Accessibility links

خه‌لیل سه‌ركانی: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان "موڕاعاتی" ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی-دا كردووه‌ له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ به‌ڵام وه‌ڵامیشمان داونه‌ته‌وه‌


خه‌لیل سه‌ركانی -ئه‌ندامی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان

له‌وتووێژێكی ژیار له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ خه‌لیل سه‌ركانی ئه‌ندامی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌باره‌ی ڕاپه‌ڕینی هه‌رێمی كوردستانی عیراقه‌وه‌ ده‌ڵێت"ئه‌گه‌ر یه‌كێتی وه‌ كاك نه‌وشیروان نه‌بوایه‌ پێم وانه‌بوو خه‌ڵك ڕاپه‌ڕین بكردایه‌ و ڕاپه‌ڕین بكرایه‌ چونكه‌ ئه‌وكات به‌عس داموده‌زگای سه‌ربازی و ئه‌منی له‌ناو شاره‌كاندا بوو ئه‌وه‌ به‌ ژن و منداڵ چۆن ده‌كرا؟ سه‌ركانی ده‌شڵێت" پارتی دیموكراتی كوردستان و خودی كاك مه‌سعود-یش باش ده‌زانن كه‌ كێ له‌و ڕۆژگاره‌دا كاریزما و داینه‌مۆی ڕاپه‌ڕین بووه‌؟ ڕاسته‌ كاك مه‌سعود كاراكته‌رێكی سیاسی و ڕێبه‌رێكی دیاره‌، ئه‌مڕۆ له‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌دا ڕۆڵی خۆی هه‌یه‌ مێژوویه‌كی هه‌یه‌ له‌خه‌بات و تێكۆشان و ماندوو بوون چ خۆی چ بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌شی خۆیان نه‌هامه‌تی به‌سه‌ر خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌یدا هاتووه‌ و شوێن ده‌ستیان دیاربووه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ قۆناغێكی جیاواز بووه‌، هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند" بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان "موڕاعاتی" ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پارتیدا كرد له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌، به‌ڵام وه‌ڵامیشمان دانه‌وه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد لابردنی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم په‌یوه‌ندی به‌ڕێكه‌وتنی پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان-ه‌وه‌ هه‌یه‌ ده‌ڵێت"خۆ پێشتر داهاتی ناوخۆ هه‌رهه‌بووه‌، نه‌وت ڕۆیشتووه‌، گومرگ هه‌بووه‌ به‌شی نه‌ك پاشه‌كه‌وتی موچه‌ و ئه‌و شته‌"بێ مه‌عنایانه‌" به‌ڵكو به‌شی هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كان و ژیانی خه‌ڵكی كردووه‌ ، بۆیه‌ كه‌زانیان یه‌كه‌م كاری ئێمه‌ له‌كابینه‌ی حكومه‌ت لابردنی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ ده‌بێت ویستیان بیكه‌ن به‌ ده‌سكه‌وتی خۆیان به‌په‌له‌ لایانبرد، به‌ڵام به‌ڕاستی نه‌ ده‌سكه‌وتی (نێچیره‌ نه‌ هی قوباده‌) به‌ڵكو ده‌سكه‌وتی كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌، ئه‌گه‌ر ده‌سكه‌وتی ئه‌وان بووایه‌ بۆ هه‌ر دایانده‌نا، نه‌وه‌ڵا ده‌سكه‌وتی ئه‌وان (نێچیر و قوباد) نیه‌ده‌سكه‌وتی كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێمه‌ ڕاسته‌ كاك مه‌سرور سه‌رۆكی كابینه‌كه‌یه‌ به‌دڵنیای پێی خۆشه‌ لادانی پاشه‌كه‌وته‌كه‌ چونكه‌ هه‌موو كه‌س حه‌ز ده‌كات سه‌ركه‌وتوو بێت به‌ڵام ده‌سكه‌وتی ئه‌و حیزبانه‌شه‌ كه‌ له‌كابینه‌ی نۆ به‌شدار ده‌بن له‌سه‌رویانه‌وه‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان."

"ڕاپه‌ڕین شتێكی عه‌فه‌وی نه‌بوو به‌ جه‌ماوه‌ر كرابێت"

ڕاپه‌ڕین شتێكی "عه‌فه‌وی"نه‌بووه‌ به‌ جه‌ماوه‌ر كرابێت ڕاسته‌ به‌بێ جه‌ماوه‌ر ئه‌گه‌ر پشتگیری هه‌ر بزوتنه‌وه‌ و جوڵانه‌وه‌ و ڕاپه‌ڕینێك نه‌كات ئه‌وا ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتن زۆر لاوازه‌، من ئه‌وكاته‌ له‌ڕیزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بووم وه‌ یه‌كێتی سه‌نگێكی قورسی هه‌بوو له‌ناو جه‌ماوه‌ر هه‌روه‌ها میدیای یه‌كێتی زۆر به‌هێزبوو (ڕادیۆی گه‌لی كوردستان) وه‌ ڕێكخستنه‌كانی یه‌كێتی له‌ناو جه‌ماوه‌ردا به‌هێز بوون، جگه‌ له‌وه‌ی كاك نه‌وشیروان مسته‌فا خۆی فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی بوو ئه‌وكات له‌ ڕانیه‌وه‌ نه‌خشه‌ی ڕاپه‌ڕینی دانا و وتی" هه‌لومه‌رجی دۆخی لاوازی عیراق پاش تێكشكاندنی له‌كوه‌یت پێویسته‌ بقۆزینه‌وه‌ هه‌تا نه‌خشه‌ی بۆ ئه‌گه‌ری سه‌رنه‌كه‌وتنی ڕاپه‌ڕینیش دانا."

"ئه‌گه‌ر یه‌كێتی و كاك نه‌وشیروان نه‌بونایه‌ خه‌ڵك ڕاپه‌ڕینی پێ نه‌ده‌كرا ڕاپه‌ڕین نه‌ده‌كرا"

خه‌لیل سه‌ركانی له‌قسه‌كانیدا وتی" ئه‌گه‌ر یه‌كێتی وه‌ كاك نه‌وشیروان نه‌بوایه‌ پێم وانه‌بوو خه‌ڵك ڕاپه‌ڕین بكات و ڕاپه‌ڕین بكرایه‌ چونكه‌ ئه‌وكات به‌عس داموده‌زگای سه‌ربازی و ئه‌منی له‌ناو شاره‌كاندا بوو ئه‌وه‌ به‌ ژن و منداڵ چۆن ده‌كرا ڕوبه‌ڕوییان ببنه‌وه‌؟ وه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا خۆی وه‌ك ده‌زانرێت پیاوێكی ورد بوو له‌دانانی پلان وه‌ خۆم له‌ناوجه‌رگه‌ی ڕووداوه‌كان بووم له‌ ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ له‌گه‌ڵیدا به‌ڵگه‌ و مێژوو-ش ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت بۆیه‌ هیچ كه‌س ناتوانێت ئه‌و شانازیه‌ گه‌وره‌یه‌ له‌و پیاوه‌ بسێنێت كه‌ ئه‌و ده‌سكه‌وتی ڕاپه‌ڕینه‌."

"كاك مه‌سعود كاراكته‌رێكی سیاسی و ڕێبه‌رێكی دیاره‌ ، خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی مێژوویه‌كیان هه‌یه‌ له‌خه‌بات و تێكۆشان و ماندوو بوون"

سه‌ركانی له‌باره‌ی هۆكاری وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌فه‌رمی له‌سه‌ر ده‌سته‌واژه‌ی ئه‌ندازیاری ڕاپه‌ڕین كه‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێی وایه‌ نه‌وشیروان مسته‌فایه‌، ڕایگه‌یاند" هه‌لومه‌رجه‌كه‌ كۆمه‌ڵێك گرژی ناخوازێت، ئێمه‌ له‌سه‌روبه‌ندی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێم-ین كه‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی میلله‌ته‌كه‌مانی تێدایه‌ هه‌ر خۆی ڕاپه‌ڕین بۆ پاراستنی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ كراوه‌ ئه‌گه‌رنا پارتی دیموكراتی كوردستان و خودی كاك مه‌سعود-یش باش ده‌زانن كه‌ كێ له‌و ڕۆژگاره‌دا كاریزما و داینه‌مۆی ڕاپه‌ڕین بووه‌، ڕاسته‌ "كاك مه‌سعود بارزانی" كاراكته‌رێكی سیاسی و ڕێبه‌رێكی دیاره‌ ، ئه‌مڕۆ له‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌دا ڕۆڵی خۆی هه‌یه‌ مێژوویه‌كی هه‌یه‌ له‌خه‌بات و تێكۆشان و ماندوو بوون چ خۆی چ بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌شی خۆیان نه‌هامه‌تی به‌سه‌ر خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌یدا هاتووه‌ و شوێن ده‌ستیان دیاربووه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ قۆناغێكی جیاواز بووه‌ به‌ڵام حه‌زده‌كه‌م كاك مه‌سعود له‌زاری خۆیه‌وه‌ ڕاستیه‌كان بڵێت چونكه‌ وه‌ك وتم خۆی باش ده‌زانێت ئه‌گه‌ر ئه‌ویش وتی ئه‌ندازیاری ڕاپه‌ڕین منم ئه‌وكات ئێمه‌ قسه‌ی ترمان ده‌بێت و وه‌ڵام ده‌ده‌ینه‌وه‌."

ئه‌ندامه‌كه‌ی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌یشارده‌وه‌ كه‌ بزوتنه‌وه‌كه‌یان ڕه‌چاوی ڕێكه‌وتنه‌كه‌یانی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كردووه‌ كه‌ وه‌ڵامی پارتی دیموكراتی كوردستانیان نه‌داوه‌ته‌وه‌ وتی" كاتی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م میلله‌ته‌ پشوو بدات واز له‌م "شه‌ڕه‌ ده‌نوكه‌" بهێنین كێ چی كرد؟ و چی وت؟، به‌ڵێ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان "موڕاعاتی" ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پارتیدا كرد له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌، به‌ڵام وه‌ڵامیشمان دانه‌وه‌ من خۆم له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ له‌باسی ڕاپه‌ڕین ئاماژه‌م پێیكرد."

"لابردنی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ ده‌سكه‌وتی "نێچیر و قوباد "نیه‌، ده‌سكه‌وتی سه‌رۆكی كابینه‌ی نوێ (كاك مه‌سرور) چونكه‌ لابردنی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی پێ خۆش بووه‌، له‌گه‌ڵ حیزبه‌كانی له‌ كابینه‌ی نۆ به‌شدار ده‌بن."

خه‌لیل سه‌ركانی له‌ قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد لابردنی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران په‌یوه‌ندی به‌ڕێكه‌وتنی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه‌ هه‌یه‌ و وتی" ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه‌ نیه‌ ئه‌ی بۆ پێشتر لایان نه‌دا؟ ئه‌و سزایه‌یان سه‌پاند به‌سه‌ر خه‌ڵكدا، خۆ پێشتر داهاتی ناوخۆ هه‌رهه‌بووه‌، نه‌وت ڕۆیشتووه‌، گومرگ هه‌بووه‌ به‌شی نه‌ك پاشه‌كه‌وتی موچه‌ و ئه‌و شته‌ "بێ مه‌عنایانه‌" به‌ڵكو به‌شی هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كان و ژیانی خه‌ڵكی كردووه‌ ، بۆیه‌ كه‌زانیان یه‌كه‌م كاری ئێمه‌ له‌كابینه‌ی حكومه‌ت لابردنی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ ده‌بێت بۆیه‌ ویستیان بیكه‌ن به‌ ده‌سكه‌وتی خۆیان به‌په‌له‌ لایانبرد، به‌ڵام به‌ڕاستی نه‌ ده‌سكه‌وتی "نێچیره‌ نه‌ هی قوباده‌" به‌ڵكو ده‌سكه‌وتی كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌، ئه‌گه‌ر ده‌سكه‌وتی ئه‌وان بووایه‌ بۆ هه‌ر دایانده‌نا، "نه‌وه‌ڵا "ده‌سكه‌وتی ئه‌وان "نێچیر و قوباد" نیه‌ده‌سكه‌وتی كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێمه‌ كه‌ حیزبه‌كانی تێدا به‌شداره‌ ڕاسته‌ كاك مه‌سرور سه‌رۆكی كابینه‌كه‌یه‌ به‌دڵنیای پێی خۆشه‌ لادانی پاشه‌كه‌وته‌كه‌ چونكه‌ هه‌موو كه‌س حه‌ز ده‌كات سه‌ركه‌وتوو بێت به‌ڵام ده‌سكه‌وتی ئه‌و حیزبانه‌شه‌ كه‌ له‌كابینه‌ی نۆ به‌شدار ده‌بن له‌سه‌رویانه‌وه‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان."

please wait

No media source currently available

0:00 0:13:33 0:00

XS
SM
MD
LG