئەمانەن: یەکەم هیچ حیزبێک لەهەڵبژاردن نەیتوانی نیوەی زیاتری دەنگەکان بهێنێت تا خۆی بەتەنها حکومەت پێکبهێنێت، دووەم بەیەکەوە بەستنەوەی کاراکردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێم و پێکهێنانی حکومەت، کە پارتی دوای هەڵبژاردن یەکسەر بڕیاری دا سەرۆکایەتی هەرێمیش کارابکرێتەوە، هەروەها پەلەکردن لەڕێککەوتنی نێوان گۆڕان و پارتی دوای ئەو کێشانەی کەهەبوو دەرکەوت دروستکردنی حکومەت بێ یەکێتی کارێکی ئاسان نیە ڕاستە بەپێی پڕنسیب و یاسا دەکرێت، بەڵام بە پێی واقیع سەختە، وە دوای ئەوەی یەکێتی و پارتی ڕێککەوتن،گۆڕان نیگەران بوو لەو ڕێککەوتنە لەبابەتی بوونی جێگرێکی سەرۆکی هەرێم، جارێکی تر پارتی دوای خستەوە واتە ئێستا پێکنەهێنانی حکومەت لای پارتیە، پارتی دەبێت ڕێکبکەوێت."

"ئەگەر سەرۆکایەتی هەرێم نەبوایە زوتر حکومەت پێکدەهێنرا."

مەبەستت پارتی لەگەڵ کێ ڕێکبکەوێت؟ ئارێز عەبدوڵا وتی" لەهەموو وڵاتان ماوەیەکی دەستوری و یاسایی هەیە بۆ هەر حیزبێک کەهەوڵبدات حکومەت پێکبهێنێت، بۆ نمونە ئەو ماوەیە مانگێک، دوو مانگ، لەسێ مانگ زیاتر نیە، ئه‌گه‌ر لایەنی براوەی هەڵبژاردن نەیتوانیووە حکومەت پێکبهێنێت، ئەمەش واتای ئەوەی بارودۆخی سیاسی وڵات لەقەیراندایە ئەو قەیرانەش پێویستی بەچارەسەرکردنە وەبەڕاستیش ئەگەر سەرۆکایەتی هەرێم نەبوایە زوتر حکومەت پێکدەهێنرا."

وتیشی"یه‌كێتی وته‌بێژی فه‌رمی هه‌یه‌، به‌ڵام وه‌ك بۆچونی كه‌سی خۆم بەڵێ کێشەمان هەیە پێمان وایە دەبێت یاسای سەرۆکایەتی هەرێم بەشێوەیەک هەموار بکرێتەوە کە سیستمەکە پەرلەمانی بێت، وە پێشتریش بەو شێوەیە بوو کە پەرلەمانی لەسەر پەککەوت بەڵام دوای ئەوەی زوتر ڕێککەوتنی نێوان یەکێتی و گۆڕان کرا دەیانتوانی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم بێ یەکێتی هەموار بکەنەوە بەڵام پارتیش نایەوێ یاساکە هەموار بکرێتەوە وە سەرۆکی هەرێم هەڵبژێرن بێ یەکێتی، وە بەو نیازەش بوون کە بێ یەکێتی ئەگەر بکرێت بیکەن، بەڵام کەدوایانخست زۆرترین پەرلەمانتار و فراکسیۆن بەشداربن."

"له‌ناو خودی پارتی كێشه‌ هه‌یه‌"

لەوەڵامی ئەو پرسیارەی بۆچی سەرۆکایەتی هەرێم بۆتە کێشەی بەردەم پێکنەهينانی حکومەتی هەرێم؟

ئارێز عەبدوڵا وتی" خودی ئەو دوو دامەزراوەیە دوو دامەزراوەیی جیاوازن، دووەم لەناو خودی پارتیش کێشە و ڕای جیاواز هەیە لەسەر دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم کە ئایا سەرۆکی هەرێم وەک پێشوو بێت؟ یا دەسەڵاتەکانی تەشریفاتی بێت؟ ئه‌مه‌ بۆته‌ كێشه‌ له‌ناوخۆیاندا."

" لایه‌نه‌كانی تریش چاوییان له‌و مافه‌ پۆشیووه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ زووه‌یی كه‌ له‌نێوان پارتی و گۆڕان كرا ئه‌و مافه‌ی له‌ده‌ستی یه‌كێتی و گۆڕان-یش سه‌نده‌وه‌."

تۆ وتت ماوەی یاسایی کەبدرێتە لایەنی براوەی هەڵبژاردنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت نابێت لەسێ مانگ زیاتر بێت، کەواتە چی بکرێت؟

