Accessibility links

له‌تیف شێخ عومه‌ر: به‌براده‌رانی پارتی-مان وتووه‌ ده‌مانه‌وێت به‌شدارێكی ڕاسته‌قینه‌ی كاریگه‌ر بین له‌م حكومه‌ته‌دا نامانه‌وێت هاوبه‌ش بین


له‌تیف شێخ عومه‌ر -وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان

له وتوێژێكدا له‌گه‌ڵ ژیار له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ڵێت" ئێمه‌ قسه‌كه‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زۆر گرنگ نیه‌ لامان چه‌ند پۆستمان هه‌یه‌ یا نیمانه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ زۆر زۆر گرنگه‌ به‌لای یه‌كێتیه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ ناوه‌ندی بڕیاردا كه‌ بڕیاری لێدروست ده‌كرێت به‌شداری و كاریگه‌ری هه‌بێت له‌ پڕۆسه‌ی حكومڕانی له‌هه‌رێمی كوردستان، چونكه‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان یه‌كێكه‌ له‌ دوو حیزبه‌ "ئه‌ساسیه‌كه‌" كوردستان، به‌براده‌رانی پارتی-مان وتووه‌ ده‌مانه‌وێت به‌شدارێكی ڕاسته‌قینه‌ی كاریگه‌ر بین له‌م حكومه‌ته‌دا ئه‌مه‌ش به‌مانای (په‌نجا به‌ په‌نجا ) نیه‌ و نامانه‌وێت بگه‌ڕێینه‌وه‌ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ به‌ڵكو به‌مانای ئه‌وه‌ دێت ئێمه‌ نامانه‌وێت هاوبه‌ش بین به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت "شه‌ریكێكی ڕاسته‌قینه‌ی كاریگه‌ر بین" ده‌شڵێت" ڕاسته‌ (پره‌نسیبه‌كه‌) كه‌ به‌پێی ڕێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی دانراوه‌ ده‌بێت "شه‌ریكی ڕاسته‌قینه‌ بین" به‌ڵام یه‌كێتی زۆر جار له‌پێناو پاراستنی ئه‌من و ئاسایشی كوردستان له‌ پێناوی ئه‌وه‌ی كه‌ درز نه‌كه‌وێته‌ نێوان یه‌كڕیزی نیشتمانیه‌وه‌ له‌كوردستان، له‌پێناوی ئه‌وه‌ی كه‌ زانیومانه‌ هێزی كورد له‌ یه‌كڕیزی و یه‌كبوندا بووه‌ زۆرجار قوربانیمان داوه‌ به‌خۆمان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆمان له‌ حكومه‌ت و ده‌زگاكانی حكومه‌تدا وه‌ چاوپۆشیمان كردووه‌ ئه‌مه‌ ناهاوسه‌نگیه‌كی دروست كردووه‌، هه‌روه‌ها وتیشی" حكومه‌تی به‌هێزی-ش دروست نابێت ئه‌گه‌ر یه‌كێتی و پارتی و گۆڕان و هه‌ندێك لایه‌نی تریش به‌شداری ڕاسته‌قینه‌یان تێدا نه‌بێت له‌به‌ڕێوه‌بردنیدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له‌ناوخۆی یه‌كێتیدا دوو لیژنه‌ پێكهاتووه‌ یه‌كێكیان ئه‌و لیژنه‌یه‌یه‌ كه‌ بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ پارتی دروستكراوه‌، دووه‌م لیژنه‌ ، هونه‌ریه‌، تایبه‌ته‌ به‌دیاریكردنی "ئیستحقاق"ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان."

له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وتی" دوای واژۆكردنی ڕێكه‌وتنه‌ سیاسیه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، وه‌ك یه‌كێتی پێویستمان به‌وه‌بوو هه‌ندێك ئاماده‌كاری بكه‌ین سه‌باره‌ت به‌و "ئیستحقاقه‌ ئینتخابیه‌"ی یه‌كێتی هه‌یه‌تی ئه‌ویش كه‌به‌و شێوه‌یه‌ لێی تێده‌گات له‌سه‌ر بنه‌مای "شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه‌" له‌ حكومڕانی كوردستاندا له‌به‌ر ئه‌وه‌ چه‌ند ئاماده‌كارییه‌كمان كردووه‌ وه‌ چه‌ند لیژنه‌یه‌كمان پێكهێناوه‌ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی ته‌واو ده‌بێت وه‌ دوای ئه‌وه‌ له‌گه‌ڵ براده‌رانی پارتی-دا داده‌نیشین تا دانوستانی له‌سه‌ر بكه‌ین و ڕێكبكه‌وین."

وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌كاری لیژنه‌كان دا، وتی" ئه‌و لیژنانه‌ كارییان ئه‌وه‌یه‌ هه‌موو ئه‌و پۆستانه‌ی له‌ داموده‌زگا حكومڕانیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و پۆستانه‌ی كه‌ گرنگن بۆ دیاریكردنی "موشاره‌كه‌ی سیاسی- ڕاسته‌قینه‌یی" له‌ بڕیاردان و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م وڵاته‌دا پێویستن یه‌كێتیش به‌شێكی گرنگی هه‌بێت له‌وانه‌."

له‌باره‌ی ئه‌و پۆستانه‌ی یه‌كێتی گفتوگۆی له‌سه‌ر كردووه‌ كه‌ به‌ "ئیستحقاق"ی خۆی ده‌زانێت؟ له‌تیف شێخ عومه‌ر وتی" من ناتوانم ئاماژه‌ به‌وه‌ بكه‌م چونكه‌ ئه‌وه‌ لیژنه‌ هونه‌ریه‌كه‌ی "فه‌نیه‌كه‌" پێكهاتووه‌ به‌پێی ئه‌و ده‌نگانه‌ی یه‌كێتی هێناوێتی دیراسه‌ی ده‌كات كه‌ له‌هه‌موو ده‌زگاكانی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێم پێویسته‌ یه‌كێتی له‌كوێدا بێت."

سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی لیژنه‌كان كه‌ له‌ناوخۆی یه‌كێتی پێكهاتووه‌، وته‌بێژی فه‌رمی ئه‌و حیزبه‌ وتی" دوو لیژنه‌ پێكهاتووه‌، لیژنه‌یه‌ك بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ براده‌رانی پارتی دیموكراتی كوردستان، لیژنه‌كه‌ی دیكه‌ش ئه‌و لیژنه‌ هونه‌ریه‌یه‌ كه‌ ئاماژه‌م پێكرد بۆ دیاریكردنی ئیستحقاقاتی یه‌كێتیه‌."

ڕاشیگه‌یاند" ئێمه‌ هه‌مومان پێكه‌وه‌ حكومه‌ت پێكده‌هێنین، ئاماژه‌ سه‌ره‌كیه‌كان "ئیستحقاق"ی هه‌ڵبژاردنه‌، وه‌ هه‌ندێك سه‌نگی تریش هه‌یه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ سه‌نگ و پایه‌ی مێژووی وه‌ ڕۆڵیان وه‌ كاریگه‌رییان له‌ دروستكردنی بڕیاری سیاسی هه‌یه‌ ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌كی تره‌ به‌ڵام به‌ پله‌ی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌ی ده‌ستنیشانی ده‌كای "ئیستحقاق"ی هه‌ڵبژاردنه‌ ئێمه‌ قسه‌كه‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زۆر گرنگ نیه‌ لامان چه‌ند پۆستمان هه‌یه‌ یا نیمانه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ زۆر زۆر گرنگه‌ به‌لای یه‌كێتیه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ ناوه‌ندی بڕیاردا كه‌ بڕیاری لێدروست ده‌كرێت به‌شداری و كاریگه‌ری هه‌بێت چونكه‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان یه‌كێكه‌ له‌ دوو حیزبه‌ "ئه‌ساسیه‌كه‌" كوردستان ئه‌وه‌نده‌ له‌خۆی ڕاده‌بینێ كه‌ له‌دروستكردنی بڕیار و به‌ڕێوه‌بردنی وڵاتدا به‌شداری كاریگه‌ری هه‌بێت، وه‌ به‌براده‌رانی پارتی-شمان وتووه‌ ده‌مانه‌وێت به‌شدارێكی ڕاسته‌قینه‌ی كاریگه‌ر بین له‌م حكومه‌ته‌دا ئه‌مه‌ش به‌مانای (په‌نجا به‌ په‌نجا ) نیه‌ و نامانه‌وێت بگه‌ڕێینه‌وه‌ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ به‌ڵكو به‌مانای ئه‌وه‌ دێت ئێمه‌ نامانه‌وێت هاوبه‌ش بین به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت (شه‌ریكێكی ڕاسته‌قینه‌ی كاریگه‌ر بین)."

