Accessibility links

د. چۆمان هەردی: پێویستە ژنان لە هەر سێ دەسەڵاتەکەدا بەقەبارەیان لە کۆمەڵگادا بەرپرسیارییەتییان پێبدرێت


بەڕێوەبەری سەنتەری جێندەر بۆ گەشەپێدان و لێکۆڵینەوە ڕەخنە لە سیستەمی کۆتای ٣٠%ی ئەگرێت بۆ ژنان و داوا دەکات لایەنە سیاسییەکان ڕێگە بدەن کە ژنان لە هەر سێ دەسەڵاتەکدا بە قەبارەی خۆیان لە کۆمەڵگادا بەرپرسیارییەتیان پێبدرێت.

د. چۆمان هەردی، مامۆستای زانکۆ و بەڕێوەبەری سەنتەری جێندەر بۆ گەشەپێدان و لێکۆڵینەوە لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا باسی لەوە کرد کە "لە پۆستە ئیداریی و حکومەییەکاندا ژنان پشکێکێکی کەمیان بەرئەکەوێت، لەکاتێکدا بڕیاری ١٣\٢٥ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان جەخت لەوە دەکاتەوە کە ژنان دەبێت بەشداربن لە حکومڕانیدا."

د. چۆمان هەردی وتیشی "لە سەروبەندی پێکهێنانی ئەم کابینەیەی حکومەتدا، وەکو جارەکانی ڕابردوو لایەنە سیاسییەکان ڕێگەیان نەداوە کە ژنان بەپێی پێویست پۆستی حکومی وەرگرن. سیستەمی کۆتای ٣٠% زۆر کەمە و ئەو کەسانەشی کە پارتە سیاسییەکان هەڵیان ئەبژێرن لەسەر بنەمای توانا و هۆشیاری جێندەری نییە، بەڵکو بەهۆی پەیوەندی ئەوانەوەیە بە حزبەوە، هەر بۆیە زۆر جار ناتوانن داکۆکی لە مافەکانی ژنان بکەن."

دکتۆر چۆمان هەردی، نووسەر و مامۆستای زانکۆیە و لە ئێستادا بەڕێوەبەری سەنتەری جێندەرە بۆ گەشەپێدان و لێکۆڵینەوە لە زانکۆی ئەمەریکی لە عێراق سلێمانی.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:17 0:00

XS
SM
MD
LG