Accessibility links

لە هەولێر سێ ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی و چوار کارگێڕی مەڵبەندی ئەو حیزبە دەستیان لە کارکێشایەوە


کەمال ئەسکەندەر، کارگێڕی مەڵبەندی سێی کۆمەڵی ئیسلامیە لە هەولێر

هەر یەکە لە سەلیم کۆیی و سەعید هەرکی و ئیسماعیل رەسول کە سێ ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامین و بەرپرسیارەتیان هەبوو لە نێو کۆمەڵێ ئیسلامی لە هەولێر و دەوروبەری و چوار لە کارگێڕانی مەڵبەندی ئەو حیزبە لە هەولێر دەستیان لەکارکێشایەوە لە بەیاننامەکانیاندا هاتووە کەوا هیچ پەیوەندیەکی سیاسی و یاساییان بەکۆمەڵی ئیسلامی نەماوە, دەست لەکارکێشانەوەیان لە حزب دووپات دەکەنەوە و دەڵێن بۆ خزمەتکردنی پڕۆژەیەکی ئیسلامی سەربەخۆ هەروەها دەشڵێن ئە‌وکاتە‌ی حیزب خۆی ببێت بە‌ئامانج و سە‌رچاوە‌ی بژێوی بۆ کە‌سانێکی دیاری کراو و نە‌توانێت لە‌خودی خۆیدا دادپە‌روە‌ری بە‌رقە‌رار بکات پێویستە‌ سە‌رکردایە‌تی و کادیران و ئە‌ندامە‌کانی هە‌موو هە‌وڵ و تە‌قە‌لاکانیان بخە‌نە‌گە‌ڕ بۆ چاکسازی و ڕاستە‌ڕێ کردنی، ئە‌گە‌رنا لانی کە‌م هە‌ڵوێست وە‌ربگرن.

کەمال ئەسکەندەر کارگێڕی مەڵبەندی سێی کۆمەڵی ئیسلامیە لە هەولێر و یەکێکە لەو کاربەدەستانەی کە دەستی لەکارکێشایەوە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئەحمەد زێباری لە دەنگی ئەمەریکا دەڵێت هۆکاری سەرەکی یەکێک لە خاڵە سەرەکیەکان ئەوەیە کە سیاسەتێکی گشتگیری نیە تا ئێستا سیاسەتەکانی ڕوون نیە بە تایبەت لە دوای بابەتی چوونە نێو حکومەت یان مانەوە لە ئۆپۆزسیۆن ، مەبەست لێی کۆمەڵێ ئیسلامیە هەروەها دەشڵێت ئەوەی دیکەشیان هۆکارە سەرەکیەکە پەیوەندی بە کێشەی نێو خوی حیزب هەیە یەکێک لە سەرەکیترینیان ئەو درۆست بوونی تەبەقاتە لە نێو حیزب کە جیابوونەوەی ژیان و خوشگوزەرانی بەشێک لە بەرپرسان لە ئەندامانی خوارەوە.

ئەو کارگێڕەی مەڵبەندی سێی کۆمەڵی ئیسلامی کە دەستی لەکارکێشاوەتەوە دەڵێت واقیع ئەوەیە کە خەڵکێکی زور لە سەرکردایەتی و لە سەر ئاستی کادیرانی باڵا لەسەر ئاستی ئەندامان نارازین بەو سیاسەتەی داخلی حیزب بەو شێوازە ئیدارەدانەی حیزب کە لە نێو حیزبدا بەڕێوە دەچێت و هەر پەیوەست نیە بە کەس و قسە لەسەر کەسێک نیە بەڵکو لە سەر رێکارە حیزبیەکانە کە چوون کەسێک بەرپرسیارەتی پێ دەدرێت ئایا بە پێی دیسپلینی حیزبیە بەپێی ئەو رێکارانەیە کە لە کۆنگرە بریاری لەسەر دراوە یان بە پێی ئستیغلالی کۆمەڵێکی دەستڕۆیشتووی ناوخۆی حیزبە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:53 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG