Accessibility links

رونكردنەوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ دەربارەی چاوپێكه‌وتنی پەرلەمانتاری عیراق د.ڕێبوار كەریم له‌ دەنگی ئەمریكا


وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌قی وتووێژی ژیار محه‌مه‌د له‌ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ له‌په‌رله‌مانی عیراق،د.ڕێبوار كه‌ریم له‌باره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و هۆكاری پێنه‌دانی موچه‌ به‌فه‌رمانبه‌ران وه‌ به‌دواداچونی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ له‌به‌غداد، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا نێردراوه‌، ڕونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر قسه‌كانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ داوه‌، به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا وه‌ك شێوازی هاوسه‌نگیانه‌ی كاره‌كانی و پابه‌ند بوون به‌ بنه‌ماكانی كاری ڕۆژنامه‌وانی و ڕێساكانی خۆی ، وه‌ پاراستنی مافی لایه‌نی به‌رامبه‌ر و ده‌رفه‌تدان به‌گه‌یاندنی ده‌نگی هه‌مووان وه‌ك یه‌ك ده‌قی ڕونكردنه‌وه‌كه‌ وه‌ك خۆی بڵاوده‌كاته‌وه‌.هه‌روه‌ها دواتر د.ڕێبوار كه‌ریم وه‌ڵامی ئه‌و ڕونكردنه‌وه‌یه‌ی دایه‌وه‌ كه‌ له‌خواره‌وه‌ ده‌قی ڕونكردنه‌وه‌كه‌ی ناوبراو-یش داده‌نرێت.

ده‌قی ڕونكردنه‌وه‌كه‌:

رونكردنەوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە دەربارەی لێدوانی پەرلەمانتار ی بەغداد د.ڕێبوار كەریم لەگەل رادیۆی دەنگی ئەمریكا :


ئەمڕۆ هەینی لە چاوپێكەوتنێكدا لەبەشی كوردی دەنگی ئەمریكا پەرلەمانتاری عیراق د.ڕێبوار كەریم ڕایگەیاندبوو: حكومەتی هەرێم پارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كە لەبەغداوە هاتووە بۆ شتی تر خەرج كردووە و بەپێی زانیارییەكانمان داویانە بە پارەی وەبەرهێنەران، وەك وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەمانەوێت ئەم چەند خاڵە بخەینە بەرچاوی ئەو پەرلەمانتارە بەڕێزە و هاوڵاتیانی كوردستان كە ئەو پارەیە لەچیدا خەرج كراوە.

١- حكومەتی ھەرێم مانگانە لە ٥ مانگەوە موچەی دابەش كردوە و ئەم مانگە ئە و رۆژە كەوتە ھەینییەوە و دو رۆژ دواكەوت .


٢- حكومەتی بەغداد بۆ مانگی ١ +٢ /٢٠١٩ بری ٣١٧ ملیار دیناری ناردوە بۆ ھەرێم و بەوەش مو چەی مانگی ١٠ + ١١ /٢٠١٨ ی پێ دراوە بە سیستەمی پاشەكەوت

٣-لە مانگی ٣ دا بری ٤٥٣ ملیار دینار ھات كە موچەی مانگی ١٢/٢٠١٨ ی پێ دراو بێ پاشە كەوت كە مو چە بێ پاشەكەوت پێویستی بە ٨٨١ ملیار دینارە مانگانە و بری ٢٠٠ ملیار دینار بۆ تەواوكاری مانگی ١+ ٢ ھاتوە كە بۆ موچەی وەزارەتی پێشمەرگە و دەرمالە و فەرقی مو چەی موچەخۆران بەكار ھاتوەو بە ھیچ شێوەیەك بۆ ھیچ بابەتێكی تر بە كار نە ھاتوەو تەواوی ئەو قسە و ھەوالە ناراستانە رەت دەكەینەوەو ھیچ بنە مایەكی نییە.


مانگانە حكومەتی ھەرێم لە نێوان ٥ مانگ تا ٢٥ مانگ موچەی فەرمانبەران و خانە نشینان دابەش دەكات و ئەم مانگەش ٢٣/٤ كۆتا رۆژی دابەشكردنی مو چەی ئەم مانگەیە

لەگەڵ ڕێزدا

راگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری19/4/2019

دوا به‌دوای ئه‌و ڕونكردنه‌وه‌یه‌، په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆی عیراق د.ڕێبوار كه‌ریم له‌ ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك وه‌ڵامی ڕونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی داوه‌ته‌وه‌ و نوسیوێتی:

له‌نێوان قسه‌كانی من و وه‌ڵامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داراییدا...


ئه‌مڕۆ به‌نده‌ چاوپێكه‌وتنێكم له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریكا سازكرد، هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا وه‌ڵامی به‌شێك له‌ قسه‌كانی منیان داوه‌ته‌وه‌.
هه‌رچه‌نده‌ به‌ سروشتی خۆم تاقه‌ت و مه‌جالی وه‌ڵام و وه‌ڵامكاریم نه‌بوه‌و نیه‌، به‌ڵام به‌ گرنگی ده‌زانم ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ بخه‌مه‌ به‌رده‌ست فه‌رمانبه‌رانی موچه‌خوراو:
یه‌كه‌م: له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داراییدا هاتوه‌: "٢- حكومەتی بەغداد بۆ مانگی ١ +٢ /٢٠١٩ بری ٣١٧ ملیار دیناری ناردوە بۆ ھەرێم و بەوەش موچەی مانگی ١٠ + ١١ /٢٠١٨ ی پێ دراوە بە سیستەمی پاشەكەوت"....
به‌ڵام هه‌ر خودی وه‌زیری دارایی هه‌رێم له‌چاوپێكه‌وتنێكی ده‌نگی ئه‌مریكادا له‌ رۆژی (11/4/2019) ده‌ڵێت: " له‌مانگی یه‌ك و دوو، به‌غداد 317 ملیاری ناردبوو به‌ڵام ئێمه‌ موچه‌ی مانگی 10 و 11ی ساڵی 2018 مان پێدا، دواتر له‌مانگی 3 به‌غداد ته‌واو كاری 1 و 2 ناردبوو كه‌ 136 ملیاره‌".
كه‌واته‌ هه‌رێم بۆ هه‌ریه‌ك له‌مانگه‌كانی 1و2 به‌مجۆره‌ پاره‌ی وه‌رگرتوه‌:
مانگی 1: 317+136= 453
مانگی 2: 317+136= 453
مانگی 3: 453 به‌یه‌كجار.
ئه‌مه‌ش واته‌ هه‌رێم مافی خۆی په‌یوه‌ندیدار به‌ موچه‌وه‌ وه‌رگرتوه‌ بۆ هه‌موو مانگه‌كانی 2019، پرسیاری منیش هه‌رئه‌وه‌ بوه‌ كه‌ كوا موچه‌ی ئه‌و مانگانه‌ی كه‌ به‌ ئیعترافی خۆتان پاره‌كه‌ی هاتوه‌؟
ئێوه‌ له‌ وه‌ڵامه‌كه‌تان ئه‌ڵێن داوتانه‌ به‌ موچه‌ی مانگی 10و 11ی 2018، به‌ڵام ئێوه‌ پاره‌ی بێ پاشه‌كه‌وتتان وه‌رگرتوه‌، بۆچی به‌ پاشه‌كه‌وته‌وه‌ دابه‌شتان كردوه‌؟!
ئه‌ی باشه‌ كوا پاره‌ی هه‌رێم خۆی بۆ مانگه‌كانی 10و11و 12؟

دووه‌م: له‌روونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داراییدا هاتووه‌: " مانگانە حكومەتی ھەرێم لە نێوان ٥ مانگ تا ٢٥ مانگ موچەی فەرمانبەران و خانە نشینان دابەش دەكات".
به‌ڵام خۆ به‌غدا به‌یه‌ك گوژمه‌و به‌یه‌كجار پاره‌تان بۆ موچه‌ بۆ ئه‌نێرێت، بۆچی ئێوه‌ به‌ 21 رۆژ دابه‌شی ده‌كه‌ن؟ ئێوه‌ له‌ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم چه‌ندینجار راتانگه‌یاندوه‌ كه‌ 30 رۆژ جارێك موچه‌ ده‌ده‌ن، ئه‌ی باشه‌ بۆ پێوه‌ی پابه‌ند نابن؟
سێیه‌م: به‌پێی یاسای بودجه‌ی عیراق، ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌وت نه‌نێرێت ئه‌وا پاره‌یه‌كی باش بۆ موچه‌ دێت، ئه‌ی باشه‌ كوا پاره‌ی (450 هه‌زار) به‌رمیلی رۆژانه‌ی نه‌وتی هه‌رێم و داهاته‌ ناوخۆییه‌كان و گومرك و خاڵه‌ سنورییه‌كان؟ ئایا ئه‌و پارانه‌ بۆ كوێ ده‌چن؟
چواره‌م: ره‌زامه‌ندی ته‌واو دراوه‌و له‌م رۆژانه‌دا بۆ هه‌ر مانگێكی 2019 بڕی (68 ملیار دینار) بۆ موچه‌ی پێشمه‌رگه دێت ته‌نانه‌ت بۆ مانگه‌كانی 1و2و3و4یش، هیوادارم ئه‌وكاته‌ بیانویه‌كیش بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ نه‌دۆزنه‌وه‌و شێوه‌ی خه‌رجكردنی ئه‌و پاره‌یه‌ به‌ شه‌فافانه‌ دیاربێت.
د.رێبوار كریم محمود
ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
19ی نیسانی 2019

XS
SM
MD
LG