Accessibility links

هیمداد شاهین: نەوەی نوێ دەزگای "ئیستیخباراتیی" نییە تا خەریکی دەرکردن و بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ بێت


بەرپرسێکی باڵای جوڵانەوەی نەوەی نوێ هەموو ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە کە ئەوان لە نەوەی نوێ هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی "وێنە و ڤیدیۆی نەشیاو"ی ئەندامپەرلەمانەکانیان کردبێت و پێی وایە کە ئەمەی ئێستا ئەگوزەرێت تەنها قۆناغێکی کاتییە‌ و وەکو حزب تێیئەپەڕێنن.

بەرپرسی دێسکی عێراقی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، هیمداد شاهین لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا هەموو ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە کە گوایە نەوەی نوێ و شاسوار عەبدولواحید هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی نەشیاویان کردبێت لە ئەندامپەرلەمانەکانیان و دەڵێت "ئێمە دەزگای ئیستیخباراتییمان نییە تاکو خەریکی دەرکردنی ڤیدیۆ و وێنەی نەشیاوی ئەندامپەرلەمانەکانمان بین."

ڕۆژی یەکشەممە هەریەک لە سەرۆکی فراکسیۆنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و ئەندام پەرلەمانی عێراق ڕابون مەعرووف و سەرکەوت شەمسەدین، لە بەیاننامەیەکدا کە بەناوی ئەنجوومەنی باڵای نەوەی نوێ و فراکسیۆنی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق بڵاویان کردبووەوە، ڕەخنەی توندیان ئاراستەی جووڵانەوەکە کرد کە گوایە لەگەڵ بازرگانی و خێزاندا تێکەڵکراوە.

هیمداد شاهین وتیشی کە ئەو کێشانەی هاتوونەتە پێش هیچ پێشینەیەکی نییە و ئەگەر ئەو ئەندامپەرلەمانانە ئامادە نەبن لەبەردەم لیژنەی لێکۆڵینەوەی جوڵانەوەکەدا،‌ ئەوا بە بڕگەی ٤ی مادەی ١٠ی پەیڕەوی ناوخۆ لە جوڵانەوەکە دوورئەخرێنەوە.

ڕۆژی چوارشەممە، ئەندامپەرلەمانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان، شادی نەوزاد، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لەوە کرد کە شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەڕێی نامەوە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی نەشیاوی دەستکاریکراوی لێدەکات.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:04 0:00

XS
SM
MD
LG