له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا له‌ماوه‌كانی ڕابردوو یه‌كێتی به‌شداری ڕاسته‌قینه‌ و كاریگه‌ر نه‌بووه‌ له‌كاتێكدا له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان پێكه‌وه‌ حكومی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه‌ له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه‌؟

وته‌بێژه‌ فه‌رمیه‌كه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان (له‌تیف شێخ عومه‌ر) وتی" ڕاسته‌ "پره‌نسیبه‌كه‌" كه‌ به‌پێی ڕێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی دانراوه‌ ده‌بێت "شه‌ریكی ڕاسته‌قینه‌ بین" به‌ڵام یه‌كێتی زۆر جار له‌پێناو پاراستنی "ئه‌من" و ئاسایشی كوردستان له‌ پێناوی ئه‌وه‌ی كه‌ درز نه‌كه‌وێته‌ نێوان یه‌كڕیزی نیشتمانیه‌وه‌ له‌كوردستان، هه‌روه‌ها له‌ پێناوی ئه‌وه‌ی كه‌ زانیومانه‌ هێزی كورد له‌ یه‌كڕیزی و یه‌كبوندا بووه‌ زۆرجار قوربانیمان داوه‌ به‌خۆمان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆمان له‌ حكومه‌ت و ده‌زگاكانی حكومه‌تدا وه‌ چاوپۆشیمان كردووه‌ ئه‌مه‌ ناهاوسه‌نگیه‌كی دروست كردووه‌ ."

واته‌ پێتان وابووه‌ تا ئێستا یه‌كێتی ناهاوسه‌نگ به‌شداری له‌حكومه‌تدا كردووه‌؟

وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی له‌وه‌ڵامدا ڕایگه‌یاند" له‌م قۆناغانه‌ی دوای-دا ئێمه‌ هه‌ستمان به‌وه‌كردووه‌ كه‌ ئه‌و سه‌نگه‌ی یه‌كێتی هه‌یه‌تی له‌سیستمی حكومڕانی و ده‌زگاكانیدا به‌قه‌د ئه‌و سه‌نگه‌ نیه‌ كه‌یه‌كێتی هه‌یه‌تی له‌ "ئه‌رزی واقیع"و له‌دروستكردنی سیاسه‌ت له‌كوردستاندا، ده‌بێت یه‌كێتی و هه‌موو حیزبه‌كان له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی قوربانی به‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بده‌ن، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌یه‌كێتی تا ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ ڕۆڵ و سه‌نگی یه‌كێتی نه‌بێته‌ په‌راوێز له‌حكومه‌ت و سیستمی حكومڕانی له كوردستاندا ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت یه‌كێتی به‌و ڕۆڵ و مێژوو و سه‌نگه‌ی هه‌یه‌تی به‌شداربێت له‌ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م حكومه‌ته‌ و دروستكردنی بڕیاردا."

كه‌واته‌ گه‌ره‌نتیتان وه‌رگرتووه‌ ئه‌مجاره‌ به‌شداری ڕاسته‌قینه‌ بن نه‌ك هاوبه‌ش ؟

له‌تیف شێخ عومه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌ی به‌م جۆره‌ بوو، وتی" یه‌كه‌م گه‌ره‌نتی متمانه‌یه‌، دووه‌م، به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌، به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نه‌كانیش له‌بونی حكومه‌تێكی به‌هێز خۆی ده‌بینێته‌وه‌، حكومه‌تی به‌هێزی-ش له‌كوردستان دروست نابێت ئه‌گه‌ر یه‌كێتی و پارتی و گۆڕان و هه‌ندێك لایه‌نی تریش به‌شداری ڕاسته‌قینه‌یان تێدا نه‌بێت له‌به‌ڕێوه‌بردنیدا، هه‌موو لایه‌نێكیش گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و بڕوایه‌ی ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت حكومه‌تێكی به‌هێز دروست بكه‌ین ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌شداری ڕاسته‌قینه‌یان هه‌بێت له‌دروست كردنی "ڕوئیای" سیاسیدا."

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:00 0:00

XS
SM
MD
LG