ئارێز عەبدوڵا له‌وه‌ڵامدا وتی" ئەم حیزبانەی ئێمە خۆیان گۆڵ لەخۆیان دەکەنەوە بۆ نمونە ماوەی یاسایی هەیە لەبەردەم ئەو حیزبەی حکومەت پێکدەهێنرێت ئەگەر نەیتوانی ئەوا براوەی دوومی هه‌ڵبژاردن دوای ئەو براوەی سێیەمی هەڵبژاردن ڕادەسپێردێت بە پێکهێنانی حکومەت بەڵام ئەوان لێرە دەڵێن ئەوە بۆ ئەوکاتەیە کەسەرۆکی هەرێم کەسەکە ڕابسپێرێت بۆ پێکهێنانی حکومەت، ئاخر خۆ لەکوردستان سەرۆکی هەرێم نیە، گۆڵەکە لەوێدایە کە لەخۆیانی دەکەنەوە، به‌ڵام خۆ له‌عیراق یاساكه‌مان هه‌یه‌ كه‌ سێ مانگی دیاریكردووه‌ له‌به‌رده‌م ئه‌و لایه‌نه‌ی كه‌ حكومه‌ت پێكده‌هێنێت ئه‌گه‌ر لایه‌نی براوه‌ی یه‌كه‌م نه‌یتوانی حكومه‌ت پێكبهێنێت له‌ ماوه‌ی سێ مانگدا ئه‌وه‌ پێویسته‌ ڕێگه‌ خۆش بكات ڕێگه‌ به‌ربدات كه‌ لایه‌نی دووه‌م بێت كه‌( لێره‌دا یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان)ه‌ هه‌وڵبدات حكومه‌ت پێكبهێنێت ئه‌گه‌ر ئه‌ویش نه‌یتوانی لایه‌نی سێیه‌م دواتر ئه‌گه‌ر ئه‌ویش نه‌یتوانی پێویسته‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان دووباره‌ بكرێته‌وه‌."

ئارێز عه‌بدوڵا زیاتر ڕونیكرده‌وه‌" پارتی دیموكراتی كوردستان نه‌یتوانی له‌ماوه‌ی یاسایی خۆی حكومه‌ت پێكبهێنێت، وه‌ ئه‌و مافه‌شی به‌لایه‌نه‌كانی تر نه‌دا، دوای ئه‌وه‌ بڕیاریدا سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم یه‌كلایی بكاته‌وه‌ و یه‌كسه‌ر كاندیدیشی بۆ دیاریكرد له‌گه‌ڵ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كاندیدی پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و مافه‌ به‌ته‌نها هی پارتی بێت به‌ڵێ ئه‌و مافه‌ هی پارتیه‌ وه‌ك حیزبی براوه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ڵام تا هه‌تا هه‌تایه‌ ئه‌و مافه‌ هی پارتی نیه‌ مادام نه‌یتوانی له‌ماوه‌ی یاسایی كه‌ (سێ مانگه‌) حكومه‌ت پێكبهێنێت لایه‌نه‌كانی تریش چاوییان له‌و مافه‌ پۆشیووه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ زووه‌یی كه‌ له‌نێوان پارتی و گۆڕان كرا ئه‌و مافه‌ی له‌ده‌ستی یه‌كێتی و گۆڕان-یش سه‌نده‌وه‌."

وتیشی" به‌بۆچونی من كوردستان له‌قه‌یرانی سیاسی و حكومڕانیدایه‌ مادام له‌ماوه‌یه‌كی ئاسایی و یاسایی نه‌توانرا حكومه‌ت پێكبهێنرێت پێویسته‌ هه‌ڵبژاردن دوباره‌ بكرێته‌وه‌ ئه‌وجاره‌ خه‌ڵك ده‌نگی به‌ كێ دا با ئه‌وه‌ حكومه‌ت پێكبهێنرێته‌وه‌."

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند" مادام له‌ماوه‌ی ئاسایی و یاسایی كه‌ سێ مانگه‌ نه‌توانراوه‌ حكومه‌ت پێكبهێنرێت پێویسته‌ هه‌ڵبژاردن دووباره‌ بكرێته‌وه‌، چونكه‌ ناكرێت ماوه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت له‌به‌رده‌م حیزبێكدا كراوه‌ بێت."

"ئه‌گه‌ر كێشه‌ی ناوخۆیی پارتی نه‌بوایه‌ ئه‌وا ده‌مێك بوو حكومه‌ت پێكهاتبوو."

باشه‌ حیزبه‌كه‌ت ئاماده‌یه‌ بێته‌ پێشه‌وه‌ بڵێ مافی منه‌ هه‌وڵی پێكهێنانی حكومه‌ت بده‌م وه‌ك لایه‌نی دووه‌می هه‌ڵبژاردن؟

له‌وه‌ڵامی ڕۆژنامه‌نوسه‌كه‌ی ده‌نگی ئه‌مریكا (ژیار)، ئارێز عه‌بدوڵا وتی" یه‌كێتی تا ئێستاش پێی وایه‌ پێویسته‌ به‌ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتی حكومه‌ت پێكبهێنرێت به‌و ڕێككه‌وتنه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ پارتی كراوه‌، ئیتر واژۆ بكرێت یا نا ڕێككه‌وتنه‌كه‌ كراوه‌، له‌سه‌ره‌تای مانگی نیسانه‌وه‌ تا ئێستا له‌سه‌ر پارتی وه‌ستاوه‌ پێكهێنانی حكومه‌ت، واته‌ ڕێككه‌وتن بكرێت یا نا هیچ په‌یوه‌ندی به‌ ئێمه‌وه‌ نیه‌ دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ت په‌یوه‌ندی به‌خودی پارتیه‌وه‌ هه‌یه‌، چونكه‌ له‌ناوخۆی ئه‌و حیزبه‌ ڕای جیاواز و كێشه‌ هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر كێشه‌ی ناوخۆیی پارتی نه‌بوایه‌ ئه‌وا ده‌مێك بوو حكومه‌ت پێكهاتبوو."

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:45 0:00

XS
SM
MD
LG